نوێنه‌رێكی كوردی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاند: باسه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری دارایی ئه‌و مادده ده‌ستوورییه ئاشكرا بكه‌ن كه مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێمیان پێبڕیوه.
ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستانی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌شواق جاف، به
بزاڤ پرێسی راگه‌یاند: با سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیكی و وه‌زیرانی دارایی عێراق به‌وه‌كاله‌ت ئه‌و مادده‌یه‌ی ده‌ستووری عێراق روون بكه‌نه‌وه كه رێگه‌یان پێده‌دات مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستانی پێبڕن، تا بۆ هه‌موو گه‌لی عێراق روون ببێته‌وه كه حكوومه‌تی عێراق ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه مووچه‌ی هه‌رێم ببڕێ.
ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستووری عێراقدا مادده‌یه‌كی ده‌ستووری هه‌یه رێگه به‌نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی ده‌دات كه مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێم ببڕن و ئه‌و مادده‌یه بۆیان ده‌بێته پشتیوانییه‌كی یاسایی ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ریان ئاشكرای بكه‌ن تابتوانن به‌ئاشكرا له‌به‌رده‌م گه‌لی عێراق و مه‌رجه‌عییه‌ته دینیه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بێ وه‌ڵام نه‌مێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌بڕینی مووچه‌ی كامه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان ناده‌ستووری و پێچه‌وانه‌ی یاسایه، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌یان بكردایه پێویست بوو مادده ده‌ستووریه‌كه‌یان ئاشكرا بكردایه بۆ رای گشتی، نه‌ك سزای به‌كۆمه‌ڵی كارمه‌ندان و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن.