10/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆ ڕۆژی جل وبەرگی کوردی !
بۆ ڕۆژی جل وبەرگی کوردی !
هۆمامە پیرە
ئەوەدەزانیت ؟
لەسەر جلی کوردی
تەرحلکرایت
تەعزیب درایت
جامانەیان بەستەچاوت
پشتێنی کوردی درێژی
دوولەت کراو لەدەستتنرا
پێیەکانتیان شەتەك درا
زیادی هەبوو لەسەرئەوەش
شۆڕەوەبوو تائاڵایە پێ وپێڵاوت
ئەی نازانیت لەسەرئەوەی
کەتۆ کوردی
ڕوخاندیان کوێریان کردەوە
چەم ودۆڵ و کانی وئاوت
سوتاندیان چیایی پڕ لەدار
ڕەشیانکردەوە بەسوتان
لەوەڕگەو گژوگیای بەهار
گوندیان نەهێشت
بەدەبابەو مودەڕەعە
بەجاش وخۆفرۆش ودز
کاولیانکرد ماڵ وناوت
هەرچی مەڕی کوردی هەبوو
دایان لەپێش زیل وئیڤا
گوازتیانەوەو گشتیان دزی
بەناوەی ئەوەی کە کوردی
سوتانیان گشت باخ وڕەزی
ئەنفالیانکرد چونکە کوردبون
پیرو پیاوو ژن ومنداڵ
بۆ عەرعەرونگرەسەلمان
نایانە ژێر لم وئەرزی
چەندەها شارو شارۆچکە
دیهاتی جێی باپیرانت
دانرابە هێڵی سور
موحەڕەمە و دابڕانی
لەکوردستان گشتیان دزی
بەفێڵ وگزی
هێشتا ماوە مامەپیر
قسەبکەین لەسەر شەرەف
لەسەر جلی وبەرگی کوردی
کێ بۆکوردی کردە بەسەن
کێ فەقیانەو سەڵتەی دانا
کێ بوو ستارخانی دووری
مورادخانی وجلکی کوردی
چەند کوردیان کوشت
زیندەبەچاڵ خاکیانکرد
هۆکاری تەنهاو تەنهایی موسڵمان بون
وتیان نەخێر چونکە کوردی
ئێستاش سەدەی دیموکراسی
کورد هەرێمە
کورد دەوڵەتە
سیاسەتمەداری کوردی
بۆهەموو ئەو ڕەنجای داتام
ئێمەش دامان زۆربەکزی
لەبری ئاوەدانکردنی کوردستان
خاکیان نەهێشت
گشتیان دزی
دێهاتیان پێ ڕۆشن نەکرد
هێشتا هەروەکو جارانە
لاشی گەنجی کورد
والەژێرخاكی ماڵ وباڵەخانە
هێشتا ئێسك وپروسکی کورد
لەناوبیرە وهەرلەبیرە
کوشتەی دەستی بەعسیەکانە
بەڵام سەدحەیف
هەزار عەیبە
ئەننگیە بەسەرناوچەوانی
هەموو بەرپرسێکی کوردە
لەم زەمانە
لەجێی ئاوەدانکردنەوە
نۆژەنکردنی ئەوگوندانە
ئەوەی کەلەسەرزەوی بوو
بەعس نەیهێشت
ئێستاش ئەوەی لەژێرزەوی
هەموویان فرۆشت
دایانەدەستی بێگانە
هەموو کوردایەتیەکیان
جاشایەتی و پاشایەتی
بەکردەوە و دروشمیانە
یەك ڕۆژیان دیاری کردوە
بۆپۆشینی جلی کوردی
لەدائیرە شوێنی گشتی
لەزانکۆ لەقوتابخانە
هێشتا ئەڵێن کورد زیندوە
نایمرێنی تۆپی زەمانە
توخوا مامە پیرە تۆپێمبڵێ
ئەگەر ئێستا زیندوبیتەوە
ئەم دیمەن وئەم وێنانە
گەرببینیت
ئەڵێی ئەوە کوڕەکوردە
چاکەت وپانتۆڵی ئینگلیز لەبەریانا
یان کچەکورد
پانتۆڵ لەپێ
یان تەنورەی سەردەمی نوح
کەداهاتی شیوعیەکانە
نەجامانەو نەمێزەرو
نەشەرواڵ و پوزەوانە
لایان نەنگە گەربیپۆشن
قەدەغەیە
لەناو کوردو کوردستانا