07/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ده‌ستوور، په‌راوێزخراوترین كتێبی یاسایی له‌عێراقدا
ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌كان جێی به‌ده‌ستوور لێژكردووه
قه‌یرانه سیاسی‌و یاساییه‌كانی عێراق تادێـت قوڵتر ده‌بێته‌وه‌و ڕۆڵی په‌رله‌مانیش له‌مه‌یدانه‌كه‌دا وونه، په‌رله‌مانتارانیش په‌رله‌مانه‌كه‌یان بهلهكار كه‌وتوو ناو ده‌به‌ن،ئه‌وه‌ش به‌هه‌وڵی لایه‌نێكی ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێكی تاكڕه‌وی،ده‌ستوره هه‌ڵبژێردراوه‌كه‌ش كه گه‌لی عێراق له ساڵی 2005 ده‌نگیان پێدا،به‌شێكی زۆری جێبه‌جێ ناكرێت‌و ئه‌وه‌شی جێبه‌جێ ده‌كرێت له‌به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاته،دادگای فیدڕاڵیش له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه هیچ متمانه‌ی پێناكرێت‌و ئه‌وه‌ی ده‌یكات ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكه.
له‌پاش پڕۆسه‌ی هێرشی سه‌ربازی ئهمریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی كه دواتر به‌شێك به پڕۆسه‌ی ئازادی عێراق و هه‌ندێكیش به پڕۆسه‌ی داگیركاری عێراق و به تالاَنبردنی سه‌روه‌ته‌كه‌ی ناوی ده‌به‌ن و دواجار ڕوخاندنی ڕژێمی پێشوو له 30 كانونی دووه‌می 2005، عێراق بوویه خاوه‌نی یه‌كه‌مین ده‌ستوری هه‌ڵبژێردراو، به‌پێی ئه‌و ده‌ستوره‌ش كۆماری عێراق ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی شكۆداره،سیسته‌می حكومڕانی تێیدا كۆماری نوێنه‌رایه‌تی دیموكراسییه‌و هه‌موو پێكهاته‌كانی به‌بێ جیاوازی ماف‌و ئه‌ركیان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت زاڵ بوونی ته‌وافوقی سیاسی‌و بڕیاری كوتله زلهێزه‌كانه به‌سه‌ر ئیراددهی پهرلهمانداو،په‌رله‌مانتارانیش نایشارنه‌وه به‌هۆی ململانێی كوتله زلهێزه‌كانی عێراقه‌وه ڕۆڵی په‌رله‌مان ئیفلیج بووه، ئه‌وه‌شی ئێستا له‌عێراقدا ده‌گوزه‌رێت قه‌یرانێكی سیاسیه‌و نه‌بوونی سه‌رۆك كۆمار‌و جێبه‌جێ نه‌كردنی بڕگه‌كانی ده‌ستوور بۆشاییه‌كی یاسایی گه‌وره‌ی دروستكردووه.
لایه‌نه سیاسی‌و پێكهاته‌كان،یه‌كتری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به‌پێشێلكردنی ده‌ستورو ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه به‌ڵگه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی خۆشیان ده‌ستور جێبه‌جێ نه‌كه‌ن، به‌تایبه‌تیش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ململانێیه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غداد دا ده‌رده‌كه‌وێت.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه نه‌بوونی متمانه له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراقدا به‌ئاشكرا دهبینرێتو به‌رده‌وام موزایهداتو شه‌ڕی ڕاگه‌یاندنه‌كانی لایه‌نه‌كان به‌دی ده‌كرێت، ئه‌م قه‌یرانه‌ش واده‌كات وڵات له‌مه‌ترسی پارچه پارچه‌بوون نزیك ببێته‌وه.
رۆڵی په‌رله‌مان، له‌ئێستاو رابردوو
په‌ره‌له‌مانتارانی عێراق نایشارنه‌وه له‌ئێستادا په‌رله‌مان هیچ ڕۆڵێكی نه‌ماوه‌و ئه‌وه‌شی كه هه‌یه ته‌نها ڕۆڵێكی كارتۆنییهو بۆ شه‌رعیه‌ت دانه به‌حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی‌و دیموكراسیه له‌عێراق،له‌تیف شێخ مسته‌فا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق له‌لێدوانێكیدا به‌بزاڤی ڕاگه‌یاند:په‌رله‌مان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه كۆنتڕۆڵكراوه‌و هیچ ڕۆڵێكی نه‌ماوه.
ئه‌وه‌شی خستهڕووئهوكاتهی سوپای ئه‌مریكا له‌عێراق بوو په‌رله‌مان زۆر چالاك بوو، به‌ڵام پاش كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكی په‌رله‌مان ڕۆڵی لاواز بووه.
له‌تیف شێخ مسته‌فا ئه‌وه‌یشی نه‌شارده‌وه كه‌له‌خولی داهاتوودا په‌رله‌مانی عێراق ده‌بێته كارتۆنی.
عێراق به‌ره‌و دیكتاتۆریه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه
به‌هۆی لاوازكردنی ڕۆڵی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوهندییهوهو جێبه‌جێكردنی پلانی (حكومه‌ت تاكه ده‌سته‌ڵات له‌عێراق) په‌رله‌مانتاره كورده‌كان ترسی گهڕأنهوهی عێراقیان هه‌یه بۆسه‌رده‌می پێش 2003، ئه‌وه‌شی هه‌ستی پێده‌كرێت كۆده‌نگییه‌كه له‌باره‌ی ئه‌و ترسه‌وه، پێشوتریش له‌لایه‌ن نوری مالیكییه‌وه هه‌وڵدرا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پهرلهمانو ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، ئه‌مه‌ش پاش هه‌وڵه‌كانی چه‌ند كوتله‌و پێكهاته‌یه‌كی عێراق بوو بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له‌نوری مالیكی.
هه‌روه‌ك په‌رله‌مانتارانی كوتله كوردییه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نن، ئێستا عێراق به‌قه‌یراندا دهڕواتو سیسته‌می زۆرینه حوكمی عێراق ده‌كات، به‌بڕوای به‌شێك له په‌رله‌مانتارانیش،عێراق ئه‌و قۆناغه تێدهپهڕێنێتو زیاتر له‌وه‌ش به‌ره‌و وڵاتێكی دیكتاتۆری تاكڕه‌وی ده‌ڕوات.
كاریگه‌ریی ئاماده‌نه‌بوونی تاڵه‌بانی
عێراق بۆماوه‌ی زیاتر له‌ساڵێك و چه‌ند مانگێك تێده‌په‌ڕێنێت به‌خاڵی بوونی پێگه‌ی سه‌رۆك كۆمار،چۆڵبوونی ئه‌و پێگه‌یه‌و ئاماده‌نه‌بوونی خودی جه‌لال تاڵه‌بانی وایكردووه بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی له‌عێراقدا دروستبێت‌و قه‌یرانه‌كان هێنده‌ی تر قوڵببنه‌وه،به‌شێك لهچاودێرانو په‌رله‌مانتاران پێیانوایه ئاماده‌نه‌بوونی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌مه‌یدانی سیاسی عێراقی وای كردووه،حكومه‌تی ناوه‌ندی به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستورو په‌رله‌مان، به‌ئاره‌زووی خۆی هه‌ر كارێكی بوێت ئه‌نجامی بدات.
به‌پێی ده‌ستوری عێراقی له‌پاش سی ڕۆژ له‌دیار نه‌مانی سه‌رۆك كۆماری عێراق،پێویسته ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رۆكێكی نوێ هه‌ڵبژێت، به‌ڵام ئه‌وه زیاتر له‌ساڵێك و چه‌ند مانگێكه پێگه‌ی سه‌رۆك كۆمار دیار نیه‌و به هیچ جۆرێك قسه له‌سه‌ر جێگره‌وه‌ی نه‌كراوه، له‌وباره‌یه‌وه به‌كر حه‌مه صدیق ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایگه‌یاند: مادده‌كه باس له‌خاڵی بونی پێگه‌ی سه‌رۆك كۆمار‌و دیارنه‌مانی ده‌كات، وه سه‌رۆك كۆمار ئێستا دیاره‌و مۆڵه‌تی نه‌خۆشی هه‌یه، بۆیه هیچ ناده‌ستوری نییه.
له‌سه‌ر پرسی باس نه‌كردنی جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆك كۆمار له‌په‌رله‌مانی عێراق، ئاڵا تاڵه‌بانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایگه‌یاند باس نه‌كردنی جێگره‌وه‌ی مام جه‌لال شتێكی ئه‌خلاقیه‌و له‌به‌ر خودی مام جهلالهو هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕێك كه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
ده‌ستور، پهرازێخراوه
ده‌ستوری عێراقی مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراقی پاراستووه، ئه‌مه وته‌ی په‌رله‌مانتارێكی كورده له‌به‌غداد،ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند ده‌ستوری عێراقی ده‌ستورێكی دیموكراسی هاوچه‌رخه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیموكراسییه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه جێبه‌جێ ناكرێت.
ئه‌شواق جاف ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند ئه‌گه‌ر ده‌ستور جێبه‌جێ بكرایه ئه‌وا چه‌ندین قۆناغمان له‌بونیادنانه‌وه‌ی عێراق‌و حكومڕانی عێراقی ده‌بڕی، ئه‌و لایه‌نه‌ی ئێستا حوكمی عێراق ده‌كات ڕێگره له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ده‌ستوردا چونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا نییه.
به‌و پێیه‌ش بێت، ده‌ستوور په‌راوێزخراوه‌و لایه‌نه عێراقییه‌كان هیچ گرنگییه‌كی پێناده‌ن، ئه‌گه‌رنا كێشه‌كان به‌و جۆره كه‌ڵه‌كه نه‌ده‌بوو.
دادگای فیدڕاڵی ده‌ستور پێشێل ده‌كات
دادگای فیدڕاڵی باڵا دادگایه‌كی سه‌ربه‌خۆیه‌و ئه‌ركی چاودێریكردنی ده‌ستوریبونی یاساكان‌و ڕاڤه‌كردنی ده‌قه ده‌ستورییه‌كانه، به‌ڵام به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاره كورده‌كان ئه‌و دادگایه ناچالاكهو متمانه‌یان به‌ڕۆڵی ئه‌و دادگایه نییه، په‌رله‌مانتارێكی كورد ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه، دادگای فیدراڵی ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات كارده‌كات به‌رامبه‌ر به‌لایه‌نه‌كانی تر‌و ئه‌وه‌ش وایكردووه متمانه‌یان پێی نه‌مێنێت.
ڕاڤه كردنی ده‌قه ده‌ستورییه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌م دادگایهیهوه بۆلایه‌نێكی دیاریكراو ده‌كرێـت‌و ئه‌و دادگایه‌ش بهلایهندار وه‌صف ده‌كرێت.
لایه‌ندار بوونی ئه‌م دادگایه‌ش بۆخۆی پێشێلكردنی ده‌ستوره، شێخ فاتیح داراغایی په‌رله‌مانتاری كورد له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌بزاڤی ڕاگه‌یاند دادگای فیدڕأڵی واته دادگای ده‌سه‌ڵات، په‌رله‌مان له‌وباره‌یه‌وه ناتوانێت هیچ شتێك بكات چونكه ئیفلیجه،ئه‌وه‌ش به‌هۆی ململانێی كوتله گه‌وره‌كانه‌وه‌یه كه په‌رله‌مانیان كردووه‌ته قوربانی.
نوری مالیكی هه‌ست و سۆزی كورد ڕاده‌كێشێت
هه‌رێمی كوردستان‌و حكومه‌تی ناوه‌ندی یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی له‌نێوانیاندا هه‌یه یاسای نهوتو گازه، كهبهوتهی به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی كورد،حكومه‌تی عێراقی ڕێگره لهبهكارخستنی ئه‌و یاسایه‌و كوردستان له‌و ڕوه‌وه پێشێلی هیچ مادده‌یه‌كی ده‌ستوری نه‌كردووه.
له‌ده‌ستوری عێراقی‌و مادده‌ی 109دا هاتووه حكومه‌تی فیدڕاڵی‌و حكومه‌تی ههرێمو پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌كان هه‌ڵده‌ستن به به‌ڕێوه بردنی نهوتو گازی ده‌رهێنراو، به‌پێی ئه‌م مادده ده‌ستورییه عێراق‌و هه‌رێم بۆیان نییه به‌ته‌نها مامه‌ڵه به‌نه‌وتی سنوری هه‌رێمه‌وه بكه‌ن، به‌ڵام به‌وته‌ی به‌شێك له په‌رله‌مانتاره كورده‌كان،حكومه‌تی عێراقی نایه‌وێت ئه‌و مافه بدات به‌كورد.
د.ئه‌شواق جاف ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه حكومه‌تی ناوه‌ندی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی پێ نییه بۆ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌یخاته پاڵ هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسه‌كانی به‌و پێیه‌ی سامانی نه‌وتیان بۆ خۆیان قۆرخكردبێت،من پێشنیازیشم كردووه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كیان پێیه بابێنه په‌رله‌مانه‌وه باسی بكه‌ن، چونكه ته‌نها لیژنه‌ی نهوتو گازی په‌رله‌مانی عێراق ده‌توانێت لێپرسینه‌وه‌و به‌دواداچون له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندابكات.
ئه‌شواق جاف ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه (ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی نوری مالیكی ته‌نها له‌ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه بووه‌و بۆئه‌وه‌ی كورد متمانه‌ی بهسهرۆكهكانی خۆی نهمێنێتو ههستو سۆزی كورد بۆخۆی ڕابكێشێت.
به‌ندی حه‌وت ڕێگر بووه له‌وه‌رگرتنی داهاتی نه‌وت
پاش داگیركردنی وولاَتی كوه‌یت له‌لایه‌ن عێراقه‌وه له‌ئابی 1990، له ڕێی هێزێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كه ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد عێراق له‌و وڵاته ده‌ركرا، ئه‌و په‌لاماره‌ی عێراق بویه مایه‌ی گۆشه‌گیركردنی له‌ڕێی سه‌پاندنی كۆمه‌ڵێك سزای نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه به‌سه‌ریدا.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی، له‌نیسانی ساڵی 1991 بڕیاری 678ی به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پاند كه 34 ماده‌ی له خۆگرتبوو، له‌وانه‌ش 13 ماده‌ی به‌ندی حه‌وته‌می په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
به‌پێی ئه‌م سزایه‌ش بێت عێراق بۆی نه‌بووه هیچ جۆره بازرگانیه‌ك بكات له‌ژێر چاودێری سوپای ئه‌مریكیدا نه‌بووبێـت، هه‌روه‌ها به‌وته‌ی به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كورد،ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌بری نه‌وت وه‌رگیراوه چوه‌ته‌وه صندوقی بانكی ناوه‌ندی له‌ژێر چاودێری سوپا له‌گه‌ڵ ئه‌و پارانه‌ی داهاتی خاڵه سنورییه‌كان بوون،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشوتر حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌رێمی تۆمه‌تبار ده‌كرد بهنهگێڕانهوهی داهاتی نهوتو خاڵه سنوریه‌كانی.
دوای تێپه‌ڕبوونی 22 ساڵ، عێراق له‌ژێر به‌ندی حه‌وته‌م ده‌ربازی بوو، به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی بان كی مۆنی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه‌ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی كرد سه‌باره‌ت به پابه‌ندبوونی عێراق به بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، بۆیه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاریدا له‌سه‌ر لابردنی عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وته‌م .