10/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بێژه‌رێكی KNN بۆ ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن دادگاوه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیه‌ك به بیانوی ئه‌وه‌ی ته‌شهیری پێكراوه, بێژه‌رێكی كه‌ناڵی KNN بانگهێشتی بنكه‌ی پۆلیس كرا‌و دوای وه‌رگرتنی وته‌كانی، بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ركراو دواتر به بڕیاری دادوه‌ر به كه‌فاله‌ت ئازادكرا.
شۆخان ئه‌بوبه‌كر بێژه‌ری KNN ڕایگه‌یاند، سكاڵاكه له‌لایه‌ن هاوڵاتیه‌كه‌وه تۆماركراوه كه له‌هه‌واڵێكدا باس له‌پێدانی بڕی 35 هه‌زار دۆلار ده‌كات له لایه‌ن سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانه‌وه به‌و هاوڵاتیه, كه هه‌واڵه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌وه‌وه خوێندراوه‌ته‌وه‌و هاوڵاتیه‌كه‌ش سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌و وه‌ك بێژه‌ر تۆماركردوه.