06/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئاینی پێ ڕازی بوون وتاکه به‌رنامه بۆ ژیان ته‌نها ئیسلامه
الحمد لله وحده، و الصلاة والسلام على من لا نـبـي بعده
ئاشکرایه هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام دیاریەکی زۆرگەورەیە لەلایەن خودای پەروەردگار بۆبەندەکانی.ئاینێکە رەونەق و ڕووناكیە رزگاریی وخێرو خۆشیە بۆگرۆی ئادەمیزاد تەنها ئایینەبۆ پێ ڕازی بوون وراست ودروستی وجێگیر كردنی دادپەروەری تەنها ئایینی ڕاست و په‌سندیش لای خودای پهروهردگارتهنها ئیسلامهوهك خودای پهروهردگارئهفهرمووێ (إِنَّٱلدِّينَ عِندَ ٱللَّهِ ٱلۡإِسۡلَٰمُۗ ) (العمران :19) واته به‌ڕاستی دین و ئاینی په‌سه‌ند لای خودا ته‌نها ئاینی ئیسلامه، ) هه‌ر بۆیه ئاینێکە هەموو ئایینەكانی تر پوچەڵ و بەتاڵ ئەکاتەوە ئایینی پیرۆزی ئیسلام بووبە شكاندن و لابردن ولەناو بردنی هه‌موو ئەو چەوسێنەرە ستەم كارەبۆگەن و هەلپەرستە تاریك وویستانە كە نایەڵن خەڵكی ئازادوسەربەست وئاسودەبن ئاینێکه دژی كۆیلایەتی وچەوساندنەوەیە بۆیە ئیسلام ناچارترین ڕێگا دەگرێتە بەر بۆ لەناو بردنی ئەو چەوسێنەرە ستەم كارە هەلپەرستە تاریك وویستانە، مێژوو شاهێده که ئیسلام بهههرشوێنێ گه‌یشتبێ و فەتحی هەر شوێن‌و ووڵاتێكی كردبێت ئەوا خەڵكەكەی زۆرزوو باوه‌شیان پیاکردووهو بێ کاردانه‌وه بە خۆشحاڵی یەوە موسڵمان بوونە، چونكە بە کرده‌وه بینیویانە كە ئیسلام لە زوڵم‌و ستەمی كاربەدەستە بێ باوەڕەكانیان ڕزگاریکردوون خێر‌و خۆشی و ودادپەروەری بڵاو كردۆتەوە لە نێوانیاندا،جگه له‌وه‌ش دوژمن و داگیر كەرانی ووڵاتی موسڵمانان لە دوای تێكەڵ بوونیان لەگەڵ موسڵماناندا دەبینین سوپای داگیر كەرانیش موسڵمان بوونە،ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ئه‌مه ئه‌سه‌لمێنێ که ئیسلام ئاینی ڕه‌حمه‌ت و خێر‌و خۆشیه‌و به‌زه‌بر نه‌سه‌پێنراوه به‌سه‌ر خه‌ڵکی به‌ڕاستی ئەمە شتێكی بێ وێنەیە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا كە سوپای داگیركەر بۆ داگیر كردن وكوشتن وبڕین وتاڵانی هاتووە بەڵام لە پاش ئەوەی ئیسلامیان چاك ناسیوه موسڵمان بوونه، ڕوون ترین بەڵگە لەسەر ئەمە سوپای مەغۆل و تەتار كە لە ساڵی [656] ز شاری بەغدادیان داگیر كرد بە خراپترین ودڕندەترین شێواز كوشتاری موسڵمانانیان كرد، تا لە ته‌پڵی سه‌ری زانایان منارەیان بەرز كردەوە، وە هەموو کتێبه بەنرخەكانیان كردە ناو ڕووباری دیجلەوە تا ڕەنگی ئاوەكە گۆڕا، ئەوەندە پەرتووكیان هەڵدابوە ناو ئاوەكە تائه‌وه‌نده کهئهکرا وەكو پردخهڵکی لەسەری بپەڕنەوە، خەلافەتیان ڕووخاندو شارستانی خەلافەتی ئیسلامیان لەناو برد، ئەوەی لە دەستیان هات لە كوشتن وخراپە وئاشوب كردیان ، بەڵام لەپاش چەند ساڵێكی كەم ئەم سوپا بێبەزەیی یە وێرانكەرە داگیركەرە دڕندەیە به‌خۆی و بە سەركردەكانیشیەوە موسڵمان بوون و هاتنە ناو ئیسلامەوە.به‌ویستی خۆیان.ئه‌مه‌ش خۆیی له‌خۆیدا ڕه‌دێکی زۆر ده‌م شکێنه بۆ ئه‌و كەسانە كە دەڵێن ئیسلام بە زەبرو زۆری شیر‌و تیر بڵاوبۆتەوە!! به‌ڵێ ئیسلام گفتوگۆ لەگەڵ عەقڵدا دەكات وقەناعەت بەخەڵكی دەكات، بۆیە هیچ ئایین وبەرنامەیەكی وەكو ئیسلام دادپەروەرنیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه زۆرئهبینین له‌وانه‌ی که موسڵمانیش نه‌بوونه به‌ڵام شاهێدی حه‌ق وڕاستی و دادپه‌روه‌ریان بۆئیسلام داوه هەر بۆیە ئه‌بینین كاتێك موسڵمانان لە جەنگێكدا سهرنهکهوتنایه وشوێنێكیان بەجێ بهێشتایە خەڵكی نا موسڵمانیش ئاخی بۆ هەڵدەكێشان،هه‌روه‌ك ئەدیبێکی گه‌وره‌ی فەڕەنسی به‌ناوی[اناتول فرانس] بە خەفەتەوە له‌دوای شه‌ڕێك له‌فه‌تح کردنی شارێك که موسڵمانان تیایدا سه‌رنه‌که‌وتن دەڵێت: خۆزگە [شارل مارتل] دەستی ببڕایەتەوە بەڵام سەرنەكەوتایە بەسەر سەركردەی موسڵمانان [عبدالرحمن الغافقی]، چونكە سەركەوتنی بە سەریدا ئەم شارەی چەند سەدەیەك بەرەو دواوە برد.ئاشکرایه موسڵمانان هەر شوێنێكیان ڕزگار دەكرد گرنگیان پێ دەدا و ئاوەدانیان دەكردەوە، و وەكو داگیر كەران نەدەچوون ئەو ووڵاتە کاول بکه‌ن وبیڕوتێننەوە و هەموو خێر‌و بەرهەم وسامانێكی بۆ خۆیان ببەن، بەڵگەش لەسەر ئەمە دورگەی عەرەب بەگشتی وهەردوو شاری مەككە ومەدینە بە تایبەتی كە فەتحی موسڵمانان لەوێوە دەستی پێ كرد دەبینین لە زۆربەی ووڵاتانی ئیسلامی هەژارو نەدار تر بوون وشێوازی دەوڵەمەندی وبیناسازی وخۆشگوزەرانی یان پێوە دیار نەبوو تا كەمێك پێش نیوەی سەدەی بیستەم ودەركەوتن و ده‌رهێنانی نەوت، كە ئەمە بووە هۆی ئەوەی كە لە بواری بیناسازی و پێشكەوتنەوە پەرە بسەنێت وخەڵكی ئەم ناوچەیە گوزەرانیان باش بێت، بەڵام بە ئاشكرا ووڵاتە فه‌تح کراوه‌کان شارستانی ئیسلامیان پێوە دیار بووە وەكو شام وعیراق وتوركیا ومیسر وئەندەلوس و ئێران.....هتد.فه‌رموو سه‌یر بکه‌ن مێژوو شاهێده موسڵمانان به هه‌ر جێگایه‌ك گه‌یشتبن ده‌ستی ئاوه‌دانی وبه‌ره‌وپێش بردنی پێوه دیار بووه.بۆ نمونه.ده‌وڵه‌تی ئه‌نده‌لوس كه له ساڵی [92ه-897ه] به ده‌ستی موسڵمانانه‌وه بوه.هه‌شت سه‌ده فه‌رمان ڕه‌واییان كردوه كه [طارقی كوڕی زیاد] ڕزگاری كردوه له ده‌ست خاچ په‌رسته‌كان.كه سیمای ڕۆشنبیری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ڕۆژئاوا بوه كه هه‌موو شازاده‌و به‌گزاده‌كانی ئه‌وروپا له زانكۆكانی موسڵماناندا فێری زانست و زانیاری بوون. بۆیه [مالك ابن بنی]ده‌ڵێت دروشمی ئه‌و وه‌خته‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌نده‌لوس بریتی بوه له (یه‌كتا په‌رستی + مرۆڤایه‌تی+ خاك+ كات = به ژیار) نموونه‌یه‌كی تر بریتییه له دیمه‌شق كه له ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامدا ململانێیه‌كی زۆری له‌سه‌ر بوه بۆ خستنه ژێر ڕكێفی ده‌سه‌ڵاته ئیسلامیه‌كان ئه‌وانیش كه یه‌ك به یه‌ك خستویانه‌ته ژێر ڕكێفی خۆیانه‌وه هه‌میشه ئاوه‌دانیان كردونه‌ته‌وه‌و كردویانه‌ته فه‌رهه‌نگی ئابوری و زانستی و ئه‌ده‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تی.[غوستاف لوبون] ی ڕۆژهەڵات ناس دەربارەی فەتحی موسڵمانان دەڵێت: (مێژوو هیچ كات ڕزگار كەرێكی وەكو موسڵمانانی بەڕەحم و سۆزی بە خۆیەوە نەبینیوە).هەر بۆیە كاتێك موسڵمانان لە جەنگێكدا بشكانایە وشوێنێكیان بەجێ بهێشتایە خەڵكی نا موسڵمانیش ئاخی بۆ هەڵدەكێشان، چونكە دەیانزانی كەس لە موسڵمانان بە ڕەحم وبەزەیی تر نی یە و نەبووە ونابێت لەگەڵیاندا تەنانەت هاودینەكانی خۆیانیش، ئه‌مه‌یه پیشەی ئیسلام، ئیسلام كاتێك لە لووتكەی دەسەڵاتدا بووە لێبوردە ولێخۆش بوو بووە، وتۆڵەی لەو كەسانە نەسەندووە كە هەموو هەوڵ وتوانایەكیان به‌کار ئه‌هێنا بۆ دژایەتی كردنی ئیسلام و لەكاتی دەسەڵاتیاندا موسڵمانانیان دەچەوساندەوە بە خراپترین شێواز، وەهیچ هۆكارێكی خراپە نەما كە نەیگرنە بەر دژی ئیسلام وموسڵمانان، بەڵام كاتێك كە بكەوتنایەتە ژێردەستی موسڵمانانەوە جگە لە لێ‌خۆش بوون ولێبوردن وئازاد كردن هیچ شتێكی تریان بەرامبەر نەدەكرا، ڕوونترین به‌ڵگه كافرەكانی مەككە كە كاتێك دەسەڵاتیان بوو جۆرەها زوڵم وستەمیان لە پێغه‌مبه‌ری خودا(صلی الله علیه‌وسلم ) و هاوه‌ڵانی كرد وبە خراپترین شێوە سزایان دەدان ، وەهەموویانیان دەربەدەر وئاوارە كرد، دەستیان گرت بەسەر هەموو ماڵ و موڵك وسامانیان، بەڵام كاتێك كە موسڵمانان باڵادەست بوون وفەتحی مەككەیان كرد وئه‌وان كەوتنە ژێر دەستی موسڵمانانەوە خۆیشیان ئەو شایەتی یەیان دا كە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) جگە لە چاكەو لێبووردن هیچ شتێكی تری لێ ناوەشێتەوە كاتێك كە پرسیاری لێ كردن چاوەڕێی چ شتێكم لێ دەكەن؟ ئەوانیش هەموو بەیەك دەنگ ووتیان: برایەكی بەڕێزیت وتەنها چاوەڕێ ی چاكەو لێ‌خۆش بوونت لێ دەكەین، ئەویش هەموو خەڵكەكەی ئازاد كرد و تۆڵەی لێ نەسەندن،به‌ڵێ عه‌زیزانم سه‌دان پرۆفیسۆرو هه‌زاره‌ها زانا له به‌ر سه‌رسامیان بۆ قورئان و ئیسلام، ئیسلام بۆنی خۆیان ڕاگه‌یاندوه، ئه‌م ڕاستیه ڕون بۆ ته‌وه بۆ زۆر له بیرمه‌ندو زاناکانی جیهان که باوه‌ڕیان هێناوه که تاکه به‌رنامه بۆ ژیان ته‌نها ئیسلامه کاتێك که[ڕۆجیه گارودی] له ئیسلامی کۆڵیوهو بڕوای پێ هێناو وازی له مارکسیه‌ت هێنا له نوسراوێکی دا ده‌ڵێت ( ئهگهرمارکس ئیسلامی بخوێندایه وه بیر‌و ڕای خۆی ده‌گۆڕی به مێژووی مرۆڤایه‌تی وه هه‌روه‌ها له کتێبی [البدی] دا هاواری لێبه‌رز بۆته‌وه ده‌ڵێت : ئه‌م کۆمه‌ڵگایه پێویستی به گۆران هه‌یه پێویسه‌ته له ڕه‌گ وبناغهوه چاره سهربکرێتهوه، هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه [کۆڵن وڵسون] ڕه‌خنه گری به‌ناوبانگی ئینگلیزی له کتێبی [الامنتمی] دا ده‌ڵێت : ئه‌و شارستانیه‌ته‌ی که ته‌نها پشت به زانست دورر له ئاین ، شارستانیه‌تێکه که ناتوانێ زۆر بمێنێته‌وه دۆڕاوه وه‌ك نمونه‌ی سۆڤیه‌ت،هه‌روه‌ك ئوکرانیا که‌بینیمان چه‌ندین ساڵ په‌یکه‌ری لینین وستالینیان به‌شکۆو به‌شانازیه‌وه سهیرئهکرد ئیمڕۆ ئه‌بینین گه‌یشتنه ئه‌وڕاستییه‌ی که‌جگه له‌رق وکین ونه‌هامه‌تی هیچیان به‌رهه‌م نه‌هێناو چێیان نه‌هێشت له‌دوای خۆیان ههربهدهستی خۆیان په‌یکه‌ریان بۆ درووست کردن وئێستاش هه‌ر به‌ده‌ستی خۆیان ڕووخاندیان وشکاندیان وخستیانه ژێرپێ! هه‌ر له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایدا له‌په‌رله‌مانی یۆنان یه‌کێك لهئهدامی حزبێکیان هه‌ڵساوه له‌په‌رله‌مان ووتی ئێمه سزای کهئیفلاسمان هێناوهوتوشی قه‌یرانێکی زۆرمهترسیداربووینهتهوهبههۆی ئه‌م هه‌موو گه‌نده‌ڵی و دزی‌و سه‌پاندنی ئه‌م هه‌موو زه‌ریبه‌ی سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌مان که‌خه‌ڵکی زۆر بێزارن و ووڵات چێ دێڵن به‌هۆی بێ‌کاری ؟ تاکهرێگهش بۆڕزگار بوون له‌م قه‌یرانه وبن بڕکردن وڕاگرتنی ئه‌م هه‌موو دزه کهحوکمی ووڵات ئه‌که‌ن و به‌ملیار دۆلاریان دزیوه و له‌بانقی سویسرادایان ناوه به‌ناوی چیا چیا . پێویستیمان بهدهستورو یاسایه‌کی ئیسلامی هه‌یه که زه‌ریبه ناهێڵێ له‌سه‌ر خه‌ڵکی نهداروههژار و ده‌ستی دزئهبڕێ؟ ودادپهروهرانهلێکۆڵینهوهئهکات نه‌وه‌ك سزادانیان به‌چه‌ند ساڵێك زیندان! ئه‌مه‌قسه‌ی که‌سێکه کهناموسڵمانه! ده‌ی فه‌رموون كێ توانیویه‌تی ناخی مرۆڤه‌كان بخوێنێته‌وه تا بتوانێت دهستورویاساو ڕێچكه‌ی ژیانیان ڕۆشن بكات ئایا خودای په‌روه‌ردگار یان مرۆڤه فه‌یله‌سوفه‌كان که‌نه‌یانتوانیوه گیر‌و گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری مرۆڤایه‌تی چاره‌سه‌ر بکه‌ن ،چی وائه‌کات که زۆر که‌سی نا موسڵمان کهشاهێدی بدا بڵێ ئیسلام چاره‌سه‌ره بۆکه‌س نه‌یووت [بلاتۆن, ئه‌رستۆتالیس, جۆن لۆك, ئێدمۆند بۆرك, كاڕڵ ماركس, فرێدریك ئه‌نگڵز, تۆماس هۆبیس, لینین, باكۆنین, میكاڤیللی, دیوجین, مێسولونی وه هیتله] چاره‌سه‌ره ؟؟
جونکه زۆر چاك ده‌زانن زۆری وه‌ك [ هیتله‌ر و مێسولونی و ستالین] سهردهربێنهوه چی ئه‌كه‌نه‌وه به كۆمه‌ڵگای خۆیان و كۆمه‌ڵگاكانی ده‌وروپشتیان ئه‌م پرسیاره‌ش به‌جێ دێڵین بۆماسۆنی و دیموکراسی وخوازو سایكۆلاریزمهكان به تایبه‌ت كۆمه‌نیسته‌كان و سۆسیالیزمه‌كان له‌کوردستان جونكه ئه‌وان زۆر پشتگیری له بیری عه‌لمانیه‌ت ده‌كه‌ن؟ ئێستاش زۆرێك له‌کوردستان كە سینگی خۆیان دەكوتن ودەگرین بۆ ئەوەی كە ئیسلام بڵاوبۆتەوە وجێگەی ئایین وبیروباوەڕە پوچەڵەكانی تری گرتۆتەوە ! زۆرێك له كوردی داماوی ماڵ‌وێران پشتگیری له‌فیکری عه‌لمانیه‌ت ئه‌که‌ن وئه‌یانه‌وێت جێگایان بگرنه‌وه له‌رق وقین و پچڕاندنی په‌یوه‌ندی له به‌رانبه‌ر یهكتریداو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان وفه‌ساد و ئیفلیجی ڕه‌وشت و به‌ره‌و ڕۆچون ؟ چه‌ندین ساڵه ئه‌م میلله‌ته داماوه وا له گێژاوی بێ ده‌سه‌ڵاتی و نه‌بونی قه‌واره‌ی سیاسی خۆیاندا دهسوڕێنهوهوبۆ ئه‌مه هیچ ناڵێن ؟ به‌ڵام ئه‌بێ شه‌و ڕۆژ به‌یه‌که‌وه ببه‌ستنه‌وه بۆ دژایه‌تی ئیسلام و په‌راوێزکردنی .له‌هه‌مووشی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن ئیسلامیش دینێکه وه‌ك دینی جوله‌که‌و مه‌سیحی و زه‌رده‌شتی و ئێزیدی ؟؟ پێناسه‌یه‌کی بێ عه‌قڵانه به‌ڕاستی زۆر گه‌مژه‌وه گومڕانه ئه‌و که‌سانه ؟؟ هه‌روه‌ك کورد ووته‌نی ئاخر که‌ی هه‌موو په‌نجه‌كانی ده‌ست وه‌ك یه‌كن .باشه که‌ی ئاینی مه‌سیحی و جوله‌كه‌و زه‌رده‌شتی و ئێزیدی وه ئاینی پیرۆزی ئیسلامیش .....هتد, وه‌ك یه‌كن چۆن ده‌بێت وه‌ك یه‌كتر ته‌ماشایان بکه‌ی ویه‌کسانیان که‌ی گومڕای نه‌فام؟؟ له‌کاتێکدا خودای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رمووێ ( وَمَنْ يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلامِ دِيناً فَلَنْ يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنْ الْخَاسِرِينَ) (آل عمران) واتە: هەر كەسێك بەدوای هەر ئاینێكی تردا بگەڕێت جگـە لە ئیـسـلام ئەوا لێی قەبوڵا ناكرێت و ئەو كەسەش لە ڕۆژی دوایدا لە دۆڕاو و زەرەرمەندانە وه‌هه‌روه‌ها. لە (صحیح مُسلم)دا هاتووە أبو هریرە (ڕه‌زای خودای لێبێت) لە پێغەمبەرەوە (صلى الله عليه وسلم) دەگێڕێتەوە كەوا فەرموویەتی: ((وَالَّذِي نَفْسُ مُحَمَّدٍ بِيَدِهِ لاَ يَسْمَعُ بِي أَحَدٌ مِنْ هَذِهِ الأُمَّةِ يَهُودِيٌّ وَلاَ نَصْرَانِيٌّ ثُمَّ يَمُوتُ وَلَمْ يُؤْمِنْ بِالَّذِي أُرْسِلْتُ بِهِ إِلاَّ كَانَ مِنْ أَصْحَابِ النَّاڕ)) رواه مسلم، كتاب الإيـمان، باب وجوب الإيـمان برسالة نبينا محمد صلى الله عليه وسلم رقم: (384).واتە: سوێند بەو خودایەی كە گیانی منی بەدەستە هیچ كەسێك نییە لەم ئوممەتەدا هاتنی من ببیسێت (واتە ئاینی ئیسلامی پێبگات): جوولەكە بێت یاخود گاور ئەنجا بمرێت و باوەڕی بەو ئاینە نەهێنابێت كەوا منی پــێ نێردراوە ئیللا ئەو كەسە دەبێتە خەڵكی ئاگری دۆزەخ.. چۆن ئه‌بێ تۆ ئیسلام بخه‌یته قاڵبێکه‌وه له‌گه‌ڵ ئاینه‌کانی تر ، ئه‌زانن بە هاتن وبڵاوبوونەوەی ئیسلام چ شتێك بەرپا بوو، وە چ شتێك نەما ولەناو چوو؟گۆڕینی دڕندەی بت پەرستی بێباوەڕ بۆ موسڵمانی یەكخواپەرستی شارستانی- زاڵا بوون بەسەر دزی ورێگری وتاڵانی وگۆڕینی بۆ هێمنی وئارامی ئاسایش- گۆڕینی رق وكینەو دژایەتی وشەڕ وئاژاوە بۆ برایەتی وخۆشەویستی - گۆرینی چەوسانەوە وتاكڕەوی بۆ راوێژ وپرس وڕا- نەهێشتنی بەدڕەوشتی وداوێن پیسی ورەوشت وئاكاری نزم وخراپ، وگۆڕینی بۆ دەم پاكی ودەست پاكی وداوێن پاكی وئاكار وخوڕەوشتی جوان وبەرز- نەهێشتنی پارچە پارچەیی وجیاوازی وپەرتەوازەیی وگۆڕینی بۆ یەك كیان وبوون ودەسەڵاتێكی بەهێز.ئیتر نازانم بۆچی تا ئێستا رەخنە لە ئیسلام دەگرن وعهلمانیهتان پێ چاکتره ؟! ئایا چ شتێكی باش وچاك هەبووە وئیسلام نەیهێشتووە؟! به‌دڵناییه‌وه بابزانن ئەو كەسانە که‌چاویان بەو هەموو گۆڕان وچاكانەی ئیسلامدا هەڵا نایه‌ت ونایبینن و ئیسلامیان پێ قبوڵ نیە و بانگەواز بۆ ئاینەكانى تر دەكەن تەنها ماندوبوونیان بۆ دەمێنێتەوە!! چونكە خوداى گەورە بڕیارى داوە كە دەبێت ئاینى ئیسلام و موسڵمانان سەربخات لە دونیادا وە لە دواڕۆژیشدا بەهەشت تەنها بۆ موسڵمانانە ئەوانى تر بەهەشتیان لەسەر قەدەغە كراوە، بۆیە كاتێك دەبینن سهرهوهتان گاوره‌کان ... ئەو هەموو پارە خەیاڵیە لە پێناو دژایەتى ئه‌م ئایندا خەرج دەكەن هیچیان بۆناکرێ ئێوه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه هیچاتان بۆناکرێ ؟ئه‌وه‌ش بزانن ئێمه‌ی موسڵمانان هه‌رگیز بێئومێدنابین و ناڵێین تازە ئیسلام لەناوچوو !! چونكە: (إِنَّ نَصْرَ اللَّهِ قَرِيبٌ) ، واتە: بە دڵنیاییەوە سەركەوتنى خودا زۆر نزیكە.په‌نا به‌خودای په‌روه‌ردگار داهاتووى گەش و پرشنگدار و ئاسۆى ڕوون و سەركەوتنى مسۆگەر چاوەڕوانمانه، بۆیه عه‌زیزانم. ئەى موسڵمانان بۆیە باهەوڵ بدەین و تێ‌بكۆشین و بگەڕێنەوە بۆ قورئان و سوننەت بە تێگەیشتنى پێشینە چاكەكانمان. بابڵین خـــودایە بە موسڵمانى بمانژێنە و بە موسڵمانیش بمان مرێنە، و لـــەگــەڵ بڕواداراندا بە فیردەوسمـــان شـــاد بكە، ئه‌ی خودای په‌روه‌ردگار لێت ئهپاڕێینهوهو داواکارین ڕێنمایی ئێمەو ئەو كەسانەش بكه‌ی بۆ ئیسلام بەبەڵگە ولێكۆڵینەی زانستی دور لە هه‌ڵچوون و ڕۆچوون وچاولێكردن ولاسایی كردنەوەی کافران به كوێرانە.
وصلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.