12/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
راستركردنهوهی هزری م. سه‌رباز موحه‌ممه‌د سه‌باره‌ت به د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی
بـــه‌شی یه‌كه‌م:-
گوزرهێكی كورت به نێو هه‌موو كتێب و توَماره ده‌نگیه‌كانی د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی..
ئه‌وه‌ی ده‌یخه‌مه ڕوو ته‌نها بوَ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و چوار زنجیره باسه‌یه كه م. سه‌رباز موحه‌ممه‌د نووسیبووی له سه‌ر توَڕی كوَمهلاَیهتی فه‌یس بووكی له لاپه‌ڕه‌ی خوَی..
ئه‌و كاته له‌به‌ر دوو هوَ راستكردنهوهم بوَ نه‌كرد:-
هه‌موو كتێبه‌كانی د. عه‌لی شهریعهتیم نه‌خوێندبوویه‌وه كه چه‌ند كتَبێكی مابوو,, له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له توَماره ده‌نگیه‌كان.. جگه له‌وه كه دڵنیا بووم م. سه‌رباز به هه‌ڵه‌دا چووه..!!
له‌به‌ر حیزبی بوونی ئه‌و براده‌ره كه گه‌ر وهلاَمم بدایه‌وه ده‌یان ووت ئه‌وه دووباره كه هیچ په‌یوه‌ندی به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیه‌وه نییه له‌سه‌ر كه‌سان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانمان ده‌نووسێ.. ئه‌مه‌ی كه ده‌یكه‌م هیچ په‌یوه‌ندی نه به حیزیهوه هه‌یه و نه په‌یوه‌ندی به تاكه كه‌سیه‌وه هه‌یه.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی وه‌ك چاوم خوَش ده‌وێ.!بهلاَم راستكردنه‌وه‌ی پێویستره..!!
ئه‌وه‌ی پێویسته ته‌نها بوَ ئه‌وه‌ی كه تاكی ئیسلامی و به تایبه‌ت هه‌ندێ تاكی كورد و تاكی ئیسلامی د. شه‌ریعه‌تی به "كافر" ده‌زانن یان به شیعه.. ئه‌وانه‌ی كه موسڵمانن و به تایبه‌ت تاكی ئیسلامی سه‌دا 90 یان كتێبه‌كانی شه‌ریعه‌تیان ته‌نها یه‌ك یا دوو كتێبیان خوێندوَتهوه.. ئه‌وجا ده‌بنه((قازی شه‌رعی)).
من ئهومهی كه ده‌یكه‌م به چه‌ند زنجیره‌یه‌ك باسی ده‌كه‌م تا خوَینهری كورد و تاكی ئیسلامی كورد ته‌واو تێبگات كه د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی كێیه له دوای ئه‌وه‌ی كه ته‌واو به كتێبه‌كان هه‌موو"به زمانی فارسی" و توَماره ده‌نگیه‌كان گوێ گرت و پێداچوومه‌وه ههستك كرد له‌گه‌ڵ سه‌یید قوتبدا ده‌ژیم..!!
هه‌ستم كرد ته‌واو سته‌مێكی زوَر له‌و نووسه‌ره روَشنبیره((میانه‌ڕه‌وه))- الاعتدال-ه ده‌كرێ به تایبه‌ت له لای ماموستایانی ئایینی ئیسلامی كوَنی كورد م. هه‌ژاری لێ ده‌ربچێ! وه‌ك خوَی ده‌ڵێ له یه‌كێك له توَماره ده‌نگیه‌كان ده‌ڵێ: گه‌ر بچمه لای روَشنبیرێكی ئه‌هلی سووننه‌ی موسڵمان هه‌ندێ شتی هاوبه‌ش له نێوانماندا ده‌بێت بهلاَم كه ده‌چمه لای زانایه‌كی ئایینی كوَنی موسڵمان یه‌كسه‌ر ده‌ڵێ ئه‌وه شیعه‌یه.. شیعه‌كه هات.!!
خوێنه‌رانی به‌ڕێز له‌وه دڵنیابن به تایبه‌ت م. سه‌رباز كه وه‌ك راستكردنه‌وه‌یه‌كی(كامل) و برایانه دوور له هه‌ر-حقیر-یه‌ك ئه‌ومه ده‌نووسم..
لایه‌نه هه‌ستیاره‌كانی لای سووننه و باسكردنی له لایه‌ن د.عه‌لی شه‌ریعه‌تی كه زوَر به رێز و ئه‌وپه‌ڕی ئه‌خلاقی به‌رز و به ستایشی جوانه باس له‌مانه ده‌كات..
باسی ئهبووبهكهر((ره‌زای خوای لێبێت))
باسی سووننه و پشتیگیری كردنی
چه‌كوش دان له مه‌زهه‌بی شیعه، كه سووننه‌ش مه‌زهه‌به..!!
باسی عائیشه ره‌زای خوای لێ‌بیت.
باسی عومه‌ر و عوسمان.. ره‌زای خوایان لێبێت.
باسی كه‌ركوك و موسڵ..8-9- ....
زوَر خاڵی گرنگتری تر... كه پاش ئه‌و هه‌موو دیراسیه له كوَتا به‌شدا خوَتان شه‌ریعه‌تی به‌راورد بكه له نێوان كه‌سانی وه‌ك هزری م. سه‌رباز و كه‌سانی..!!
سه‌ره‌تا پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر باسه‌كه ده‌مه‌وێ به كورتی بچمه ناو ژیانی د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی چونكه هه‌ندێ له زانایانی ئیسلامی ئه‌هلی سووننه زوَر به تووندی و به‌تایبه‌ت هه‌ندێ گروپ و تاكی ئیسلامی ناو ئیسلامیه‌كان كه ده‌ستی بالاَی ناو حیزب و شاره‌زای بواری هزری ئیسلامین زوَر بێ ویژدانانه هه‌ڵده‌كووتنه سه‌ر نووسینه‌كانی شه‌ریعه‌تی و به‌ڵكو به زه‌ڕه‌بین(گه‌وره‌كردن) نووسینه‌كانی ده‌خه‌نه به‌رچاوی تاكی كوردی و به‌تایبه‌ت تاكی ئیسلامی.. وه ئه‌وانه‌یشی كه چه‌پله‌رن! شه‌ریعه‌تی به روَشنبیرێكی غه‌یری مه‌زهه‌بی ده‌ناسن و ئه‌وانه‌ی كه به بڕوای خوَیان بیر و ره‌وتی میانه‌ڕه‌ویان هه‌ڵگرتووه شه‌ریعه‌تی به روَشنبیرێكی چه‌پ ده‌ناسن...!!
ئێمه گه‌ر ته‌ماشای قورئان و هه‌ڵس و كه‌وتی پێغه‌مبه‌ر بكه‌ین ده‌بینین سه‌حابه هه‌بووه بیر و ڕای له‌گه‌ڵ ئه‌وی تر جیا بووه كه‌چی لێك زوێر نه‌بوون.. ئه‌بوزه‌ڕ به بیلالی حه‌به‌شی ده‌ڵێ كوڕی ژنه ره‌شه‌كه، بیلال چی بكات شه‌ڕ بكات و بچێت له پشته‌وه به خراپه باسی بكات، یان سكالاَكهی ده‌باته لای پێغه‌مبه‌ر(محمد) و ده‌ڵێ ئه‌بوزه‌ڕ وای وت، پێغه‌مبه‌ر چی بكات عه‌شیره‌تی غه‌ففار زوَرن! هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێ زانایانی ئه‌هلی سووننه‌ی خوَمان كه له زمانی عه‌ره‌بیدا ده‌ستی بالاَیان هه‌یه بیكه‌ن به كوردی(انك المر‌و فیك الجاهیلیه)..
د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی نووسینه‌كانی ده‌كرێته سه‌ر سێ به‌ره واته دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر سێ به‌شدا وه‌ك نووسینه‌كانی سه‌یید قوتب كه پێش ئه‌وه‌ی بچێته ناو(اخوان المسلمون)ه‌وه جوَرێك نووسیویه‌تی، كه بووبه(اخوان) جوَرێكی تر نووسیتی، كه چووه به‌ندیخانه جوَرێكی تر نووسیتی..! شه‌ریعه‌تی دكتوَرای هێنا له مێژوو له فه‌ڕه‌نسا وه‌ك خوَی ده‌ڵێ شاره‌زای ته‌واوم هه‌یه له بواری مێژووی ئیسلامی‌دا و دكتوَراكهشم له مێژوو هێناوه.
شه‌ریعه‌تی نووسینه‌كانی دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر چوار به‌ره‌دا وه‌ك:-
به‌شێك له‌و نووسینانه‌ی یان ئه‌و توَماره ده‌نگیانه‌ی كه له حوسینیهی ئیرشاد وتوویه‌تی و دوای كراوه به نووسین جوَرێ نووسیویه‌تی، ده‌چێته ئه‌وڕوپا جوَرێكی تر ده‌نووسێ، ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێران و ده‌چێته(حه‌ج-ماڵی خوا) جوَرێكی تر ده‌نووسێ، دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌وڕوپا كه هه‌ر له‌وێ تا ئێستا كه‌س هوَكاری مردنه‌كه نازانێ جوَرێكی تر نووسیویه‌تی كه به تایبه‌ت كتێبی(میعاد با ابراهیم-29) چاپی دوازده‌هه‌م ساڵی 1391 ته‌واو هزری شه‌ریعه‌تی سه‌باره‌ت به حه‌زره‌تی عائیشه و حه‌زره‌تی ئه‌بووبه‌كر به جوانی ده‌رده‌خات به‌ڵكو له‌و كتێبه چه‌ند چهكوشێكیش له هه‌ردوو مه‌زهه‌بی شیعه و سووننه ده‌دات.!! ئه‌مه پێشه‌كیه‌كه بوَ به‌رچاو روونی و ئه‌وه‌ی كه من(خوێندنه‌وه)ی ته‌واوم بوَ كتێبه‌كانی شه‌ریعه‌تی كردووه به تایبه‌ت به زمانی(فارسی) كه خوَیشی هه‌ر فارس بووه. چونكه هه‌ر كتێبێك وه‌رگێردرایه سه‌ر زمانێكی تر ئه‌وا ئه‌و كتێبه ده‌مرێ.!! وه ئه‌وه‌ش كه ده‌یكه‌م ته‌نها ناساندنی شه‌ریعه‌تی بوَ ئه‌وانه‌ی كه به جوَرێك له جوَرهكان ناسیویانه.. كه وه‌ك له سه‌ره‌وه باسم كرد.