27/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
مه‌لا به‌ختیار ده‌یه‌وێت له‌ڕێی پارتییه‌وه ببێته كه‌سی یه‌كه‌می یه‌كێتی
مه‌لا به‌ختیار ده‌یه‌وێت له‌ڕێی په‌لاماری سیاسییانه‌ی پارتییه‌وه، ببێته كه‌سی یه‌كه‌م‌و مه‌رجه‌عی ناو یه‌كێتی‌و له بۆشایی تاڵه‌بانیدا پێگه‌ی خۆی به‌هێزتربكات، پارتیش كه بووه‌ته بنێشته خۆشه‌ی زاری مه‌لا به‌ختیار، ئه‌و ڕه‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتانه به ئاسایی لێكده‌داته‌وه‌و چاودێرێكی سیاسیش پێیوایه كه مه‌لا به‌ختیار ده‌یه‌وێت به به‌ردێك دوو نیشانه بپێكێت هه‌م پێگه‌ی خۆی به‌هێزتربكات، هه‌میش له‌گۆڕان بدات، هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕانیش ڕای وایه كه هه‌ڵوێستی ئێستای مه‌لا به‌ختیار زیان به‌گۆڕان ناگه‌یه‌نێت‌و هیچ ڕۆڵێكی نییه له كه‌مبوونه‌وه‌ی پێگه‌و قه‌باره‌ی بزووتنه‌وه‌كه‌یان.
مه‌لا به‌ختیار، گۆڕاوه!
مه‌لا به‌ختیار سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ماوه‌یه‌كه جیاواز له‌سیاسه‌تی حزبه‌كه‌ی‌و پێچه‌وانه‌ی ڕه‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتی چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردووی خودی خۆی، كه‌وتووه‌ته په‌لاماردانی پارتی‌و خراپ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی، به‌ڕاده‌ی تێگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری حزبه‌كه‌ی له‌شكستی یه‌كێتی له‌و ڕێكه‌وتنه، له‌كاتێكدا پارتی هه‌میشه منه‌تی ئه‌وه به‌سه‌ر یه‌كێتیدا ده‌كات زۆرترین سوود له‌ڕێكه‌وتنامه‌كه به‌ر یه‌كێتی كه‌وتووه، به‌و پێیه‌ی باڵێكی گه‌وره كه گۆڕانه له‌یه‌كێتی جیابووه‌ته‌وه‌و هێشتا پارتی هه‌مان مامه‌ڵه‌ی دۆخی پێشووی بۆ یه‌كێتی كردووه.
پاڵنه‌ره‌كانی مه‌لا به‌ختیار چین؟
به‌ڕای چاودێرێكی سیاسی، چوار هۆكار پاڵنه‌رن بۆ جولاندنی مه‌لا به‌ختیار تا لێدوان‌و قسه‌كانی ڕوو له‌پارتی بێت.
عه‌لی كه‌ریم چاودێری سیاسی به‌سایتی بزاڤی وت "پێموایه هه‌ردوو پاڵنه‌ره‌كه‌و هۆكاری سێهه‌م‌و چواره‌میش هه‌یه، واته هه‌م غیابی تاڵه‌بانی، هه‌م هه‌وڵدان بۆ بوون به‌كه‌سی مه‌رجه‌ع بۆ قاعیده‌و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی، هه‌م ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ندێ ده‌ربڕین‌و لێدوانی پێشوو ده‌رباره‌ی پارتی‌و بارزانی، له‌كۆتاییدا هه‌م ڕاكێشانی جه‌ماوه‌ری توڕه له‌پارتی له‌كوردستان".
یه‌كێتیش هانی ئه‌دات!
له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆكارانه‌ی باسكران، بۆچۆنێكی تر هه‌یه كه باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر هه‌یه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش پاڵنه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار به‌و جۆره ڕه‌فتار بكات، ئه‌مه‌ش له‌پێناوی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگی گۆڕان له‌هه‌ڵبژاردن‌و ئاشتكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره توڕه‌كه‌ی یه‌كێتی، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌لی كه‌ریم ده‌ڵێت "ڕاكێشانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره توڕه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌پارتی چ ئه‌وانه‌ی له‌ناو یه‌كێتین‌و چ ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته ناو گۆڕان یان نزیكن لێی، چ خه‌ڵكی ئاسایی به‌گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، پاڵنه‌ری سه‌ره‌كییه".
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و پێیوایه كه مه‌لا به‌ختیار بۆچوونی خۆیه‌تی‌و په‌یوه‌ندی به‌یه‌كێتییه‌وه نییه، ئه‌وه‌تا شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌سایتی بزاڤی وت "یه‌كێتی به‌رپرس نییه له قسه‌كانی مه‌لا به‌ختیارو ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت بۆچوونی خۆیه‌تی‌و خۆشی كه‌سێكه پێگه‌ی هه‌یه له‌ناو یه‌كێتیدا".
بۆ قسه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سول ده‌شكێنێت؟
مه‌لا به‌ختیار كه پێشتر ئاگاداركرایه‌وه‌و به‌نامه‌ی فه‌رمی كۆسره‌ت ڕه‌سولی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری حزبه‌كه‌ی هۆشداری پێدرا له ڕاگرتنی هێرشه‌كانی بۆسه‌ر پارتی، به‌ڵام ئه‌و گوێی به‌و ئاگادارینامه‌یه نه‌داو، به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر قسه‌كانی، شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری له‌و باره‌وه ده‌ڵێت "نه‌خێر من پێموانییه قسه‌ی كه‌سی شكاندبێت، وه‌ك وتم ئه‌و پێگه‌یه‌كی له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌یه‌و یه‌كێتیش ئازادی كه‌سی سنوردارنه‌كردووه، به‌پێچه‌وانه‌وه پێموایه كه مه‌لا به‌ختیار بۆخۆی باش ده‌زانێت ده‌ڵێت چی‌و چی ئه‌كات".
هه‌ڵوێستی گۆڕان پێچه‌وانه‌یه!
پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كرێت، كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له قسه‌كانی مه‌لا به‌ختیار نیگه‌رانه‌و هه‌ست به‌مه‌ترسی ده‌كات له‌وباره‌وه، به پاساوی ئه‌وه‌ی به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان قسه‌كانی مه‌لا به‌ختیار دڵدانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره توڕه‌كه‌ی یه‌كێتییه كه له‌هه‌ڵبژاردنی پێشووداو به‌هۆی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ پارتی، ده‌نگیان به گۆڕان داوه، له‌وباره‌وه مام ڕۆسته‌م هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ڕێگای وت "نه‌خێر گۆڕان هیچ ترسێكی نییه‌و باكی له‌هیچیش نییه، گۆڕان خاوه‌نی ده‌نگی خۆیه‌تی‌و ئه‌وانه‌ی ده‌نگی بۆ ئه‌ده‌ن مه‌بده‌ئین نه‌ك قسه‌ی ئه‌م‌و ئه‌و كاریان تێبكات".
هه‌ڵسوڕاوێكی گۆڕان: كه‌س گوێ له‌مه‌لا به‌ختیار ناگرێت
مام ڕۆسته‌م هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان پێیوایه كه قسه‌كانی مه‌لا به‌ختیار كاریگه‌ری نییه‌و كه‌س گوێی لێناگرێت، بۆیه حه‌قه ئه‌و باسانه گرنگی پێنه‌درێت، ئه‌و له‌وباره‌وه ده‌ڵێت "مه‌لا به‌ختیار هه‌ر ڕۆژه‌و قسه‌یه‌ك ده‌كات، ڕۆژێك ده‌ڵێت فه‌رده دۆلار له‌ژێر زه‌مینه‌كان هه‌یه، ڕۆژێك ده‌ڵێت بارزانی هه‌موو شتێكه ڕۆژێك دژیه‌تی، هه‌ر ڕۆژه‌و قسه‌یه‌ك ده‌كات، به‌كورتییه‌كه‌ی قسه‌كانی مه‌لا به‌ختیار به‌رزنزمن‌و له‌یه‌ك ئاستدا نییه".
دیوێكی تری قسه‌كانی مه‌لا به‌ختیار
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه باسكران، دیوێكی تر له‌قسه‌كانی مه‌لا به‌ختیاردا بوونی هه‌یه، كه زیاتر په‌یوه‌سته به ناوخۆی یه‌كێتی‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی عه‌لی كه‌ریم ده‌ڵێت "له‌دیوێكی تریه‌وه ئه‌وه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه له‌ژێر تایتڵی تردا بۆ دوو ئاست: بۆ هه‌ڵبژاردنی مه‌رجه‌عی داهاتووی ناو یه‌كێتی‌و بۆ هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا".
پارتی، گوێ به‌قسه‌كانی مه‌لا به‌ختیار نادات
پارتی دیموكراتی كوردستان، كه لایه‌نی سه‌ره‌كی ئه‌م بابه‌ته‌یه، قسه‌كانی مه‌لا به‌ختیار به ئاسایی وه‌رده‌گرێت‌و هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان له‌وباره‌وه نییه، سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به‌سایتی بزاڤی وت "ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار ده‌یڵێت به‌لای پارتییه‌وه ئاساییه‌و هیچ گرنگی پێ‌نادرێت، له ئێستادا پارتی سه‌رقاڵی ئاماده‌كارییه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ دووباره كاندیدكردنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، بۆیه به‌لای پارتییه‌وه ئه‌و بابه‌ته به‌و جۆره گرنگی پێنه‌دراوه‌و وابزانم له‌كات‌و ساتی خۆشی‌دا هه‌ڵوێستی پارتی خراوه‌ته‌ڕوو".
سایتی بزاڤ بۆ وه‌رگرتنی ڕاوبۆچوونی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی، په‌یوه‌ندی كرد به هه‌ریه‌كه‌له (ئه‌دهه‌م بارزانی، فازیڵ به‌شاره‌تی، مه‌حمود محه‌مه‌د، ئاری هه‌رسین) به‌ڵام هیچ یه‌كێكیان ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه نه‌بوون.