13/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
موژده‌یه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌سته‌كانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان
فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌سته‌كان ده‌كاته میلاكی هه‌میشه‌یی
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رقاڵی به‌ڕه‌سمی كردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌یه كه‌به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست كارده‌كه‌ن له‌كۆمسیۆن بۆكردنیان به میلاكی هه‌میشه‌یی.
سایتی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌زاری میقداد شه‌ریفی، سه‌رۆكی بارنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاویكرده‌وه، " كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ئێستادا ده‌ستیكردووه به‌گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ به‌ڕه‌سمی كردنی فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌سته‌كانی به فه‌رمانبه‌ری هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر میلاكی خۆی"، وتیشی: نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر به‌ڕه‌سمی كردنی فه‌رمانبه‌ره كاتیه‌كان پیشانداوه، ئه‌وانه‌ی كه له‌بنكه‌كانی تۆماری ده‌نگدان به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست كار ده‌كه‌ن.
شه‌ریفی رایگه‌یاند،" ئه‌م بڕیاره‌ی مالكی هاوكاته له‌گه‌ڵ داواكاریی زۆربه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كار ده‌كه‌ن"، وتیشی: فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌سته‌كانی بنكه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران، شاره‌زایی ته‌واویان له‌كاره‌كانیان په‌یدا كردووه، به‌هۆی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی پێشتر له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستیانهێناوه.
به‌وته‌ی شه‌ریفی، " فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌سته‌كان له هه‌ردوو به‌شی ( كاتب تسجیل و مدخل بیانات) له‌ئێستادا سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی كارتی ده‌نگدانن، له‌بنكه‌كانی تۆماری ده‌نگده‌ران و تا ئێستا توانیویانه سه‌ركه‌وتووانه كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌به‌رن"، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه،" كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌وڵی جددی داوه بۆ به‌ڕه‌سمی كردنی فه‌رمانبه‌ره گرێبه‌سته‌كانی و له‌وپێناوه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سه‌له‌كه‌ی تاوتوێكردووه، هه‌روه‌ك بوونی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره خاوه‌ن ئه‌زموونانه له بنكه‌كانی ده‌نگدان، پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌عیراق زیاتر به‌ره‌وپێش ده‌بات به‌ئاسانكاریی و چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه له‌كاتی رایی كردنی كاروباری هاوڵاتیان.