08/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سعودیە داوای گواستنەوەی بەندكراوەكانی خۆی دەكات بۆ هەرێمی كوردستان
بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی ریازی سعوودیە كە لە سامی بن عەبدوڵای باڵیۆزی سعودیە لە ئوردن گواستویەتییەوە، باڵیۆزخانەی سعودیە لە ئوردن گرنگی بە بەدواداچوونی بەندكراوانی سعودیە دەدات ئەوانەی لە بەندیخانەكانی عێراقن و لە رەوشی خراپدا دەژین.
باڵیۆزی سعودیە لە ئوردن روونی كردووەتەوە:چاومان بە بالیۆزی عێراق لە ئوردن كەوتووە و داوام لێ كردووە كە بەندكراوە سعوودییەكان لە بەندیخانەكانی بەغداوە بۆ بەندیخانەكانی هەرێمی كوردستان بگوازنەوە، یان لە یەكێك لە بەندیخانەكانی بەغدا كۆیان بكەنەوە بۆ ئەوەی بتوانین سەردانیان بكەین و بەدواداچوون لە سەر رەوشیان بكەین.