11/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتی هه‌وڵی لاوازكردنی ئیسلامییه‌كان ئه‌دات
سه‌ركرده‌ی حزبێكی ئیسلامی: من بۆخۆم ئه‌وه‌م له‌پارتی بیستووه
پارتی دیموكراتی كوردستان، كه هێزی یه‌كه‌مه له‌هه‌رێمی كوردستان‌و ده‌سه‌ڵاتێكی فراوانی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، كار له‌سه‌ر لاوازكردنی هێزه ئیسلامییه‌كان به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌وڵێكی زۆری داوه‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیشی له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون، سه‌ركرده‌ی یه‌كێك له‌حزبه ئیسلامییه‌كانیش ده‌ڵێت (من بۆخۆم ئه‌وه‌م له‌به‌رپرسێكی پارتی بیستووه).
گۆڤاری بزاڤ له‌م راپۆرته‌دا تیشك ده‌خاته‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه شاراوه‌یه‌و بۆ ئه‌وه‌ش راو بۆچوونی چه‌ندین كه‌سایه‌تی وه‌رگرتووه‌و هه‌رلایه‌و به‌جۆرێك تێڕوانینی خۆی بۆ ئه‌و پرسه ده‌خاته‌ڕوو.
دروستبوونی هێزی ئیسلامیی له‌زۆربه‌ی ولاَتاندا له‌ئه‌نجامی كۆمه‌ڵێك ده‌رهاوێشته‌و كاردانه‌وه‌ی جۆراو جۆره‌وه بووه، به‌لاَم زۆرجار هاتنه ناوه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كان‌و پشتگیریكردنیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَته‌وه، یاخود هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه بووه، ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان سێ هێزی ئیسلامیی، كه هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی ئاڕاسته‌یه‌كی جیاوازن بۆ كاری سیاسی، كه زۆرجار باسی به‌دیلیش بۆ ئیسلامیه‌كان ده‌كرێت، له‌وه‌شه‌وه بۆچوون له‌وه دێته كایه‌وه كه هێزه ئیسلامیه‌كان له‌وه زیاتر پێویستیان به‌هیچ لایه‌نێكی تری ئیسلامی نیه‌و خه‌ڵك بێزاربووه.
قسه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه له‌م هه‌ڵژاردنه‌ی ڕابردووی په‌رله‌مانی كوردستاندا (21/9/2013) تێكڕای لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌شداریان كرد‌و سێ لایه‌نی سیاسی ئیسلامی به‌شداربوون، له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا لیستێكی جیاواز، كه سه‌ركرده‌كانی پێشتر خه‌لفیه‌تێكی ئیسلامیان له ڕه‌وته ئیسلامیه‌كاندا هه‌بوو به‌شدراییان كرد، لێره‌دا گومان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا دروست بوو، كه ده‌نگیان نه‌هێناو خه‌ڵك ده‌نگی پێنه‌دان، سه‌ره‌نجام گومان له‌وه هه‌بوو ئه‌و لیستانه بۆ شكاندنی سێ لایه‌نه ئیسلامیه‌كه هاتنه پێشه‌وه‌و لیستێكیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌واندا دروستكرد، كه‌چی خۆیان ئه‌وه‌یان ره‌تكردبۆوه.
دكتۆر موسه‌نا ئه‌مین مامۆستای زانكۆ‌و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامیی به‌كارێكی سروشتی ده‌زانێت هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی ئیسلامیی تر له هه‌رێمی كوردستان دروست ببێت، هاوكات ده‌وترێت ترسێك له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَتی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه له گه‌شه‌كردنی لایه‌نه ئیسلامیه‌كان، بۆیه عه‌لمانیه‌كان به‌دوای به‌دیل ده‌گه‌ڕێن بۆ لاوازكردنیان له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ له‌لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری بزاڤ ڕوونیكرده‌وه "ئاساییه هه‌ر هێزێكی ده‌سه‌لاَت زه‌ره‌رمه‌ندبێت له‌هه‌ر هێزێكی سیاسیی بگه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌دیلی بۆ بدۆزێته‌وه‌و ڕیزه‌كانی په‌رش‌و بلاَو بكات‌و كێشه‌ی بۆ دروست بكات".
چاودێرێكی سیاسی له‌و باوه‌ڕه‌دایه "ده‌بێت حزبێك دروست ببێت ته‌نیا ئیلهام له ئیسلام وه‌ربگرێت، هه‌رچه‌نده باوه‌ڕم به‌حزبی ئیسلامیی نیه به‌و شێوه‌یه دروست بكرێت وه‌ك نوخبه‌یه‌كی ئایدۆلۆژیی دیاری كراوبێت، وه ناشبێت ته‌نیا ناوی ئیسلام له‌خۆیدا بچوك بكاته‌وه".
عه‌لی كه‌ریم چاودێری سیاسیی بۆ بزاڤ وتی "له هه‌رێمی كوردستان ئیسلامیه‌كان به‌شێكن له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی، ئینجا چه‌ند حزبێك بن گرنگ نیه، كه جیاوازی له‌نێوان ئیسلامیه‌كان‌و عه‌لمانیه‌كان شتێكی ئه‌و تۆ نیه له‌هه‌ندێ بابه‌تی لاوه‌كی نه‌بێت، كه له جه‌وهه‌رو سیاسه‌تدا وه‌ك یه‌كن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "له‌حزبایه‌تی‌و بنه‌ماڵه‌چییه‌تی‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆیان‌و له ناوچه‌گه‌رێتیدا وه‌ك یه‌كن، هێزێكی وه‌ك پارتی بۆ به‌هێزترین هاوپه‌یمانێتیدا ده‌گه‌رێت‌و سیناریۆی جۆراو جۆر دروست ده‌كات، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌شه خۆی وه‌ك بالاَده‌ست بمێنێته‌وه‌و ڕابه‌رایه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان بكات".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌باره‌ی لاوازكردنی ئیسلامیه‌كان له‌پێكهاته‌ی حكومه‌ت‌و ڕۆڵ‌و كاریگه‌ری ئیسلامیه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَتی سیاسیه‌وه به‌رپرسێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی ڕایده‌گه‌یه‌نێت "لاوازكردنی ئیسلامیه‌كان قازانج به دۆزی كورد ناكات".
مه‌ڕوان گه‌لاَڵی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ گۆڤاری بزاڤ باس له‌وه ده‌كات "تائێستا هه‌ستمان به‌وه نه‌كردووه ده‌سه‌لاَتی سیاسی ئه‌و نیه‌ته‌ی هه‌بێت، چونكه خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان به‌ئیسلامییه‌كان داوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و نیه‌ته‌شی هه‌بێت خراپه‌و ئێمه له هه‌ڵبژاردنێكدا قه‌باره‌ی خۆمانمان زانی‌و قه‌باره‌ی هه‌موولا ده‌ركه‌وت".
به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك كه ده‌ست گۆڤاری بزاڤ كه‌وتوون پارته ده‌سه‌لاَتداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ لاوازكردنی پێگه‌ی ئیسلامیه‌كان ده‌یانه‌وێت لایه‌نێكی سێبه‌ر دروست ببێ‌و هه‌وڵی پشتگیریكردنیشیان بدرێت، به‌لاَم به‌وته‌ی به‌رپرسه ئیسلامیه‌كان ئه‌و هه‌وڵه سه‌ر ناگرێت، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌بزاڤی وت (من ئه‌وه‌م له‌به‌رپرسی پارتی بیستووه جا ئاوا له‌نێوان سوعبه‌ت‌و ڕاستدا وای وتووه به‌ڵام زوو به‌سه‌ر خۆماندا نه‌هێناوه، چونكه لایه‌نێكی سیاسی كه حزبێك ده‌عمی ده‌كات بۆ دژایه‌تی خه‌ڵكێكی دی به‌وه به‌قوه‌ت نابێت، چونكه ئه‌وه شتێكه كاتییه هه‌تا ئیشی پێیه ره‌نگه به‌هێزی بكات، دوایی كه ئیشی پێنه‌ما كه هێزه‌كه‌ی لێ گرته‌وه وشك ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه هیچكه‌س نابێت ئیعتماد بكاته سه‌ر ئه‌وه، مه‌رجیش نییه وابێت نازانم به‌ڵام گوێم له به‌رپرسێك بوو شتێكی وای وت ڕه‌نگه له‌لای غه‌یری منیشه‌وه ئه‌و شته بیسترا بێت، به‌س گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه حسابمان له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌كردووه كه پارتی یان یه‌كێتی یان هه‌ر لایه‌نێكی دیكه بێت خاترمان بگرێت، ئێمه هه‌ر گله‌ییمان له‌و دوو حزبه ئه‌وه بووه كه ئێمه كۆمه‌ڵێك ماف‌و ئیمتیازاتی شه‌رعی ئاسایی سروشتی هه‌یه كه ئێمه‌ی لێ مه‌حروم كراوین، ئێمه چاومان له‌حه‌قی خۆمان زیاتر نییه به‌ڵام چاومان له‌وه هه‌یه كه هه‌قی خۆمان پێ بدرێت، نه‌ك ئێمه به‌ڵكو یه‌زیدییه‌كیش مه‌سیحیه‌كیش هه‌ر كه‌سێك له‌م هه‌رێمی كوردستانه‌دا ده‌ژی خوا رزقی خستۆته ئێره، پێویسته وه‌كو ئینسانێك وه‌كو لایه‌نیكی سیاسی رێزلێگیراو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، وه چاومان له‌ئیپتیزاز نه‌بێت‌و چاومان له‌وه نه‌بێت كه خه‌ڵك ئیستیغلال بكه‌ین یان ئه‌وه‌م بۆ بكه‌و ئه‌وه‌ت پێده‌ده‌م، ماف‌و ئازادییه‌كان ده‌بێت به‌بێ به‌رامبه‌ر بدرێته ئینسان".
هاوكات عه‌لی كه‌ریم جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه "ده‌بێت ئیسلامیه‌كان عه‌قڵیان فراوانتر بێت، كه خۆیان ده‌رباز بكه‌ن له‌و گومانه‌ی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ من نه‌بیت دوژمنی، وه ئه‌گه‌ر له سێبه‌ری من نه‌بوویت دروستكراوی، بۆیه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه مادام به‌شداری گشتی هه‌یه له ژیانی سیاسی‌دا لایه‌نێك بۆ خۆم هه‌ڵده‌بژێرم ئیتر خه‌لفیه‌تی خۆم بۆ خۆم ده‌گه‌رێته‌وه، وه ئیسلامیه‌كان هه‌رچه‌ند به‌هێزیش بن ناگه‌نه هیچ هه‌ر له چوار ده‌وری خۆیاندا ده‌سوڕێنه‌وه، خاڵێكی تر زۆر گرینگه هه‌مووشتێك بۆ پارتی‌و یه‌كێتی ده‌گه‌رێته‌وه، كه له‌ڕاستیدا ئه‌وان زۆر گرنگ نین له دووره‌وه پێمان وابێت هه‌موو شتێك ئه‌وان ده‌یكه‌ن بۆیه كۆمه‌ڵگه خۆی زیندووه حزب‌و ڕێكخراو دروست بكات".
موسه‌نا ئه‌مین مامۆستای زانكۆ، كه هاوكات ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامیه بۆچوونی وایه "ده‌سه‌لاَت ده‌توانێت شتی تر دروست بكات كه سه‌رنجی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ڕابكێشێت به‌ره‌و ئه‌و شته تازه‌ی دروستكراوه، به ئامانجی ئه‌وه‌ی ته‌یارێكی ئیسلامیی ده‌سته‌مۆكراو هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆی دروست ببێت، كه ئه‌و هه‌وڵه ئیستا نایبینم، به‌لاَم هه‌شبێت ئاساییه‌و سروشتی‌و چاوه‌ڕوانكراوه‌و له‌ولاَتانی تریش ئه‌و ئه‌زموونه دووباره بۆته‌وه".
به ئاماژه‌دان به‌وته‌كانی ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ "ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت گرینگیدانه له‌لایه‌ن عه‌لمانیه‌كان به‌ته‌یارێكی تر، كه هه‌ر ئیسلامین، به‌لاَم له بواری سیاسی كارناكه‌ن، به‌ڵكو ته‌شویش دروست ده‌كه‌ن بۆ هێزه ئیسلامیه‌كان، وه گرفتی فیكری سه‌رقاڵكردنی لاوه‌كی".
دروستبوونی ئه‌و جۆره گومان‌و سیناریۆیانه بۆته شێوه‌یه‌ك له‌كاری سیاسیی له‌مڕوَدا، وه‌ك چاودێره سیاسییه‌كه باسی ده‌كات "ئێستا ده‌بینین پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی توركیا هیچ پاشگرێكی ئیسلامیی پێوه‌نیه، به‌ڵكو ته‌نیا ئیلهامی له ئیسلام وه‌رگرتووه، ئه‌گه‌ر حزبه ئیسلامییه‌كان بیانه‌وێت له‌كۆمه‌ڵگه نزیك ببنه‌وه‌و به‌هێزبن ده‌بێ ستراتیژی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت".
له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاَتیشدا وتی"ئێستا ئیسلامیه‌كان له هه‌موو كه‌س باشترن بۆ پارتی كه له‌گه‌ڵ پارتی كێشه‌یان نیه‌و كێشه‌شی بۆ دروست ناكه‌ن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار حزبه ئیسلامییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن په‌یوه‌ندییه‌كی توند‌و توڵیان هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی پارتیدا".
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتیش ده‌ڵێت "هیچ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌كان نیه".
سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی ئیسلامیی كه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی ولاَتدان‌و ڕۆژێك بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَت بۆ لاوازكردنی ئیسلامیه‌كان ئه‌وه‌ش قسه‌ی وای له‌سه‌ر ده‌كرێت‌و وه‌لاَمی خۆی هه‌یه، چونكه كه‌سایه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاَته‌وه زۆر كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ ئاڕاسته‌كردنی جه‌ماروه‌ر بۆ هه‌ر لایه‌ك بێت.
له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی م.كرێكار‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئیسلامیی بۆ هه‌رێمی كوردستان، كه ماوه‌یه‌كه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، مه‌ڕوان گه‌لاَڵی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ گۆڤاری بزاڤ ڕوونیكرده‌وه "گه‌ڕانه‌وه‌ی مامۆستا كرێكار‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تی تر به قه‌د چاكه‌و خه‌باتیان‌و ماندووبوونیان ڕێزیان هه‌یه، له هه‌مان كاتیش‌دا كه‌سمان بێ كه‌م‌و كوڕی نین، به‌لاَم وه‌ك مامۆستا كرێكار وا به ئاسانی ده‌سه‌مۆ ناكرێت بۆ لێدانی ئیسلامییه‌كان به‌كار بهێنرێت‌و به دووری ده‌بینم".
گه‌لاَڵی وتیشی"مامۆستا كرێكار خاوه‌نی خه‌لفیه‌تێكی به‌هێزه گونجاونیه له به‌هێزی عه‌قیده‌ییه‌وه دووره له‌و خه‌ونه‌ی پێوه‌ی ده‌بینرێت‌و هیوادارین بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان‌و شان به شانی براكانی خه‌بات بكات".
عه‌لی كه‌ریم پرسیاری به‌كارهێنانی كه‌سایه‌تیه‌كان دژ به‌وه‌ی تر به تۆمه‌ت ناو ده‌بات‌و پێی وایه "ده‌سته‌واژه‌ی كه‌سایه‌تی ئیسلامیی نزیك له پارتی یان یه‌كێتی تۆمه‌ته ده‌بێ له ڕووی قانوونیه‌وه ساغ بكرێته‌وه، به‌لاَم له هه‌مووی گرینگتر ئیسلامیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان پێویستیان به گۆڕین‌و ستراتیژ، كه ئیسلامیه‌كان زۆریان هه‌ن له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی پارتی‌و یه‌كێتی‌و گۆڕان‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كار ده‌كه‌ن، به‌لاَم زۆر به داخه‌وه‌م بۆ ئه‌و جۆره عه‌قڵیه‌ت‌و میكانیزمه‌ی ئیسلامیه‌كان كه بۆ 200 ساڵی تریش ناگه‌نه ده‌سه‌لاَت".
هاوكات له باره‌ی به‌كارهێنانی ئیسلامیه‌كان له‌به‌رامبه‌ر پارتی، ئه‌حمه‌د كانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی وتی"هیچ شتی وانیه، ئه‌وان سه‌ربه‌خۆیی به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌و زۆر ئاساییه له‌گه‌ڵ پارتی یان یه‌كێتی ڕێك بكه‌ون، به‌پێی ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كان به ده‌ستیان هێناوه‌و سه‌رله‌به‌ری ئه‌وه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه ئیسلامیه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و پشتگیریكردنی پارتی له‌و باره‌یه‌وه كانی ده‌ڵێت "بڕوا ناكه‌م له‌گه‌ڵ ئێمه قسه كرابێت، هیچ زانیارییه‌كیشم له‌وباره‌یه‌وه نیه‌و ئێمه‌ش كێشه‌مان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نیه‌و ئه‌زمونێكمان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ده‌مانه‌وێ بیپارێزین، چونكه ئه‌و ئه‌زمونه موڵكی هه‌مومانه‌و موڵكی میلله‌ته هه‌ر گروپ‌و كه‌س‌و لایه‌نێك بیه‌وێت خزمه‌تی به ئه‌زمونه‌كه بكات ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌ین‌و هاوكاریشی ده‌كه‌ین، هه‌ر كه‌سێكیش بیه‌وێت تێكی بدات ئه‌وه لێره‌دا میلله‌ت دادوه‌ر ده‌بێت".
ئێستا به‌گشتی سیاسه‌ت به‌تاَلبۆته‌وه له‌پاكێتی‌و جوانی خۆی‌و به‌جۆرێك نمایش ده‌كرێت خه‌ڵك خۆیان لێوه به‌دوور ده‌گرن، به‌لاَم ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامیی له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات "هه‌ندێجار عه‌لمانیه‌كان ده‌بنه پشتیوانی ئه‌و هێزانه‌ی كه ته‌یاری ئیسلامین، كه كاری سیاسی ناكه‌ن ئه‌ویش خۆی له كۆمه‌ڵێك گروپی دیاریكراودا ده‌بینێته‌وه، كه له‌هه‌رێمی كوردستان ناسراون خۆیان به هه‌رچی بناسێنن، كه ئه‌وه به‌دی ده‌كرێت".
وتیشی "وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی هه‌ندێ هه‌وڵ هه‌بوو، كه‌چی ناتوانم ئه‌و هه‌وڵه به‌وه له قه‌ڵه‌م بده‌م كه ده‌سه‌لاَت دروستی كردووه، هه‌رچه‌نده له‌ڕواڵه‌تدا ئه‌و ئاماژه‌شی لێ بخوێنرێته‌وه، به‌لاَم به‌بێ بوونی زانیاری ناتوانرێت ئه‌و جۆره بڕیارانه بدرێت، كه په‌رته‌وازه‌یی ئیسلامیه‌كان له‌ڕێكخستندانیه ئه‌گه‌ر هه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێت باس له فیكر‌و ستراتیژ‌و بیر‌و بۆچوون بكرێت".
چاودێره سیاسییه‌كه باس له‌وه ده‌كات "ئیسلامیه‌كان له هه‌موو كه‌س باشترن ئه‌گه‌ر جار جار سیاسیه‌تی دیكه‌یان په‌یڕه‌و كردبێت، ئه‌و ئیسلامیانه‌ی ئێستا له‌هه‌ر كه‌سێكی تر باشترن بۆ ده‌سه‌لاَت له هه‌رێمی كوردستان، چونكه به هاوته‌ریبی ده‌سه‌لاَت ڕۆیشتوون، ئه‌گه‌ریش له هه‌ندێ كۆبوونه‌وه سیاسه‌تی دژ به‌یه‌كیان دابێت، به‌لاَم له كۆتایدا زۆر گوێڕایه‌لاَنه سیاسه‌تی پارتیان ته‌واو كردووه، بۆیه به‌دوای به‌دیلدا ناگه‌ڕێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت به‌و شێوه‌یه بمێننه‌وه كه خۆی ده‌یه‌وێت".
دكتۆر موسه‌نا باس له نه‌یاره ئیسلامیه‌كان ده‌كات‌و تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی "هه‌ندێ كه‌سایه‌تی پێشتری ئیسلامیی ئێستا وه‌ك ڕۆژنامه‌نوس‌و چاودێری سیاسیی به‌كار ده‌هێنرێن بۆ ئه‌و جۆره بابه‌تانه‌و له‌ڕێگه‌ی ده‌رخستنی ئه‌وان‌و ده‌ركه‌وتنیان هه‌وڵێك ده‌درێت جۆرێك له هه‌للاَی ڕاگه‌یاندن‌و ته‌شویش دروست بكرێت له‌سه‌ر خه‌بات‌و شێوازی كاری هێزه ئیسلامیه‌كان به‌كاریان دێنن، به‌جۆرێك له كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه ئیسلامیه‌كان به‌گومان دروستكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانیان، به‌لاَم ئه‌مانه به‌درێژایی زه‌مه‌ن پوچه‌ڵ ده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌وانه هه‌ندێكیان به ئاشكرا به‌كار ده‌هێنرێن وه‌ناكرێت هه‌موویان بخه‌ینه یه‌ك تای ته‌رازووی ئه‌مه‌ش وا ده‌گه‌یه‌نێ ئه‌و هێزه ئیسلامیانه پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان له‌زیادبوونه، چونكه هێزه عه‌لمانیه‌كان ترسیان له‌وه هه‌یه جێ پێیان لێژ بكرێت".
لای خۆشیه‌وه مه‌ڕوان گه‌لاَڵی پێیوایه "ئه‌و هه‌وڵه هه‌یه له‌لایه‌ن عه‌لمانیه‌كان به‌رامه‌ر ئیسلامیه‌كان، ئیسلامیه‌كانیش به‌رامبه‌ر عه‌لمانیه‌كان هه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی ئیسلامیی چووبێته گۆڕه‌پانی عه‌لمانیه‌كان بۆ لاوازكردنی ئیسلامیه‌كان باجی به‌كه‌سایه‌تی خۆیداوه، كه‌سایه‌تیشی ڕووخاوه‌و متمانه‌شی به ده‌ست نه‌هێناوه، كه پێم خۆش نیه ناوی كه‌س بێنم، ئه‌وانه‌شی له لیستی ئیسلامیه‌كان ترازاون لیستی سه‌ربه‌خۆی سێبه‌رییان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی ئیسلامیه‌كان كه‌م بكاته‌وه، كه ده‌نگه به ده‌ستهاتووه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه زۆر دوورن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌شی وت "ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ لیسته‌كه‌ی به‌رامبه‌ری، كه دوێنێ خه‌باتی بۆ كردووه‌و خه‌ڵكی بۆ بانگ كردووه 180 پله ده‌گۆڕێت، كه ده‌كرێت پرسیاریان لێبكرێت بۆچی ده‌گۆڕێن".
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامیی وتیشی" ئیسلامیه‌كان سییانن باببن به‌چوار زۆر ئاساییه، ده‌ره‌نجام مادام له‌ئامانج‌و ستراتیژدا یه‌كن، یه‌ك به‌رنامه‌و پڕۆژه‌ی ئیسلامیی‌و نیشتمانی گشتیان هه‌یه گرنگه، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌و نییه‌تانه پاك‌و باش بن‌و بۆچوونه‌كان ڕوون‌و ڕه‌سه‌ن بن هه‌ر هه‌موویان ده‌گه‌نه‌وه به‌یه‌ك‌و له‌یه‌ك پڕۆژه‌دا یه‌كده‌گرنه‌وه‌و هه‌موومان براو كه‌سی یه‌كترین".