09/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
لایه‌نه سیاسییه‌كانی شاری كه‌ركوك ڕه‌خنه له هه‌ڕه‌شه‌كانی بارزانی ده‌گرن
لایه‌نه سیاسییه‌كانی شاری كه‌ركوك، ڕه‌خنه له هه‌ڕه‌شه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی بارزانی ده‌گرن له‌باره‌ی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غداوه‌و ده‌ڵێن: پێویسته كێشه‌كان به ڕێگه‌ی دیالۆگ و گفتوگۆی ئاشتییانه چاره‌سه‌ر بكرێن،
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له وتارێكدا له‌مه‌راسیمی هێنانه‌وه‌ی ژماره‌ی ڕوفاتی بارزانیه‌كان له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌غدا به‌رده‌وام بێت له چاره‌سه‌ر نه‌كردنی كێشه‌كان و درێژه به ناكۆكییه‌كان بدات ئه‌وا هه‌ڵوێستی چاوه‌ڕوان نه‌كراویان ده‌بێت ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كه‌ركوكی لێكه‌وتۆته‌وه‌و به‌پێویستی ده‌زانن كێشه‌كان به دیالۆگ و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت و هه‌رێم خۆی به دور بگرێت و له هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌هۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی به‌غدا، ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا قوڵتر بۆته‌وه‌و حكومه‌ت عێراقیش، بودجه‌ی هه‌رێمی ڕاگرتووه‌وه به‌هۆیه‌شه‌وه قه‌یرانێكی دارایی قوڵ ڕوی له هه‌رێمی كوردستان كردووه.