12/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئەوەندەی لە ناوخۆ كوژران بەرانبەر بە دۆژمن نەكوژران !
پانۆرامای شەڕو شۆڕو كوژراو و ڕوداوەكانی كوردستان
دەسپێك:
بێگومان هەر چەندە لایەنە كوردستانییەكان دژی ڕژێمی عێراق دروست بوون و، بە دوژمنیان دەزانی ، جگە لە ویش كوردو كوردستان هەمیشە دوژمنی زۆر بووەو، زەڕبەیەكی كوشندەیان لەم خاك و گەلە داوە، لە بری ئەوەی كورد بە گشتی بەرانبەر بە دوژمنانی بجەنگا با، بە داخەوە هەمیشە یەكتریان بە تاكە دوژمن زانیوەو، هەموو پیلانێك یان دژ بە یەكتر كردوەو، هەموو زەڕ بە یەكیان لە یەكتر داوە، ئەوەندەی لە یەكتر ترساون لە دوژمن نا، ئەوەندەی بە دەستی یەكتر كوژراون بە دەستی دوژمن نەكوژراون ، لە شاخ لە جیاتی هەموویان بەرانبەر بە دوژمن یەك بن، نەخشەی دوژمنیان جێ بە جێكردوە ، تەسفیەی یەكتریان كردوە، خاك و ناوچەیان لە یەكتر داگیر كردوە، هەرچی خراپە بە یەكیان كردیوە، لەشاریش ئەندام و هەواداری یەكتریان بەدەستی ڕژێم بەگرتن وبەكوشتن دەدا ، بەڵگەشمان ئەو شەڕو شۆڕو كوشتارانەن هەر لە سەرەتای شۆرشی ئەیلولە وە تا كۆتایی سالی نەوەدەكان هیچ قسوریان پێك نەكردوە ، بە هەزاران كەسیان لە نێوان دا كوژراو و زامدار بووە، دەیان سەركردەو سەدان كادیرو فەرماندەو هەزاران پێشمەرگەی نەبەر دو قارەمانی ئەم گەلەیان لە پێناو خواست و مەبەست و بەرژەوەندی خۆو دوژمنان بە كوشت داوە ؟ ئابڕوو ناموسی یەكتریای بردوە، كارەسات و مەرگەسات و تراژیدیاو شەرمە زاریان بەرپا و تۆماركردوە، زیندانیان لە یەكتر پڕكردوە، برینداری یەكتریان كوشتوە و ، خەلكیان لەیەكتر لەشاخ هەلداوە و سوتاندووە و فرێداوەتەناو ڕوبارو دەریاچەكان ، چەندان تەقینەوەیان لە دژی یەكتركردووە ، یەكتریان ژەهر خواردوو كردووە ، زانیاریان لەسەر یەكتر داوەتە دوژمنان، یەكتریان فرۆشتووە ، یەكتریان بە تاكە دوژمن داناوە نەك دوژمن ، خۆیان لە دژی یەكتر تەسلمی دوژمن كردۆتەوە ، زمانیان لەیەكتر داوە ، دوژمنیان لەدژی یەكتر پەڵكێشی سەر خاك و وڵات كردوە ، یەكتریان لە رێكخراوە بیانییەكان و لە ڕوپەری رۆژنامەو گۆڤارو میدیاكان بە تیرۆریست ناوزەكرد كردووە ، هەرچی خراپە بەیەكتریان كردووە ، هەرگیز قسوریان لە هیچ بەیەكتر نەكردووە ... ئەگەر چەكی كیمیاوییو كۆكوژیان هەبا لە دژی یەكتر بەكاریان دێنا، هیچ نەما بە یەكتری نەكەن ، كەچی ئەمڕۆ شانازی بە كوشتار و خەباتو شەهیدانی دژ بە یەكتریان دەكەن"رێزم بۆ خەباتی پاك و دژ بە دوژمنان یان"، بەڵگەشمان لەسەر ئەم قسانە ئەم ئامارو كوشتارانەیە كە كوشتن و تیرۆركردنیان لە نێو خۆدا ئەنجام داوە ، لێرەدا زۆر بە كورتی وەك كورتە باسێك نموونەی چەند ڕِووداوێك تان بۆ دەخەینە ڕوو، تازیاتر پەرێزو ڕابردووی لایەنەكان دژ بە یەكتر بزانن لە دژی یەكتر چیان كردوە ، مشتێك نموونەی خەروارێكە ، دەنا شتی خراپ و قێزەونی نێوانیان زۆرە ، ئەوە بەوەندە تەواو نابێت.
سەركردە كوژراوو تیرۆركراوەكانی پێش ڕاپەڕین :
سەرەتا : دەمانەوێ لەم تەوەرەدا، تەنها ئەو سەركردانە دەرزو تۆمار بكەین كە پێش ڕاپەڕینی سالی "1991" لە سەردەمی شۆرشی شاخ ، شۆرشی دژی ڕژێمی عێراق و دوژمنان چجای لە سەردەمی دەسەڵات و تاكڕەوی لە نێوان لایەنە كوردستانییەكان بە دەستی یەكتر بە جۆرەها هۆكارو شێوازو پیلان كوژراون ، چ لە كاتی شەڕی ناوخۆ كە بەكوشتن و لە نێو بردن حیسابە ، چ ئەوانەی لە پە ناو پەسیوان و، بێ ئاگا ، یان بەفڕوفێل كوژراون كە بە تیڕۆركردن لە قەلەم دەدرێت، بۆ گەلەكەمان بخەینە ڕوو تابزانین ئەم لایەنانە لە سەردەمی شۆرشگێری وپاكی چەند زەڕبەیان لە یەكترو لە كوردستان داوە ، چەند بەرانبەر بە یەكتری دڵ ڕەق و داخ لە دڵا و توند بوونە چ تەڕاتێن و فە تەراتیان پێك كردوە ، چ زیانێك یان بە كوردو كوردستان گەیاندوە، سەرمایەی ئەقل و ئابوری و سەركردایەتی كوردستان یان لە باربردووە .
سەركردە كوژراو وتیرۆركراوەكانی یەكتێی نیشتیمانی كوردستان :
* 31 /1/1978 شاسوار جەلال ناسراو بە "ئارام" سكرتێری كۆمەلەی ڕەنجدەرانی كوردستان "ئەندامی مەكتەبی سیاسی" یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە گوندی تەنگی سەری ناوچەی قەرەداغی سەنگاو، بە پیلانێكی داڕێژراو بەهەماهەنگی خەلكێكی شۆڕشگێڕو كوردپەروەر لەلایەن جاشەكانی سەر بە ڕژێم كوژرا ، جێی باسە ناوبراو یەكەم سكرتێری كۆمەلە بوو كە لە سالی َ "1970" لە بەغدا دامەزرا، بەپێی هەندێ لە سەرچاوەكان ناوبراو بەفیت و پلانی بالەكانی تری ناو یەكێتی و لایەنەكانی تری كوردستان كوژرا لەبەر ئەوەی كەسێكی لێهاوتوو و شۆرشگیر بوو، دوای ئەو "نەو شێروان مستەفا ئەمین " بووبە سكرتێری كۆمەلە و ، دوای ڕاپەرینیش جاشەكان بوونە پێشمەرگەو مسوڵ لە لایەنە كانی كوردستان .
* 1/6/1976 ابراهیم عەزۆ بادینی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لەگەڵا "36" كادیرو پێشمەرگەی قارەمان لە سوریاوە هاتنەوە ناو خالكی كوردستان بۆ هەلگیرساندنەوە ی شۆرش ، دوای چەند ڕۆژێك لە ناوچەی بادینان لە گوندەكانی نێروەو مێرگە هێزێكی پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق دەچنە سەریان زۆربەیان تارومارو دیل دەكەن، بە دەگمەن قوتار دەبن، دیلەكانیش دەكوژن ، ئەوە دەبێتە كارەساتێكی گەورە بۆ یەكێتی و سەرەتا شەڕی نێوانیان، بۆیە یەكێتی ئەو ڕۆژە "1/6" 1976 بە سەرەتای دورست بوونەوەی شۆرشی نوێی خۆی لە قەلەم دەدات.
كوژراوەكانی تریش ئەمانە بوون : عزەت شەنگاری، عومەر ابراهیم رشید، قاسم محمد تەلەعفەری، صابر عرب عبدی، حمید تەعلو، أحمد محمد عومەر، علی حسین خالد، حسین تمر قاسم، یاسین حامد یوسف، مستەفا محسن عمر، فواد مصلح صالح، رمەزان احمد حسن، احمد حسن، احمد عەتەر جەف خالد، احمد عەبۆ حاجی، بەدەل سیدۆ، علی احمد محمدامین، جبار مەلا غنی سندی، عبدالمهیمن حسن شەنگاری، ئەمانەش ڕزگار دەبن "رشید حمد قادر، حسین حمد محمد، جاسم حمد احمد، عزالدین صدیق خۆشناو" دواتر ڕژێم ئەوانیشی گرتن و لە "29/3/1977" لە موسل لە سێدارەی دان.
لە مانگی 4/ 1978 یەكێتی لە دۆلی قاسم ڕەش و دەوروبەری بەسێ قۆناخ و وەژبە ، لە 19/4 و لە 21/4 و لە 27 / 4/ 1978 1000 پێشمەرگەی بە سەركردایەتی مام جەلال و زۆربەی سەركردەكانی تری یەكێتی پێ بەپێ بەرەو ناوچەی هەكاری توركیا بەڕێ كرد بەناوی چەك وەرگرتن لە توركیا و سوریا، 1/6 / 1978 لە ناوچەی بازێ ڕووبەڕووی بارەگای هێزەكانی پارتی بوونەوە، پارتی لەو ناوچەیە بالادەست بوو ، پارتی بەرلەهاتنی یەكێتی ئاگادار بوو ، هەموو هێزو هۆزەكانی ناوچەكەی بە سەرپەرشتی هۆزی شێخ موس هاندابوون، گۆیە جەلالیەكان پیاوی حكومەت عیراقن دێن لە ئێوە دەدەن ، سەرومالتان دەبەن ، ئێوەش بیانكوژن سەر بۆ ئێمە و ماڵا بۆ ئێوە، سەرەتا كە دەست بە شەڕ كرا "5" پارتی كوژران و "2"یش گیران، دەرەنجام كە شەڕی مانو نەمان گەرم بوو بەسەركردایەتی سەركردایەتی كاتی پارتی لە ناوچەكە یەكێتی شكەستی خوارد بە جۆرێ نزیك "100" كەسیان تیاچوو، زۆریان گیران، لەبەر ئەوەی خەلكی ناوچەكە نەبوون ، زۆربەیان بە ناچاری تەسلیمی ڕژێمی عێراق بوونەوە لەگەڵا تالیب رۆستەم و شێخ جەواد بێدەری بەرپرسە بالاكانی تر، هەندیكێش لەم سەركردانە بە دیل گیران و كوژران، سەركردایەتی كاتی پارتی گوتیان مرۆی مەزن دەبێ بە چەكەی مەزن بكوژرێن ، بۆیە ئەمانەیان بە دۆشكەو ئاڕپێچی ڕەمی كردن : علی عبدالله عسكری سكرتێری بزووتنەوەی سوشیالیست "ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی سەربازی یەكێتی " و دكتۆر خالد سعید كۆیی ئەندامی سەركردایەتی و ئامر هێز، حسین بابە شێخ یەزیدی ئەندامی سەركردایەتی و ئەم كادیرو فەرماندانە كوژران، شەعبان گەچێنەی، حەمە ئەمین خەلیفە قادر، خدر كا مەلا بالەیی، جێی باسە لە هەمووان تەنها "8" پێشمەرگە بەسەلامەتی گەیستنەوە سەركردایەتی لە قاسم ڕەش لەوانە حەمەی حاجی محمود جمال علی باپیر بوون .