14/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
راپۆرتێكی ئه‌مریكی نهێنی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی لاشه‌ی بن لادن ئاشكرا ده‌كات
راپۆرتێكی نوێی نهێنی ئه‌مریكی كه له‌یه‌كێك له بنكه سه‌ربازییه‌كانی سوپاوه ده‌رچووه، هۆكاری بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی لاشه‌ی ئوسامه بن لادن سه‌رۆكی كوژراوی رێكخراوی ئه‌لقاعیده ئاشكرا ده‌كات.
رۆژنامه‌ی هافنگتن پۆست بڵاویكردۆته‌وه، ئه‌و تیمه تایبه‌ته‌ی سه‌رپه‌رشتی كوشتنی بن لادنیان كردووه، ئه‌وه‌نده‌یان فیشه‌ك ناوه به‌جه‌سته‌ی سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده‌وه، نه‌توانراوه وێنه‌ی بگیرێت.
به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌كی رۆژنامه‌كه كه له یه‌كه‌ی سه‌ربازی تایبه‌تی سوپای ئه‌مریكاوه ده‌ستیكه‌وتووه، زیاتر له 100 فیشه‌ك به جه‌سته‌ی بن لادنه‌وه بووه كاتێك ته‌قه‌ی لێكراوه. رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست نووسیوێتی دامه‌زراوه‌ی( Judicial watch جه‌جیكال وۆچ) چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی ده‌ست كه‌وتووه تیایدا ویلیا‌م ماك ریفین كه سه‌رپه‌رشتیاری پرۆسه‌ی كوشتنی ئوسامه بن لادن بووه له5-2-2011دا داوایكردووه هه‌رچی وێنه‌یه‌كی جه‌سته‌ی بن لادنی هه‌یه‌ـ لێی بسه‌نرێته‌وه و كۆبكرێنه‌وه بدرێنه ده‌ست سی ئای ئه‌ی، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی ده‌زگا میدیاییه گه‌وره‌كانی وه‌ك ئاسۆشێتد پرێس و رۆیته‌رز و واشنتن پۆست داوایان كردبوو بڵاوی بكه‌نه‌وه.