08/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
فڕۆكه‌یه‌كی مالیزیا به 239 سه‌رنشینه‌وه كه‌وته ده‌ریاوه
له ڕاپۆرتێكی هێزه‌كانی ده‌ریاوانی ڤێتنام راگه‌ندراوه كه فڕۆكه‌یه‌ك له هێڵی ئاسمانی مالیزیا كه‌وتۆته ناو ده‌ریاوه‌و له ئه‌نجامدا 239 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه.
هێزه‌كانی ده‌ریاوانی ڤێتنام ئه‌وه‌شیان راگه‌یاندووه كه فڕۆكه‌كه له نزیك دورگه‌ی (زه‌و چو) له ڤێتنام تێكشكاوه‌و كه‌وتۆته ناو ده‌ریاوه به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رنشینه‌كان و تیمی به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌كه گیانیان له ده‌ستداوه‌و فڕۆكه‌كه‌ش نوقمی ده‌ریا بووه‌و ئێستا له ژێر ده‌ریادایه.
هێڵی ئاسمانی مالیزیاش له‌لای خۆیه‌وه رایگه‌یاندووه كه فڕۆكه‌كه له گه‌شتی( MH370) بووه‌و له به‌رواری 8-3-2014 سه‌عات 02:40 ده‌قیقه‌ی به‌ره‌به‌یان په‌یوه‌ندی به كۆنتڕۆڵه‌وه ده‌پچڕێت و پاشان كه‌وتووه‌ته ناو ده‌ریاوه‌و تا ئێستا هیچ كه‌سێك نه‌دۆزراوه‌ته‌وه كه ڕزگاری بووبێت له‌و رووداوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا تیمه فریاگوزاریه‌كانی مالیزیا‌و ڤێتنام پێكه‌وه به‌رده‌وامن له گه‌ڕان به دوای شوێنی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه تا جه‌سته‌ی كه‌سه‌كان بدۆزنه‌وه‌و بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ خێزانه‌كانیان، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته ناو ده‌ریاوه تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی فڕۆكه‌خانه جگه له تیمی به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌كه 227 كه‌س له ناو فرۆكه‌كه‌دا بوون و سه‌ر به 14 نه‌ته‌وه‌ی جیاوازن له‌وانه‌ش 153 كه‌سی به ڕه‌گه‌ز چینین، 38 كه‌س مالیزین، 12 كه‌س ئهندهنوسین، 7 كه‌س ئوستورالین، 4 كه‌س ئه‌مریكین و یه‌ك كه‌سی ڕوسسیشی تێدایه به‌ڵام ئه‌وانه‌ی تر نادیارن.