09/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ناحیەی وارماوە گیان لەدەستدانی کرێکارێك
سه‌رله‌به‌یانی ئهمرِۆ له گوندی كانی میری ناحیه‌ی وارماوه‌ی سه‌ربه قه‌زای شاره‌زور كرێكارێك له كاتی كاركردندا ده‌كه‌وێته ناو چاڵێكهوهو گیانی له‌ده‌ستده‌دات.
ملازم گۆران حسێن ئه‌فسه‌ری بنكه‌ی پۆلیسی وارماوه رایگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانی ئهمرِۆ به‌هۆی كه‌وتنه ناو چاڵێكه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا.
وتیشی: ئه‌و كه‌سه‌ی كه چاڵه‌كه‌ی هه‌ڵكه‌ندوه‌و به ماده‌ی 24 له یاسای سزادانی عیراقی ده‌ستگیركراوه.
ئه‌و كرێكاره‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه ناوی (ئ .ئ) و له دایكبووی ساڵی 1972 كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و دانیشتوی شاری مه‌ریوانه.