08/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆیه‌كه‌مجاره له‌میدیای كوردیدا ماڵپه‌رێك به‌شێك له‌داهاته‌كه‌ی بۆ شێرپه‌نجه ته‌رخان ده‌كات
رۆژی 8ی ئازار ماڵپه‌رێكی بازرگانی له‌شاری سلێمانی كرایه‌وه كه‌به‌شێك له‌داهاته‌كه‌ی ته‌رخان ده‌كات بۆ وشیاركردنه‌وه له‌باره‌ی شێرپه‌نجه‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ری مامه‌ڵه تایبه‌ت بهكرین و فرۆشتن، ئیدریس ئه‌بوبه‌كر، به بزاڤ پرێس )ی راگه‌یاند: به‌و هۆیه‌ی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌تووشبوانی شێرپه‌نجه له‌نێو ئافره‌تاندایه ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ره‌كه‌مان كرده‌وه و كه‌به‌شێك له‌و داهاته‌ی ماڵپه‌ره‌كه بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ته‌رخان ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌شی گوت: نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌ئه‌ندازه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ژماره‌ی تووشبوانی له‌هه‌رێمدا به‌رزده‌بێته‌وه، و ناكرێ له‌به‌رامبه‌ر دۆخێكی وه‌هادا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرین، هه‌رچه‌نده ئێمه ناتوانین هه‌موو ئه‌ركی وشیاركردنه‌وه بگرینه ئه‌ستۆ به‌ڵام ده‌بینه پێشه‌نگ بۆ هاندانی ماڵپه‌ره كوردیه‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ند و كۆمپانیاكان به‌رامبه‌ر به‌م نه‌خۆشییه كوشنده‌یه له‌لای خۆیانه‌وه ده‌ست بكه‌ن به‌هاوكاری ماددی.
باسی له‌وه‌شكرد، له‌رێی ئه‌و ماڵپه‌ره‌وه ده‌توانرێ كاڵا و كه‌لوپه‌ل سه‌ره‌تا له‌شاره‌كانی كوردستاندا بكردرێ و بفرۆشرێ و له‌دوو مانگی داهاتوودا هه‌موو عێراق بتوانێ خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌كار بهێنێ، هه‌روه‌ك ماڵپه‌ره‌كه رێبه‌رێكی به‌رفراوان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌موو شوێنی كاره‌كان له‌هه‌رێمدا له‌خۆ بگرێ.
زیاتر گوتی: یه‌كێك له‌و بوارانه‌ی ئه‌و به‌شه داهاته‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێ تایبه‌ت ده‌بێ به‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانی له‌باره‌ی ژینگه‌ی هه‌رێم و شێرپه‌نجه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وه‌هاش به‌رنامه دارێژیمان كردووه هه‌ركاتێك بڕی داهاته‌كه زۆر بوو بتوانرێ له‌رێی ئه‌و كه‌سانه‌ی دانه‌مه‌زراون به‌شێوه‌ی وانه وتنه‌وه له‌قوتابخانه‌كاندا هه‌ڵمه‌تی وشیاری ژینگه‌یی و شێرپه‌نجه ئه‌نجام بده‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كه به‌شێك ده‌كرێته‌وه به‌ناوی بانكی شێرپه‌نجه بۆ زانینی هه‌موو ئه‌و داهاته‌ی ته‌رخان ده‌كرێ بۆ شێرپه‌نجه و له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌شداین كه ژماره‌ی تووشبوانی شێرپه‌نجه به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی تهنردسوتی هه‌رێم راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كه بڵاو بكه‌ینه‌وه.
له‌باره‌ی هاوكارییه‌كان بۆ ماڵپهركه، گوتی: پشتیوانییه مه‌عنه‌وییه‌كان بۆ ماڵپه‌ره‌كه زۆر بووه و تائێستاش ته‌نیا ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی عێراق د.ئه‌شواق جاف هاوكاری ماڵپه‌ره‌كه بووه.
www.mamamlle.com