12/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌و ئه‌گه‌ریش هه‌یه چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی تریش وازبهێنێت.
عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و به‌رپرسی پێشووی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ورامانی ئه‌و حزبه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی بزاڤ، هۆكاری وازهێنانی ناوبراو بۆ په‌رته‌وازه‌یی رێكسختنهكانی ئه‌و حزبه‌و پێشێلكردنی بریاره‌كانی كۆنگره ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بۆ پستڕاستكردنههوهی ئه‌و هه‌واڵه‌ش، بزاڤ په‌یوندی به سه‌ركرده دهستلهكاركێشاوهكهوه كرد به‌ڵام ئاماده‌ی لێدوان نه‌بوو.
عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمود، كوڕی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حمودی یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه.
وازهێنانی ئه‌م سه‌ركرده‌یه له‌كاتێكدایه كه هه‌وڵێك له‌ریزه‌كانی بزووتنه‌وه له‌ئارادیه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دانیشتوو.
د.ع