15/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆ زامی تۆ
هه‌ڵه‌بجه ‘ئـه‌ی شاره‌كه‌م ‘نیشتمانی شه‌هیدان
جێگه‌ی مه‌رگی په‌پووله‌و ،هه‌واری خه‌م و گریان
شانزه‌ی سێ بوو ‘داباری بۆنـی سیـَوێكی درۆ
ژه‌هری كیمیایی دووژمن كه‌وته نێو هه‌ناوی تۆ
پێنج هه‌زار رۆحی سپی هه‌ڵفڕین به‌ره‌و ئاسمان
لاشه‌یان جیـَما لـه شـار ‘لـه ئامێزی نیشتمان
له‌و ده‌مه‌ی ڕا تا ئێستا ئێمه‌ش دڵمان پڕكه‌سه‌ر
سه‌دان ویژدانی هه‌ژاند كۆرپه‌ی باوه‌شی خاوه‌ر
به‌ڵـێ ‘شاره جوانه‌كه‌م بـۆ زامی تـۆ ‘دڵ گریا
گـریانێكی به‌كوڵ بوو ئه‌سرین به چه‌شنی ده‌ریا