14/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له‌كۆنگره‌ی یه‌كه‌م بۆ سێیه‌م تاڵه‌بانی45% دهسهلاَتهكانی زیادیكردوه
تاڵه‌بانی، سكرتێری خاوه‌ن دهسهلاَتی بێ سنور
ده‌سپێكی خه‌باتی سیاسی تاڵه‌بانی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 1945، له‌رێگه‌ی جموجۆڵی خوێندكارییه‌وه ده‌ستی به‌كاری سیاسی كردوه، به‌مه‌ش به‌ته‌نیا ته‌مه‌نی سیاسی خۆی له‌سه‌رجه‌م حیزبه سیاسیه‌كانی سه‌ر گۆره‌پانی كوردستان گه‌وره‌تره، گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به‌ته‌مه‌نی حیزبه سیاسیه‌كان پارتی 1946، یه‌كێتی 1975، سۆسیالست 1976، زه‌حمه‌تكێشان 1985، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی 1987، یه‌كگرتوی ئیسلامی 1994، كۆمه‌ڵی ئیسلامی 2001، بزوتنه‌وه‌ی گۆران 2009.
تاڵه‌بانی یه‌كه‌مین وێستگه‌ی خه‌باتی سیاسی له‌پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، له‌نێوان (1947 بۆ 1974) له ئۆرگانه جیاوازه‌كانی پارتیدا كاری سیاسی كردوه، جگه له (1965 بۆ 1970) باقی ساڵه‌كانی دی له‌ژێر فه‌رمانده‌یی و رابه‌رێتی بارزانی سیاسه‌تی كردوه.
دواتر له ساڵی (1975) پارتێكی نوێی به‌نێو یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان دامه‌زراند، به‌درێژایی ته‌مه‌نی یه‌كێتی له‌ساڵی (1975 بۆ 1992) واته له‌ماوه‌ی (17) ساڵی ته‌مه‌نی شاخدا له‌سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه‌كاندا وه‌ك سكرتێر بێ ركابه‌ر به دهسهلاَتێكی بێ سنوره‌وه دیاریكراوه، دواتر له‌هه‌ر سێ كۆنگره‌كه‌ی یه‌كێتی (1992 و 2001 و 2010) بێ ركابه‌ر به سكرتێر هه‌ڵبژێراوه‌ته‌وه.
به‌درێژای ته‌مه‌نی یه‌كێتی ململانێی توند هه‌بوه له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی، چونكه بۆ خۆی پێكهاته‌كه‌ی كه‌سانی جیاواز بون له‌بیرورای سیاسی‌و فیكری‌و رۆشنبیری، به‌شێكی ململانێكان له‌لایه‌ن تاڵه‌بانیه‌وه كاری له‌سه‌ر كراوه.
ئه‌و توانیوێتی هاوسه‌نگیه‌ك له‌نێوان كه‌سایه‌تی‌و باڵه‌كانی یه‌كێتیدا دروست بكات، جۆره هاوكێشه‌یه‌ك دروست بوه به‌هێزبونی هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك پابه‌ند بووه به‌بێ هێزی ركابه‌ره‌كه‌ی، ده‌ستكه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر یه‌كێكیان پابه‌ند بوه به له‌ده‌ستدانی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وی دی، به‌جۆرێك گه‌شتوه‌ته ئاستێك سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌تاك تاكو به‌گروپ گروپ هێنده‌ی خه‌ریكی ململانێی یه‌كدی بون هێنده خه‌ریكی به‌هێزكردنی حیزبه‌كه‌یان نه‌بوون، دوای نه‌خۆش كه‌وتنی تاڵه‌بانیش ئه‌مه به‌رونی ده‌ركه‌وت.
ئه‌وه‌ی له‌م راپۆرته‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه پێگه‌و سهنگو دهسهلاَتی تاڵه‌بانیه لهپهیرهو و پرۆگرامی ناوخۆی ئه‌و حیزبه‌دا، به‌جۆرێك له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م ته‌نها (4) دهسهلاَتی هه‌بوه، له‌كۆنگره‌ی دوه‌م دهسهلاَتهكانی زیادیكردوه بۆ (12) دهسهلاَت، له‌دواین كۆنگره‌ش كێرڤی دهسهلاَتهكانی به‌رزبوه‌وه بۆ (22) دهسهلاَتی نوسراو.
كۆنگره‌ی یه‌كه‌م
كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كێتی له (27ی كانونی دووه‌می 1992) سه‌ره‌تا له‌شاری سلێمانی‌و دواتر له‌شاری هه‌ولێر به‌ئاماده‌بونی (793) ئه‌ندام درێژه‌ی به‌كاره‌كانی دا‌و په‌یروه پرۆگرامێكی نوێی بۆ یه‌كێتی په‌سه‌ند كرد.
یه‌كه‌مین په‌یره‌وی ناوخۆی یه‌كێتی له (33) لاپه‌ره پێك دێت دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو به‌ش په‌یره‌وی ناوخۆ و به‌رنامه، په‌یره‌وی ناوخۆ پێك دێت له (10) ماده، له‌ماده‌ی (9) دهسهلاَتهكانی سكرتێری گشتی دیاریكردوه به‌م شێوه‌یه:
أ. له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تیه‌وه هه‌ڵئه‌بژێرێت.
ب. ئهركو دهسهلاَتهكانی:
1. ئاماده‌كردنی راپۆرتی گشتی بۆ كۆبونه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی.
2. دانانی كات‌و شوێنی كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی.
3. له‌كاتی وه‌ك یه‌ك ده‌نگیدا سكرتێر له‌هه‌ر لایه‌ك بوو ئه‌و لایه به‌زۆرینه دائه‌نرێت.
4. به‌ناوی (ی.ن.ك)ه‌وه لێدوان بدات له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتیدا.
كۆنگره‌ی دووه‌م
كۆنگره‌ی دوه‌می یه‌كێتی له(30ی كانونی دوه‌می 2001) له‌سلێمانی به‌ئاماده‌بونی (1247) ئه‌ندام گرێدرا، په‌یره‌وی ناوخۆی كۆنگره‌ی دووه‌م پێكدێت له (19) لاپه‌ره، كۆمه‌ڵێك گۆرانكاری به‌سه‌ردا هاتوه له‌روی پێكهاته‌و رێكخستن‌و دهسهلاَتهكانهوه وه له(11) ماده پێك دێت، ماده‌ی (8) باس لهدهسهلاَتهكانی سكرتێری گشتی ده‌كات، به‌م شێوه‌یه:
له‌لایه‌ن كۆنگره‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت
ئه‌رك و دهسهلاَتهكانی:
1. سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی سهركردایهتیو مه‌كته‌بی سیاسی ده‌كات.
2. رێنوێنی سه‌رجه‌م كاروباری داموده‌زگاكانی (ی.ن.ك) ده‌كات به‌هاوكاری مه‌كته‌بی سیاسی.
3. چاودێری مه‌كته‌بی دارایی‌و ئیداره‌ی گشتی.
4. سه‌رپه‌رشتی ده‌زگای چاودێری دارایی.
5. چاودێری جێبه‌جێكردنی بریاره‌كانی كۆمیته‌ی سهركردایهتیو مه‌كته‌بی سیاسی.
6. سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه كوردستانی‌و نیشتیمانی‌و نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
7. ئاماده‌كردنی راپۆرتی گشتی بۆ كۆبونه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی سهركردایهتیو كۆبونه‌وه‌ی فراوان‌و كۆنگره‌ی گشتی.
8. كات‌و شوێنی كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی دیاری ده‌كات.
9. له‌كاتی وه‌ك یه‌كی ده‌نگیدا سكرتێری گشتی له‌هه‌ر لایه‌ك بوو ئه‌و لایه به‌زۆرینه داده‌نرێت.
10. دوان به‌ناوی (ی.ن.ك)ه‌وه له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته گشتیه‌كاندا.
11. له‌كاتی پێویستدا له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی جێگر بۆ خۆی دیاری ده‌كات.
12. فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه.
كۆنگره‌ی سێیه‌م
له (1ی حوزه‌یرانی 2010) لهسالرۆژی دامه‌زراندنی یه‌كێتیدا به‌به‌شداری (1578) ئهندامو (220) چاو‌دێر سێیه‌مین كۆنگره‌ی خۆی به‌ست، كۆنگره‌كه پاش (14) رۆژ كۆتای به‌ئه‌ركه‌كانی خۆی هێناو تاڵه‌بانی سێ باره وه‌ك سكرتێری گشتی‌و (47) كادیری وه‌ك كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژاردو په‌یره‌و و پرۆگرامێكی نوێی بۆ حیزبه‌كه په‌سه‌ند كرد.
په‌یره‌وی ناوخۆی په‌سه‌ندكراوی سێیه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی جیاواز له‌هه‌ردوو كۆنگره‌كه‌ی دی فراوانتر‌و رونتر بوو، په‌یره‌وه‌كه له (60) لاپه‌ره پێك دێت‌و (34) لاپه‌ره‌ی به‌رنامه‌ی حیزبهكهیهو (26) لاپه‌ره‌ی په‌یره‌وی ناوخۆیه.
پرۆگرامه‌كه له (68) ماده پێك دێت، له‌ماده‌كانی (24 بۆ 29) باس له سكرتێری گشتی ده‌كات، ماده‌ی (27) باس لهئهركو دهسهلاَتهكانی سكرتێری گشتی ده‌كات، به‌م شێوه‌یه:
1. به‌رپرسیاره له‌جێبه‌جێكردنی بریارو سیاسه‌ته‌كانی (ی.ن.ك).
2. له‌ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی جێگر بۆ خۆی دیاری دهكاتو ده‌توانێت به‌شێك لهدهسهلاَتهكانی پێبدات.
3. كاندیده‌كانی ده‌سته‌ی كارگێر پێشنیار ده‌كات بۆ كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی.
4. نوێنه‌رایه‌تی (ی.ن.ك) له‌گشت كۆر‌و كۆبونه‌وه سیاسیه‌كاندا ده‌كات.
5. فه‌رمانی دانانی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی سهركردایهتیو لێپرسراوانی ده‌زگاكان له‌پۆسته‌كانیان ده‌رده‌كات.
6. به‌رپرسیاره له‌جێبه‌جێكردنی بریاره‌كانی كۆنگره‌و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی.
7. سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات.
8. لێدوان به‌ناوی (ی.ن.ك) ده‌كات.
9. ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌وته‌بێژی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی دیاری ده‌كات.
10. به‌رپرسه له‌رێكخستنی كاروباری دارایی، داهات، سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌زگای چاودێری دارایی‌و ده‌زگا تایبه‌تیه‌كان.
11. له‌كاتی وه‌ك یه‌كی ده‌نگدا سكرتێری گشتی له‌هه‌ر لایه‌ك بوو ئه‌و لایه به‌زۆرینه داده‌نرێت.
12. سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه كوردستانی‌و نیشتیمانی‌و نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كات.
13. بۆی هه‌بێت ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری دابنێت له (5) كه‌س.
14. راپۆرتی گشتی بۆ كۆنگره‌و پلینیۆم ئاماده ده‌كات.
جگه له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه ماده‌ی (27) به‌سكرتێری گشتی داوه، چه‌ند ماده‌یه‌كی دیكه به‌جیا جیا دهسهلاَتیان پێداوه، له‌وانه:
- له ماده‌ی (15) برگه‌ی (ه) هاتوه "سكرتێری گشتی به‌راوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، (120) ئه‌ندامی كۆنگره دیاریده‌كات".
- له ماده‌ی (16) هاتوه " (100) چاو‌دێر له‌كه‌سانی پسپۆری بواری جیاجیادهكرێت بانگهێشت بكرێن به‌بریاری سكرتێری گشتی‌و به‌راوێژ له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی بۆ راوێژكردنی كاروباره‌كانی كۆنگره، كهمافی ده‌نگدانیان نابێت".
- له ماده‌ی (21) برگه‌ی (2) هاتوه " له‌سه‌ر داوای سكرتێری گشتی یان ¾ ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یان ¾ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند كۆنگره‌ی نائاسایی ده‌به‌سترێت".
- له ماده‌ی (22) برگه‌ی (1) هاتوه "به‌مه‌به‌ستی پێداچونه‌وه‌ی كاروباره‌كانی (ی.ن.ك) و وه‌رگرتنی بیرورای زۆرترین ژماره‌ی ئه‌ندامانی لێپرسراو و له‌سه‌ر داوای سكرتێری گشتی یان 2/3 ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یان 2/3 ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند پلینێۆم ده‌به‌سترێت".
- له ماده‌ی (29) هاتوه "كۆنگره ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی كه‌پێك دێت له (50) ئه‌ندام هه‌ڵده‌بژێرێت، له‌وانه (45) ئه‌ندام به‌سكرتێری گشتیه‌وه ههڵدهبژێردرێنو (5) ئه‌ندامیان له‌سه‌ر داوای سكرتێری گشتی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی دیاریان ده‌كات".
- له‌ماده‌ی (33) برگه‌ی (2) هاتوه "له‌سه‌ر بانگهێشتی سكرتێری گشتی یان له‌سه‌ر داوای لانی كه‌م نیوه‌ی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌توانێت كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی بكات".
- له ماده‌ی (37) برگه‌ی (1) هاتوه "ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند پێكدێت له (101) ئه‌ندام، كه (81) ئه‌ندامیان به‌هه‌ڵبژاردن دهبێتو (20) ئه‌ندامیان له‌لایه‌ن سكرتێری گشتیه‌وه دیاری ده‌كرێن، به‌ره‌چاوكردنی ناوچه جیاجیاكان‌و پێوانه‌كانی كه‌سایه‌تی‌و پسپۆری شاره‌زاییه جیاوازه‌كان".
- له ماده‌ی (38) هاتوه "سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند په‌یوه‌ندی ئۆرگانی راسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیدا دهبێتو له‌سه‌ر داوای سكرتێری گشتی‌و له‌كاتی پێویستدا ده‌توانێت به‌شداری كۆبونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی بكات".
جیاوازیه‌كان
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی په‌یره‌وی ناوخۆی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م به‌سكرتێری گشتی یه‌كێتی داوه له‌كۆنگره‌ی دووهمو سێیه‌میش هه‌ر چوار دهسهلاَتهكه دووباره بوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌كۆنگره‌ی دووه‌م جیا له‌و دهسهلاَتانه (8) دهسهلاَتی دیكه‌ی زیادكردوه، له‌كۆنگره‌ی سێیه‌میش جیا له‌و چوار دهسهلاَته (18) دهسهلاَتی دیكه‌ی زیادكردوه، به‌مه‌ش تێبینی زیادكردنی دهسهلاَتهكانی تاڵه‌بانی له‌كۆنگره‌ی یه‌كه‌م بۆ سێیه‌م به (450%) زیادیكردوه.
كۆنگره‌ی دوه‌م و زیادكردنی دهسهلاَتهكان
له‌په‌یڕه‌و و پرۆگرامی ناوخۆی كۆنگره‌ی دوه‌می (ی.ن.ك) تێبینی زیادكردنی دهسهلاَتهكانی له‌بواری (دارایی) ده‌درێت، به‌جۆرێك برگه‌ی (4،3) له ماده‌ی (هه‌شته‌م) كه‌تایبه‌ته بهدهسهلاَتهكانی سكرتێری گشتی باس له‌مافی سكرتێری گشتی ده‌كات له‌چاودێری كردنی مه‌كته‌بی دارایی‌و ئیداره‌ی گشتی، هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌زگای چاودێری دارایی، دیاره مه‌به‌ست له‌ئیداره‌ی گشتی واته سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌كاری بازرگانی بۆ (ی.ن.ك) ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی له‌م دوو برگهیهوه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت تاڵه‌بانی سه‌رجه‌م دارایی یه‌كێتی كردوه‌ته ژێر ركێفی خۆیه‌وه به‌جۆرێك بهرێوبردنو سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌زگای چاودێری دارایی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رێوه براوه.
كۆنترۆڵكردنی سه‌رجه‌م مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتی كه‌به‌پێی پهیروی ناوخۆی كۆنگره‌ی دوه‌م له (7) مه‌كته‌ب پێكهاتبون ئه‌وانیش (مه‌كته‌بی دارایی‌و ئیداره‌ی گشتی، مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نیشتیمانییه‌كان، مه‌كته‌بی راگه‌یاندن، مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان، مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، مه‌كته‌بی مافی مرۆڤ، مه‌كته‌بی كۆمهلاَیهتی) ئه‌مه‌ش به‌پێی برگه‌ی (2) لهدهسهلاَتهكانی سكرتێری گشتی ئاماژه‌ی پێداوه.
كۆنگره‌ی سێیهمو نه‌مانی سنور
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینیه له‌په‌یره‌وی ناوخۆی سێیه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی، جگه له‌زیادكردنی دهسهلاَتهكانی كۆنترۆڵكردنی جومگه جیاوازه‌كان، به‌م شێویه:
- فراوانكردنی دهسهلاَتهكانی له‌نێو كۆمیته‌ی سهركردایهتیو مه‌كته‌بی سیاسی، ئه‌مه‌ش له برگه‌كانی (2،3،5،6،7،9،11) له‌ماده‌ی (27) كه‌تایبه‌ته بهدهسهلاَتهكانی سكرتێری گشتی ده‌رده‌كه‌وێت.
- برگه‌ی (10) له‌هه‌مان ماده كه‌تایبه‌ت به(دارایی) دوو جیاوازی دیاری هه‌یه له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وی ناوخۆی كۆنگره‌ی دووه‌م، یه‌كه‌میان كه‌باس لهدارایی ده‌كات له‌كۆنگره‌ی دوه‌م باس له‌چاودێریكردنی دارایی ده‌كات بهلاَم له‌كۆنگره‌ی سێیه‌م باس له‌رێكخستنی ده‌كات، هه‌مو كه‌سیش ده‌زانێت جیاوازی (رێكخستن‌و چاودێری چیه)!.
دوه‌میان له‌كۆنگره‌ی سێه‌م له‌پاڵ ئه‌و برگه‌یه باس له‌ده‌سه‌ڵاتی سكرتێری گشتی ده‌كات له‌رێكخستنی (ده‌زگا تایبه‌تیه‌كان)، گه‌رچی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه لاستیكیهو زیاد لهمانایهك ده‌گرێت بهلاَم به‌هه‌ر جۆرێك شیته‌ڵ بكرێن ئه‌وا ده‌زگای زانیاری ئه‌چێته خانه‌ی ئه‌و ده‌زگا تایبه‌تیانه‌وه.
ده‌زگای زانیاری به‌یه‌كێك له‌هه‌ره ههستیارترینو گرنگترین ئه‌و جومگانه ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌مێژوی یه‌كێتیدا دوای راپه‌رین، له‌هیچ كام له‌سێ په‌یره‌وی ناوخۆكهدا باس لهشوێنو ئهركو دهسهلاَتی ده‌زگای زانیاری نه‌كراوه، جگه له‌م ده‌سته‌واژه‌یه نه‌بێت كه‌له‌م برگه‌یه‌دا ئاماژه‌ی پێكراوه، شایه‌نی باسه ده‌زگای زانیاری له‌لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا پێكهێنراوه‌و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی هه‌یه بهتاڵهبانیهوهو له(2004)ه‌وه دكتۆر خه‌سره‌و گوڵ محمد بهرێوبهرێتیو به‌یه‌كێك له‌نزیكترین كه‌سه‌كان داده‌نرێت له‌تاڵه‌بانی‌و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه.
ئه‌گه‌رچی هۆكار گه‌لێك هه‌ن واده‌كه‌ن كۆنگره بۆ كۆنگره یارمه‌تی تاڵه‌بانی بده‌ن بۆ زیادكردنی سنوری دهسهلاَتهكانی، بهلاَم ره‌نگه گرنگترینیان نه‌مانی ئه‌و كه‌سانه بێت له‌یه‌كێتی كه‌خاوه‌ن پێگه‌و نفوز بون، له‌كۆنگره‌ی یه‌كه‌م به‌یه‌كه‌مین كۆنگره داده‌نرێت له‌مێژوی یه‌كێتیدا به‌كۆنگره‌ی توانه‌وه‌ی باڵه‌كانیش داده‌نرێت، كۆنگره‌ی دووه‌م پاش شه‌ری ناوخۆ دێت كه‌ته‌نها له‌مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ر یه‌ك له(قادری حاجی عهلیو ملازم عومه‌رو محمد شاكه‌لی‌و دارۆی شێخ نوری‌و حه‌سه‌ن كوێستانی) تێدا نه‌مابوو جگه له‌چه‌ندین سه‌ركرده‌ی سهربازیو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، كۆنگره‌ی سێیه‌میش به‌كۆنگره‌ی نه‌مانی گرنگترین ركابه‌ره‌كانی تاڵه‌بانی داده‌نرێت به‌وازهێنانی (19) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی جگه لهفهریدون عه‌بدولقادر كه‌ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌و جه‌بار فه‌رمانیش كۆچی دوای كردوه.
ئه‌مانه‌و چه‌ندینی دیكه‌ش هۆكار گه‌لێكن بۆ بونی تاڵه‌بانی بهسكرتێرێكی خاوه‌ن دهسهلاَتی بێ سنور.
شایه‌نی باسه كاتێك تاڵه‌بانی له‌بارزانی هه‌ڵگه‌رایه‌وه ره‌خنه‌ی دیكتاتۆربونی لێگرت، ئه‌و پێی وابوو بارزانی خاوه‌ن دهسهلاَتێكی خێلهكیو ماڵباتیهو تاكره‌وانه سه‌رجه‌م دهسهلاَتهكانی حیزبی به‌ده‌سته، ئه‌م ره‌خنه‌یه‌ی تاڵه‌بانی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ناوراستی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، كه‌چی پاش نیو سه‌ده به‌سه‌ر ئه‌و ره‌خنانه‌دا ئێستا تاله‌بانی به‌یاساو لهپهیروی ناوخۆی حیزبه‌كه‌ی هه‌مان دهسهلاَتی بارزانی به‌زیاده‌وه دوباره ده‌كاته‌وه.