13/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
تكایه بێ ده‌نگیی مامۆستا كامل زوخاو ده‌ڕێژێت
مامۆستا كامل لهبهركهوتووانی كیمیاوییهو ئه‌وه چووه ساڵی بیست
وشه‌شه‌م له هه‌ڵگرتن وراكێشانی شوێنه‌واریی قورسیی له ده‌ستدانی
سییه‌كان و هه‌ناسه قورسی و ده‌یان خه‌م و كهسهریتری جه‌سته‌یی
و ده‌روونی ئه‌مرۆ چوومه خزمه‌تی له خه‌سته‌خانه و بێ مه‌به‌ست گوێلێك
له مه‌راقه‌كانی بۆ رشتم منیش نایشارمه‌وه بۆ مێژوو باسی ده‌كه‌م بۆتان
وه‌كو خۆی تا نه‌وه‌كانی داهاتوومان بزانن چی گوزه‌راوه له سایه‌ی به‌عس و
دواتر له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردییدا !.ئه‌ویش فه‌رمووی :
1-
جاری پێشوو كه چووینه تاران هه‌رچی پاره‌ی حكومه‌ت درابوو پێمان بۆ
چاره‌سه‌ر به‌شی 17 رۆژی كرد ئیتر ته‌واو بوو ، ناچار گه‌راینه‌وه‌و به
ده‌رمانی ناوبازارو به‌دیلی پینه‌و په‌رۆو هه‌رزان ساڵی پێشووم به ڕێكرد.
2- مانگی یانزه‌ی 2013 ده‌بوو برۆینه‌وه بۆ تاران بۆ عیلاج ئه‌و بووجه‌ی
بۆمان دانرابوو حكومه‌ت ووتی به ته‌مای مه‌بن و نه‌ماوه .. دووباره داوا
بكه‌نه‌وه! ئه‌وه ئه‌مرۆ 13-3-2014. ئه‌ویش له خه‌سته‌خانه‌ی ئینعاشه و
به ته‌مای خوای گه‌وره‌یه.
3- یه‌كێك له وه‌زیره‌كانی ته‌ندروستی
هه‌رێم داوامان لێ‌كرد مانگی یه‌ك جار ئیسعافێك ته‌رخان بكات بۆ د. كۆسار
كه 10 ساڵ له ده‌ره‌وه له بواری ئیختیصاصی عیلاجی كیمیاوی كاریكربوو
به‌ڵام جه‌نابی وه‌زیر ئاماده نه‌بوو له سلێمانیه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه و
مانگی یه‌كجاریش ئه‌و دكتۆره بنێرێت بۆ فه‌حسی ده‌یان ماڵ وێرانی پێكراوی
كیمیاویی !!! ئافه‌رم وه‌زیر بۆ خۆت و غیره‌تت !!.
4- خه‌سته‌خانه‌ی
كیمیاوی هه‌ڵه‌بجه حه‌وت ساڵه ته‌واو نه‌بووه ئه‌گه‌ر كاتی خۆی ته‌واو
بووایه ئێستا فایلی عیلاجی حه‌وت ساڵی لادهبوو ده‌یزانی چۆن له گةلمان
مامه‌ڵه بكه‌ن.
5- پهرپرسێكی هه‌ره گه‌وره پێم ووت ئه‌و
خه‌سته‌خانه‌ی هه‌ڵه‌بجه بۆ پێكراوانی كیمیاویی بۆ ته‌واو نابێت و كه‌ی
ده‌گاته پایان؟!. ووتی: ئه‌و خه‌سته‌خانه‌یه دراوه به سه‌گبابێك ئه‌ویش
داوێتی به سهگبابێكیتر ئه‌ویش داوێتی به كه‌سێك له هه‌ردووكیان
سه‌گباب تره!!!!. كه‌واته نه‌یتوانی چاره‌ی بكات ناچار جوێن بارانی كرد.
6- ووتی له %82 سییه‌كانم ته‌له‌ف بوون و به %18 ده‌ژیم خوای گه‌وره‌ش ده‌زانێت ئه‌م ئیلتیهابه تازه چهندیتری خراپ كردووه.
7- دوێنێ هاتمه خه‌سته‌خانه خستمیانه ناو قاوشیی پیاوان ووتم پێیان
تكایه من ناتوانم له‌وێبم ئه‌وێ زۆر قه‌ره‌باڵغه‌و هه‌ناسه‌م تونتر ده‌بێت
ووتیان: تۆ نه‌خۆشی دڵت نیه هه‌ر لێره به خراپ نیه كاتێك نیوه شه‌و
خه‌به‌رم بوویه‌وه له‌تاو دوكه‌ڵی جگه‌ره خه‌ریك بوو بخنكێم!! ئه‌نجا
به‌و نیوه شه‌وه بارانێكی زۆریش بوو ووتیان وه‌ره با بتبه‌ین بۆ ئینعاش
ووتم : والله ره‌ق ده‌بمه‌وه ناتوانم بێم مه‌گه‌ر رۆژ بێته‌وه !!.
8-
ئومێدم زۆره خوای گه‌وره ئه‌م بیست و شه‌ش ساڵه له نارهحهتیهم بۆ
بكاته زه‌خیره‌ی قیامه‌تم و ئه‌و سه‌برو ته‌حه‌موله‌ی من له خواوه‌یه
ئه‌گینا ئاسنیش خۆی ناگرێت له ئاستیدا.
9- كه‌ناڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات
حه‌زیان له قسه‌م نیه چونكه راشكاوانه حه‌قیقه‌ته‌كان باس ده‌كه‌م
ئه‌گه‌ر شتێك كرا بێت بۆمان ده‌ڵێم كراوه‌و ئه‌وه‌ش نه‌كرابێت ده‌ڵێم
نه‌كراوه!!.
10- منیش ده‌ڵێم : مامۆستا ئێستا نرخی نازانرێت مه‌گه‌ر
دوای وه‌فاتی - خوا بكات ته‌مه‌نی درێژ بێت به خۆشیی بژی-ئه‌و شایه‌د حاڵی
رۆژانی كیمیاویی و دوای كیمیاوییه ئه‌و كه‌سێكی به سهلیقهیهو
زاكیره‌ی زۆر باشه و شته‌كان وه‌كو خۆی ده‌گێرێته‌وه ئه‌مه‌ش له زۆر
كه‌سی تردا نیه،ئه‌و باشترین سه‌رچاوه‌ی زانیارییه وبه‌ڵام گوێی بۆ
ناگیرێت و تۆمار ناكرێت و ناتوانین وه‌كو خۆی بیدوێنین ئه‌گینا زۆر زۆریی
پێیهله ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌توانرێت ئه‌رشیفێكی باش دروست بكرێت به‌ڵام
كێ ده‌یكات؟!!.