08/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
(8)مارس گوزارشت له مێژووی تاڵ وبێنازی ژنان ده‌كات
(8)مارس گوزارشت له مێژووی تاڵ وبێنازی ژنان ده‌كات به‌درێژایی چه‌ندین سه‌ده
رۆژی (8)مارس ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان لهولاَتانی جیهانی دا، بۆنه‌یه‌كی ڕێكخراوه‌یی وتایبه‌تی ده‌سته‌و دامه‌زراوه تایبه‌ت به‌ژنان وئافره‌تانه له‌هه‌موو دونیا.
له‌ڕۆژی جیهانی دا ئافره‌تان زۆربه‌ی وولاَتانی جیهان ئاهه‌نگ ده‌گێڕن. هه‌روه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌م ڕۆژه‌دا ئاهه‌نگی تایبه‌ت ڕێك ده‌خات.هه‌ندێك له ولاَتانیش ڕۆژی (8)مارس یان كردووه به‌جه‌ژنی ساڵ وجه ژنی نه‌ته‌وه‌یی.
(8)مارس گوزارشت له مێژووی تاڵ وبێنازی ژنان ده‌كات به‌درێژایی چه‌ندین سه‌ده‌و هه‌ر له‌دێرزه‌مانه‌وه تا ده‌گاته شۆڕشی فه‌ره‌نسی و ڕێپێوان بۆداوای ئازادی ویه‌كسانی، چونكه له‌ئێستاشدا به جۆره‌ها شێوه له‌هه‌موو دنیا دا ژن ده‌چه‌وسێته‌وه‌و مافی ده‌خوورێت و یاری به‌چاره‌نووس وژیانی ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر ئێمه لێره‌دا بێنه سه‌ربارودۆخی ژن له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری دا،ئه‌وا لای هه‌موان ڕوونه كه‌ئافره‌ت به‌شێكی گرنگه له واقیعی خاك وئاوو ئه‌و باروودۆخه‌ی كه تێیدا ده‌ژیت.
ئافره‌تی كورد به‌ده‌ر نیه له‌و قوربانی یه‌ی كه له پێناوی ئازادی دا‌و قوربانی یه‌كه‌ی كه‌متر نیه له‌پیاو، وه‌بگره زیاتریشه چونكه له‌گه‌ڵ خه‌می خۆیدا هه‌ڵگری خه‌می مێردوو باوك وبراو منداڵ وجگهرگۆشهكهشی بوه. وه‌هیچ كات دانه‌بڕاوه له‌و ژیانه‌ی كه(پیاو منداڵ وگه‌نجی)كوردی تێدا بوه.
له‌ئێستاشدا ئافره‌تی كورد دیلی ده‌ستی زۆرێك له‌و تێگه‌یشتنه هه‌ڵه‌و داب ونه‌ریته كۆن وناپهسهندهی كۆمه‌ڵگه‌یه، كه به‌ناوی پیاوسالاری وباوك سالاری یه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت.
گرفتاری مامه‌ڵه‌ی پیاوسالارانه‌ی به‌شی زۆری كۆمه‌ڵگه‌یه، چه‌وساوه‌ی مامه‌ڵه‌ی زبری باوك وبراو هاوسه‌رو كه‌س وكارو سهركارو مامۆستا...هتد
كوشته‌ی یاسا‌و نه‌ریته كۆن و دواكه‌وتوه‌كان كه به‌ناوی ئاین وڕه‌وشت وعاده‌ت ونه‌ریتی كۆمهلاَیهتی یه‌وه سته‌می لێ ده‌كرێت و به‌ناوی ئازادی و شارستانی ومۆدێرنهوه داوا‌و خواسته ڕاسته‌قینه‌كانی پشتگوێ ده‌خرێت.
ئافره‌تانی كورد نازانێت سكالاَی حاڵی خۆی بۆلای كێ به‌رێت وچارهسهرلای كێ یه له‌م گه‌مه‌ی زۆری دروشم ولافیتهو زۆری ڕێكخراوه ژنانی یه‌دا كه‌هه‌ر یه‌كه‌و به‌دروشمێك بانگ ده‌كه‌ن له‌ژنان به‌بێ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌ردی ژنان له‌لابێت.
جابۆیه ئه‌مجاره‌ش ده‌ڵێن (8)مارس هیچ دادی كێشه‌ی ژنی نه‌داوه به‌تایبه‌ت ژنانی كورد چونكه ئێستاش ژنانی كورد هه‌ریه‌كه‌و له‌ژێر ناوێك‌دا ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه و ده‌كوژرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێین و ده‌پرسین ڕێكخراوه‌كانی(ژنان-خوشكان-ئافره‌تان-خانمان)ئێوه له‌ڕۆژی (8)مارس دا چیتان بۆ ژنی كورد كردوه، یاخود بڕیارتان داوه چی بكه‌ن..؟
ئه‌وه پرسیارێكه ده‌كرێت كه هه‌موو ژنان وكچان وڕۆشنبیران وخه‌مخۆرانی ژن له رێكخراوه‌و دامه‌زراوه‌كانی به‌ناو داكۆكی له مافی ژنانه‌وه بكرێت.