گۆڕان: بۆ پارتى وەزارەتی ناوخۆ یان سامانە سروشتییەكان یان ئەنجومەنی ئاسایش
06/03/2014 نوسەر: bzavpress

گۆڕان: بۆ پارتى وەزارەتی ناوخۆ یان سامانە سروشتییەكان یان ئەنجومەنی ئاسایش


 بزوتنەوەی‌ گۆران پێداگری‌ دەكات لەسەر وەرگرتنی‌ ئیستحقاقی‌ هەڵبژاردنی‌ خۆی‌‌، لەكابینەی‌ نوێدا و داوای یەكێك لەوەزارتەكانی  ناوخۆ، سامانە سروشتیەكان یان ئەنجومەنی‌ ئاسایشی‌ دەكات.

دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو فازل میرانی‌ سكرتێری‌ پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندامی شاندی دانوستكاری ئەو حزبە‌ بەرۆژنامەنوسانی‌ راگەیاند: لەماوەی‌ 48 كاتژمێری‌ داهاتو كۆبونەوەی‌ یەكلاكەرەوە لەگەڵ گۆران ئەنجامدەدەن.

محەمەد حاجی‌ ئەندامی‌ وەفدی‌ دانوستكاری‌ گۆران، رایگەیاند: ئەوە 48 كاتژمێژەكەش رۆیشت‌و ئێمە هیچ وەڵامێكی‌ پێشنیارەكانمان لە پارتی‌ وەرنەگرتوەتەوە.

محەمەد حاجی‌ دەڵێت :گۆران داوایكردوە وەزارەتی‌ ناوخۆ یان ئەنجومەنی‌ ئاسایش یان وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەكانی‌ پێبدرێت.