فازڵ میرانی قسەی لەدەم دەرچوو
06/03/2014 نوسەر: bzavpress

فازڵ میرانی قسەی لەدەم دەرچوو

       
لەكۆنگرە رۆژنامەگەریەكەی مەكۆی سەركی بزوتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی، فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی، قسەی لەدەم دەرچوو كاتێك كە وتی "لەماوەی 48 كاتژێری داهاتوودا لەگەڵ گۆڕان وەڵامی یەكتر دەدەینەوە".

سەرچاوەیەكی سیاسی  رایگەیاند كە لە دوا سەردانیاندا بۆ مەكۆی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، فازڵ میرانی لەمیانەی قسەكانیدا ئاماژەی بەوەكرد كە پاش 48 كاتژمێری تر ئێمەو گۆڕان رای خۆمان لەسەر ئەو پێشنیارە نوێیانە دەكەین كە هەردوولا لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆ 3/3/2014 دا باسمان لێوەكرد.
سەرچاوەکە جەختە لەسەر ئەوەكردەوە كە ئێستا 48 كاتژمێر زیاتر تێپەڕیوە بەسەر وادەی ئەو كۆبوونەوەیەدا بەڵام تائێستا هیچ وەڵامدانەوەیەك لەلایەن پارتیەوە چ لەرێگای نامە یان پەیوەندی تەلەفۆنی یان كۆبوونەوەوە نەكراوە.