دهرونزانێك: ئه‌م مناڵانه كاتێك كه گه‌وره ده‌بن ده‌بنه كه‌سێكی دڵ
ڕهقو شه‌رانگێز ئه‌ویش به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی خراپه‌وه كه هه‌ندێك له
خه‌ڵكه‌كان له‌گه‌ڵیان دا ده‌كه‌ن
سواڵ كردن دیارده‌یه‌كی جیهانیه‌و كارێكی نه‌خوازراوو ناپهسهدی
نێو كومهڵگاكانه، به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ژار نشینه‌كان، له ئێستادا
گه‌ر پیاسه‌یه‌ك به‌ناو شاردا بكه‌ی چه‌ندین سواڵ كه‌ری مناڵ ده‌بێنی
كه سواڵ ده‌كه‌ن، هه‌ندێك له‌منداڵانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه
له‌ماڵه‌وه پێان ده‌ڵێن ئه‌م كاره بكه‌ن به‌هۆی ههژارهیهوه،
هه‌ندێكیشیان له‌ماڵه‌وه فه‌رامۆشكراون له‌لایان دایك‌و باوكیانه‌وه هیچ
بڕه پاره‌یه‌كیان پێ ناده‌ن ئه‌وانیش ناچار ده‌بن ئه‌م كرداره بكه‌ن.
ڕێژیار بازید مناڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵانه له‌و له‌به‌رده‌م
سوپه‌رماركێتێك وه‌ستابوو ده‌ستی بۆ ئه‌م خه‌ڵكه پان ده‌كرده‌وه كه
له‌وێ هاتوچۆیان ده‌كرد، لێم پرسی كه بۆ ئه‌م كاره ده‌كه‌ی ئه‌و به‌م
شێوه وه‌ڵامی داینه‌وه" ئێمه له‌ماڵه‌وه 8 كه‌سین دایكمان نه‌ماوه
بابم ئیشی زۆری پێ ناكری! چونكه، پشتی دێشی ناتوانی هه‌موو ڕۆژێك
پاره‌مان بداتێ بۆیه بۆخۆم له خه‌ڵكی وه‌رده‌گرم له‌پرسیارێكی ئێمه‌ش
كه پێمان ووت باوكی ده‌زانێ ئه‌م كاره ده‌كات گوتی" نه‌خێر بابم
نازانێ ئه‌گه‌ر بزانێ لێم ده‌دات.
شێرزاد سه‌عید مناڵێكی ته‌مه‌ن 8 ساڵانهبووله كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م
ڕاپۆرته‌مان لهترافیكیك وه‌ستابو بۆسواڵ كردن، كاتێك لێمان پرسی
هۆكاره‌كه‌ی چیه؟ به‌م شێوه‌یه وڵامی داینه‌وه من دایكم نه‌ماوه زڕ
دایكم هه‌یه باوكیشم جیاوازی له‌گه‌ڵ من‌و براكانی ترم ده‌كات كه له
زر دایكهكهمن ئه‌وانی له‌من خۆشتر ده‌وێت، جلوبه‌رگی جوان بۆ ئه‌وان
دهكڕێتو بۆئێمه ناكریت ئێمه‌ش دوو براو دوو خوشكین باوكم هیچ پاره‌مان
پێ نادات منیش ناچارم داوا له‌خه‌ڵك بكه‌م پاره‌م پێ بده‌ن.
بارزان ئه‌حمه‌د پسپۆری ده‌رونییه‌و پێی وایه " سواڵكردنی منداڵ
له‌نێوان 8ساڵی تاكو 11 ساڵی كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی بهسهرژیانیهوه
ده‌بێت هه‌ڵبه‌ته ئه‌م مناڵانه كاتێك كه گه‌وره ده‌بن ده‌بنه كه‌سێكی
دڵ ڕهقو شه‌رانگێز ئه‌ویش به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی خراپی هه‌ندیك له
خه‌ڵكه‌كان له‌گه‌ڵیان دا ده‌كه‌ن، وه‌ڕه‌نگه زۆر جار توشی ده‌ست درێژی
سێكسی ده‌بن له‌لایان كه‌سانی خراپه‌وه، بۆیه پێویسته كه ئه‌وان له
ژێر چاودێری دابن هه‌روه‌ها ده‌بێت یارمه‌تی ماددیان بدرێت دواتر
ڕێگه‌ی سواڵكردنیان لێ بگیرێت.
له‌گه‌ڵیان دا ده‌كه‌ن
سۆزان عه‌دنان كیژۆڵه‌یه‌كی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵان بوو به كراسێكی دڕاوو
به‌پێی خاوسهوه به‌ره‌و ڕوی خه‌ڵك ده‌هات بۆیه به ده‌رفه‌تم زانی
كه هه‌ندێك شتی لێ بپرسم كه بۆچی سواڵ ده‌كات سۆزان وتی" ئێمه
هه‌ژارین باوكمان نیه برای گه‌وره‌شم نیه كه‌س نیه ئیشمان بۆبكات بۆیه
من له‌گه‌ڵ دایكم هاتومه‌ته بازار تاكو پاره له خه‌ڵك وه‌ربگرم .
شه‌رمین عوسمان ئافره‌تێك بوو له‌ناو شاردا دانیشتبو مناڵێكی ساوای له
تهپێش خۆیدا درێژ كردبوو به‌م شێوه‌یه بۆمان دوا:" نزیكه‌ی 2 ساڵه
هاوسه‌ره‌كه‌م به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه مردووه هه‌ڵبه‌ته به‌هۆی نه‌بونی
پاره نه‌مان توانی چاره‌سه‌ری بكه‌ین، ئێستاش من له‌گه‌ڵ سێ منداڵ ژیان
به‌سه‌ر ده‌به‌م چه‌ندین شوێن گه‌ڕاوم كارم ده‌ست نه‌كه‌وتووه ناچارم
سواڵ بكه‌م! تاكو پاروێك نان بۆ منداڵه‌كان په‌یدا بكه‌م شوكر بۆ خودا‌ش خۆ
ماڵی باوكم‌و خهزوریشم حاڵیان باش نیه گه‌رنا ئه‌وان یارمه تیان
ده‌داین شه‌رمین زیاتر بۆمان دواو وتی:" ئه‌گه‌ر بێت‌و حكومه‌ت ئاورێك له
و ئافره‌تانه بداته‌وه كههاوسهرهكانیان مردوون‌و منداڵیی هه‌تیویان
هه‌یه موچه‌یان بۆ دابین بكه‌ن ئێمه ناچار نابین بێین ده‌ست له‌خه‌ڵك پا
بكه‌ینه‌وه بۆیه داوایان لێ ده‌كه‌ین كه‌چاره‌سه‌ری ئاریشه‌ی ئه‌م
جۆره ئافره‌تانه بكه‌ن كه‌وه‌ك منن.
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د له‌مباره‌یه‌وه وتی:" له‌دێر زه‌مانه‌وه
دیارده‌ی سواڵ كردن هه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام له‌كاتی ئێستادا زۆر
ئه‌سته‌مه بتوانی ئه‌م كه‌سانه له‌یه‌ك جیا بكه‌یته‌وه، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی گرنگه ئێمه‌ی موسڵمان بیزانین ئه‌وه‌یه كه نابێ به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك سواڵكه‌ر به‌ده‌ستی خاڵی له‌ماڵه‌كه‌مان به‌ڕێ بكه‌ین گه‌ر
به‌یه‌ك ده‌نكی خورماش بێت(حدیث سحیح)، به‌ڵام ئێٍستا سواڵ كه‌ره‌كانیش
به‌هه‌موو شتێك ڕازی نابن.
فاروق نه‌بی كورێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵان بوو بۆ سواڵكردن نۆرینگه‌و
سه‌نته‌ره پزیشكیه‌كان ده‌گه‌ڕا لێم پرسی كه بۆكارێك ناكات‌و ئه‌م كاره
ناشارستانیه ده‌كات، فاروق له وه‌ڵامدا وتی:" تائه‌م كاره ئاسانه
هه‌بێت بۆبڕۆم كاری گران بكه‌م! ڕۆژانه 20 هه‌زارم ده‌ست ده‌كه‌وێت
به‌سمه‌و به‌شی دوو ڕۆژم ده‌كات كاتێك پاره‌كه‌م نه‌ما دیسان دێم ده‌ست
پێ ده‌كه‌مه‌وه كه‌س هه‌قی نیه به‌سه‌رته‌وه بۆیه ئازادی ده‌توانی
ئه‌م كاره بكه‌ی.
مو‌سا ئیسماعیل، توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌و له‌باره‌ی سواڵ كردنی منداڵان
وتی:" ئه‌م منداڵانه بێ ئاگاداری دایك‌و باوك ئه‌م كاره ده‌كه‌ن
كه‌مته‌رخه‌می ئه‌وانه‌و له‌دوارۆژدا ئه‌وان به‌رپرسن له كردار‌و
ڕه‌فتاری مناڵهكانیانو، ڕایده‌گه‌ێنێ كه ئه‌م مناڵانه له‌نێوان خۆیان
دا فێری كرداری نابهجێو نه‌شیاو ده‌بن به‌تایبه‌ت كاتێ مناڵی كچ
له‌گه‌ڵ كوڕه‌كان دابێت، وه‌ك ئێستا رێژه‌یه‌كی زۆری كچانی ته‌مه‌ن 6
تا 11 ساڵ سواڵیان پێده‌كه‌ن ئه‌م جۆره ئاكارانه مه‌ترسی بۆسه‌ر
كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌یه‌و بۆسه‌ر گیانی خۆشیان مه‌ترسی هه‌یه.
"" من دایكم نه‌ماوه زڕ دایكم هه‌یه باوكیشم جیاوازی له‌گه‌ڵ من و زربراكانی ترم ده‌كات""
"نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سواڵكه‌ر به‌ده‌ستی خاڵی له‌ماڵه‌كه‌مان به‌ڕێ بكه‌ین گه‌ر به‌یه‌ك ده‌نكه خورماش بێت"
ڕۆژانه 20 هه‌زارم ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌سمه‌و بهشمی دوو رۆژم ده‌كات كاتێك پاره‌كه‌م نه‌ما دیسان دێم ده‌ست پێ ده‌كه‌مه‌وه