08/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پاك و پیس جیاده‌بنه‌وه !!
چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر شێخه‌كانی كه‌نداو ته‌نیا كۆمه‌ڵه خێڵێكی پێپه‌تیی بوون ، كه ژیانیان له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌ت بردنه سه‌ر خێڵه‌كانی تر و تاڵانكردنی مه‌ڕ و ماڵاتی ئه‌وان بوو ، رێكه‌وتنی ئالی سعود و بزووتنه‌وه‌ی وه‌هابیی خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی خێڵه‌كیی به هه‌مان عه‌قڵێه‌ت و له ژێر چاودێریی به‌ریتانیا و دواتریش ئه‌مه‌ریكادا دروست ببن ، به تایبه‌تیی دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت ئه‌م خێڵه‌كیانه‌ی كرده خاوه‌نی سامانی خه‌یاڵیی و ئه‌فسانه‌یی .
ئه‌م رژێمه خێڵه‌كیانه ده‌یان ساڵه به هه‌مان لۆژیك و عه‌قڵیه‌ته‌وه وڵاتانی كه‌نداو ده‌به‌ن به‌ڕێوه ، بنه‌ماڵه‌كانی ئالی سعود ، ئالی نه‌هیان ، ئالی خه‌لیفه و ئالی سه‌باح نمونه‌ی سیستمی پشتاوپشتی پاشایه‌تیین و ئاماده نین كه سیستمه‌كانیشیان بكه‌نه ده‌ستووریی و رێز له مافی گه‌لانیان بگرن .
هه‌ر بۆیه ئه‌م قاروونانه له سه‌ره‌تای به‌هاری عه‌ره‌بیه‌وه هه‌ڵوێستی دووژمنكارانه‌ی خۆیان نیشاندا ، په‌نادانی " زه‌ینولعابدین بن عه‌لی " یه‌كه‌مین ئاماژه‌ی كۆنه‌په‌رستانه بوو دژی مافی چاره‌نووسی گه‌لانی ژێر ده‌سته‌ی تاغوت .
دوای ئه‌وه‌ش دژایه‌تی خۆپیشاندانی خه‌ڵكی میسر له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی دینیی سعودییه‌وه و ناونانی به ئاژاوه‌گێڕ و پشتیوانیی له موباره‌ك له لایه‌ن ئیمارات و سعودییه‌وه زۆر روون بوو ، هه‌ر بۆیه له هیچ هه‌وڵێك درێغییان نه‌كرد بۆ دژایه‌تیی ئازادیخوازانی میسر و یه‌مه‌ن و هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌ك كه بۆنی ئازادیی لێ بهاتایه !!
دوای ئه‌وه‌ش كه ئیسلامیه‌كان زۆرینه‌ی ده‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان به ده‌ست هێنا ، ئه‌و رژێمه خێڵه‌كیانه زیاتر ترسیان لێ نیشت ، هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ زایۆنیسته‌كان و سه‌رمایه‌دارانی خۆرئاوادا ده‌ستیان تێكه‌ڵ كرد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵن ئه‌و شۆڕشانه به ئامانجیان بگه‌ن . چونكه سه‌ركه‌وتنی گه‌لانی ناوچه‌كه ده‌بێته مه‌شخه‌ڵی شۆڕشیی رزگاریی وئازادیی گه‌لانی ژێر چه‌پۆكی ئه‌وانیش .
هه‌ر بۆیه پێش له هه‌ڵبژاردنه‌كانی میسر ، ئیمارات و سعودیه دژایه‌تیی خۆیان بۆ رێكخراوی ئیخوان موسلمین راگه‌یاند و هه‌موو هه‌وڵێكیان خسته‌گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنی نه‌یاره‌كانیان ، كاتێ له‌وه‌شدا شكستیان خوارد پیلانێكی تریان رێكخست ، ئه‌ویش ته‌رخانكردنی ملیاره‌ها دۆلار بوو بۆ عه‌لمانیه‌كان و پاشماوه‌كانی موباره‌ك و قیبتیه‌كان و ژه‌نڕاڵه‌كانی سوپا بۆ ئه‌وه‌ی كوده‌تا به‌سه‌ر دیموكراسیی و شه‌رعیه‌تدا بكه‌ن ، دوای كوده‌تا خوێناوییه‌كه‌ی سیسیی و ئیدانه‌كردنی له لایه‌ن ئازادیخوازانی دونیاوه ، ئه‌م رژێمه خێڵه‌كیانه به ئاشكرا ملیاره‌ها دۆلاریان پێشكه‌شی كوده‌تاچییان كرد .
ئێستاش كاتێ ده‌زانن رژێمی كوده‌تا ئه‌و ئامانجه‌ی ده‌سته‌به‌ر نه‌كردووه كه نه‌خشه‌یان بۆ كێشابوو ، ئه‌و سێ بنه‌ماڵه‌یه بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌و هه‌ڵوێسته‌ی كه‌ناڵی جه‌زیره و حكومه‌تی قه‌ته‌ر هه‌یه‌تی به‌رانبه‌ر كوده‌تا ، ئه‌و بنه‌ماڵانه باڵیۆزه‌كانیان له ده‌وحه ده‌كێشنه‌وه و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان له هه‌ڵوێستێكی هێستریاییدا ئالی سعود رێكخراوی گه‌وره‌ی ئیخوان موسلمین ( كه له 80 وڵاتی جیهاندا چالاكیی بانگخوازیی و خێرخوازیی هه‌یه ) خسته سه‌ر لیستی تیرۆره‌وه .
به‌ڵام ئه‌مه دوا تیری ئه‌و رژێمه دیكتاتۆریی و خێڵه‌كیانه‌یه‌و ئه‌م كاره‌یان زیاتر پێناسه‌ی كردن كه چه‌نده خزمه‌تكاری ئیسرائیل و چه‌نده پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رمایه‌دارانی خۆرئاوان و بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی فیكریی گه‌وره‌ی وه‌كو ئیخوان به‌و جۆره گوشارانه به‌هێز تر ده‌بێت و ئه‌و دراوانه‌ی ئه‌وانیش كه خه‌رجیان كردووه و خه‌رجی ده‌كه‌ن دوا جار ده‌بێته حه‌سره‌ت و غه‌م و په‌ژاره و ریسوایی و تیاچوون (إن الذين كفروا ينفقون أموالهم ليصدوا عن سبيل الله فسينفقونها ثم تكون عليهم حسرة ثم يغلبون والذين كفروا إلى جهنم يحشرون ( 36 ) ليميز الله الخبيث من الطيب ويجعل الخبيث بعضه على بعض فيركمه جميعا فيجعله في جهنم أولئك هم الخاسرون ) ( 37 ) سورة الأنفال ...