08/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
گۆڕان: پارتی و یه‌كێتی باوه‌ڕیان به ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن نیه و نایانه‌وێت دانی پێدا بنێن
یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به دانوستانه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێم به رۆژنامه‌ی سه‌باحی راگه‌یاند، دانوستانه‌كان گه‌یشتونه‌ته رێگایه‌كی داخراو و هیچ ئاماژه‌یه‌ك یاخود هه‌وڵێكی جدی نیه به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كان و گه‌یشتن به ته‌وافوق.
وتیشی؛ له بنه‌ڕه‌تدا پارتی و یه‌كێتی باوه‌ڕیان به ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن نیه و نایانه‌وێت دانی پێدا بنێن".
ده‌شڵێت: "بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پله‌ی دووه‌می له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه و پێویسته به‌پێی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردنیش پۆست و به‌رپرسیارێتی وه‌ربگرێت".
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه به‌و پێیه‌ش پۆستی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئیستیحقاقی گۆڕانه، به‌ڵام له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاولاَتیانی هه‌رێمی كوردستان و نه‌رمی زیاتریان نواندوه و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پۆسته بوون له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری ناوخۆ، به‌ڵام تا ئێستا نایانه‌وێت ئه‌و پۆسته‌ش بدرێت به گۆڕان و به‌رده‌وامن له قۆرخكردنی حكومه‌ت.