فراكسیۆنی‌ گۆڕان: بڕیاری‌ به‌پارێزگاكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ یاساییه‌
14/03/2014 نوسەر: bzavpress

فراكسیۆنی‌ گۆڕان: بڕیاری‌ به‌پارێزگاكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ یاساییه‌


له‌تیف مسته‌فا سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌پێی‌ ده‌ستوری‌ عێراق، هه‌ر بڕیارێك كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم پێش  21ی‌ 5ی‌ 2006  كه‌ رۆژی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ده‌ستوره‌، ده‌ریكردوه‌ ، 
بڕیارێكی‌ یاساییه‌و ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌وه‌ بڕیاری‌ به‌ پارێزگاكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بدرایه‌، یاسایی‌ بوو،

 وتیشی‌: هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ك هۆلۆكۆست، ره‌مزی‌ مه‌زڵومیه‌ته‌ بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی‌ كوردستان‌و ده‌بوایه‌ به‌رپرسانی‌ هه‌رێم چۆن شه‌ڕیان له‌سه‌ر ده‌سه‌لاَت‌و نه‌وت كردوه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ شه‌ڕیان له‌سه‌ر به‌ پارێزگاكردنی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بكردایه‌.