06/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هەواڵی نوێ سەبارەت بە دابەش کردنی موچە
ئه‌مڕۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌ش ده‌كرێت و یه‌ك شه‌ممه‌ش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێمه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌ر له‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه ڕۆ‌ژی یه‌ك شه‌ممه‌ش 9/3/2014 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی دابه‌ش ده‌كرێت.