12/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
گوڵنه
چیم دی..
چی ڕابورد..
که دیم ...
کێوی دڵم بورکانی گرتوه!
ژینم سه‌را‌پا داڕما!
گێژه‌ڵوکه ده‌ستی گرتم!
فڕاندمی به‌ره و ئاسمان!
فڕێی دامه سه‌ر په‌ڵه هه‌ورێکی چڵکن..
له‌گه‌ڵ تریشقه‌ی سامناکی دا ...
دا به‌زیمه بۆشاییه‌کان
له‌و کاته‌دا
کیژۆڵه‌کانی په‌لکه زێڕینه!
ده‌ستیان گرتم...
له‌گه‌ڵ ئه‌وان ئاوێته کرام
بومه ڕه‌نگه‌کانی خۆیان
هه‌ر له بورجی ساماڵدا بینیم
په‌نجه‌کانم سه‌ما ده‌که‌ن
بۆ ژه‌ندنی پیانۆی ژیان
بانگی خامه و فه‌رشی په‌ڕاوم ده‌که‌ن
بوو به دیرۆك و هاوار له نێوانیاندا
ووتیان:
با شیعر له خۆمان ماره بکه‌ین
یان هۆنراوه...
بکه‌ینه نه‌خشی فه‌رشی په‌ڕاو
یان هه‌ر سه‌مای عه‌به‌سی که‌ین..
له‌گه‌ڵ خامه!
خامه وتی:
ئه‌و بێ هۆشه
ئاوێته‌ی پرچێ په‌لکه زێڕینه بووه
نزا بکه‌ن... به‌ئاگا بێت
تا په‌لکه زێڕینه بڕه‌وێته‌وه!
تێکه‌ڵ بێته‌وه به گیانی خۆی
گۆرانی ئه‌و...
به چێژ تره بۆ سه‌مامان
تا ئه‌و نه‌گه‌ڕێته‌وه ئێمه لاش پیسین !
شیعر ماره ناکرێت لێمان!
سه‌ما ناکرێت...
بێ گیتاری خه‌می ئه‌و
چۆن سه‌ما که‌ین؟
بێ فلوتی هه‌ناسه ساردی ئه‌و
نزا بکه‌ن...
به ئاگا بێت
نزا بکه‌ن...
په‌لکه‌زێڕینه نه‌مێنێت
ئه‌ی نابینن له خایاڵدا نوقم بوه
به نیگای
تابلۆ دروست ده‌کات
ڕه‌نگی گیا و چیمه‌ن و گوڵه‌کان ده‌نه‌خشێنێت
به فڵچه‌ی نیگای..
گۆڵه شه‌وبۆ، سۆرفینیا،سیزه‌ر، گوڵه شیلان، گوڵ خونچه...
نیلك، گوڵه مینا، مێخه‌ك، ده‌مه شێر، به‌یبون، گوڵه حاجیله، گوڵه نازناز ...
گوڵه زه‌رده، گیای به‌ڕه‌زا، نه‌سرین، گوڵه کنۆڵ، ئه‌رخه‌وان، گوڵه بیزا...
شه‌ستپه‌ڕ و لاولاو، گوڵه ژاڵه، گێلاس، نیلوفه‌ر،هێرۆ، هەڵاڵە، و یان پێنج هه‌زار گوڵی تر...
به ڕێحانه تابلۆکانی بۆن خۆش ده‌کات
ئه‌ی نابینن...
جار‌و باریش پیاسه ده‌کات
به‌ده‌م خۆیه‌وه...
ووڕێنه‌ی تاسه ده‌کات
به قسه‌م بکه‌ن...
با سرودی گریان بڵێین!
ته‌نها به‌و سروده به ئاگا دێت
که به ئاگامان هێنا...
هه‌ڵبه‌ستی خه‌می بۆ ده‌ڵێین!
به ئاگا هاتم...
چیم دی، چی ڕابورد
هاوارم کرد...
گوێم له گریانی نیشتمانه
گوێم له هه‌نسك هه‌ڵدانی هه‌وره
گوێم له قاقاو پێکه‌نینی خه‌مه
چییه هاوڕێیان بۆ وا ده‌که‌ن
من هیلاکم..
من تێکڵاوی کڵۆ خوێنی خۆم بووم
وازم لێ بێنن با من بڕۆم بۆ لای ئه‌وان
بۆ واتان کرد...
دارگۆیژه‌کان
ده‌ستان گرتبوم
چنار و دار بیه‌کان...
بوو بوون به سێبه‌ر بۆم
خه‌ریك بوو دار چواله‌یه‌ك ببێته هاوسه‌رم
چه‌م..
نیازی بوو بێته خه‌زورم
خه‌سوم...
ته‌نگۆڕی ژیله‌مۆ بوو!
کولێره‌ی برسی بۆ دروست ده‌کردم
منتان گه‌ڕانده‌وه، بۆ چی
له بناره‌وه...به‌ره‌و که‌نار
له پێکه‌نینه‌وه بۆ گریان
له پێشڕه وه وه بۆ دابڕان
له تواناوه به‌ره‌و نه‌مان
له لوتکه‌وه بۆ داڕمان
له ڕۆشنای بۆ تاریکی
له ماچه‌وه به‌ره‌و خه‌نجه‌ر
بۆ واتان کرد... بۆ واتان کرد
لێیان پرسیم..
چی یه لاله؟
بۆ بێزاری؟
بۆ بزه‌ی لاله‌ی جارانت...
قوڵپی گریان دروست ده‌کات؟
هۆ لاله گیان..
بانگمان کردی بۆ خه‌مباری؟
ئێمه له تۆ زیاتر کێ شك ده‌به‌ین؟
لاله گیان..
تا سه‌بوری دڵی سوتاوی...
پێ خۆش بکه‌ین؟
لاله ..لالە.. دامه‌بڕێ لێمان
بۆمان باس که ووشه‌کانی گریان
ووشه‌ی گریان..
پێناسه‌که‌ی
هه‌ڵه‌بجه‌یه!
ئاخر من چۆن بگه‌ڕێمه‌وه بۆ لاتان
له‌و بناری قه‌ڵبه‌زه بووم
له سه‌ر ده‌ست نوێژ‌و حه‌وزی مزگه‌وتێك بووم
به‌رده نوێژ فەرشی من بوو
هاتمه خوارێ
بۆ ته‌هلیله...
ته‌زبیحه‌که‌م پچڕایه‌وه
دۆزه... دۆزه
من بۆی گه‌ڕام
هه‌ر مورویه‌ك ده‌ستم دایه
چیم دی... بوون به چی
موروی یه‌که‌م
مشکییه‌ك بوو
ویستم ئه‌وانی تر بچنمه‌وه
ده‌زانن چی هات به‌ده‌ستمه‌وه؟
جامانه‌و، کۆڵوانه‌و سه‌رپۆش و سه‌روفێست و گۆره‌وی...
پێڵاو و منداڵ و دایك و کچ و کوڕ وباوك و...
پیر و سه‌یید و شێخ و مه‌لا به ده‌ستمه‌وه کۆ بونه‌وه
نه‌م ده‌زانی...
چۆن بیان هۆنمه‌وه
له‌ی ماڵی جه‌مالی مچه‌ی بارام
لافاوی لاشه هه‌ڵسا بوو
به بیرما هات له لای مزگه‌وتی پاشاوه
به‌ره‌و ژوورکه ببمه‌وه
ڕووه و عه‌نه‌ب بکه‌ومه ڕێ
لافاوێکی تر هه‌ڵسا بوو
بڕیارم دا...
بیان که گوڵنه‌ی شلیله‌ی ته‌زبیحه‌که
عومه‌ری خاوه‌ر...
بکه‌مه ئیمام و
سه‌لمای ژنی نه‌ورۆزی چایچی و
ڕۆژگاری کچی وصاڵح هه‌ژار
بکه‌مه مه‌ئمومی ته‌زبیحه‌که
به‌دوایاندا...
هه‌ر پێنج هه‌زار شه‌هیده‌که
له ئینجانه‌ی شه‌هیدان بیان نێژمه‌وه
له‌و پرسه‌دا دانیشتبوم
بۆ منتان به ئاگا هێنایه‌وه...
لاله‌ی چی:
گوڵی چی:
بۆنی چی:
سێبه‌ری چی:
فێنکای چی:
شکوفه‌و تریفه ئاوێته‌ی خه‌م بوون
خامه‌ی چی و په‌راوی چی:
بۆچی بنوسم؟
خامه‌م ئه‌شکێنم..
په‌ڕاو و په‌ڕتوکم ئه‌دڕێنم..
له سه‌رو هه‌موو نوسینێکمه‌وه
ناوی هه‌ڵه‌بجه ده‌هێنم