04/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پەروەردەو بنچینەكانی
بێگومان لەنێو هەموو بیروباوەڕو ئاین و ئایدیاو ڕەوت وڕێبازو پارت وگروپ ودەستەیەك، لەهەموو سەردەم وقۆناغ وئاست وپۆستێك ، پڕۆسەو كردارێكی زۆر گرنگ و كاریگەرە ، لەوەش باشتر وكاریگەرتر ئەوەیەكە خەڵك وئەندام و ئۆرگانەكان لەسەر چ پەروەردە بن . پەروەردە خەڵك دروست و ئاڕاستە دەكا، پەروەردە خەڵك گەورەو گرنگ وچاك وجوان دەكا، هەركەسێك لەناو ناخ ودڵا ودەروونی خۆی باش پەروردەو ڕێك بێ ، كردارو گوفتارو كارو كردەوەو هەڵسوكەوتو كاردانەوەكانیشی زۆر باش وچاك وجوان وسەركەوتوو دەبن. ئیتر ئەگەر ئێمە دەمانەوێ خەڵك لەنێو كۆمەڵگەو حزب باش پەروەردەو شاك بكەین دەبێ لەسەر چاكەو باشە پەروەردەیان بكەین ، باشترین پەروەردەش بریتییە لەئایینی پیرۆزی ئیسلام، هەركەسێك بەپێی كەناڵی ڕاگەیاندن ودەرس ودیراسەو خوێندن وخوێندنەوەو موتالاكردن وئاخافتن ودواندن و...هتد. خەڵك لەسەر ئیسلام پەروەردە بكا ئەوكەسە زۆرباش وچاك دەردەچێت . ئەگەر سەیری ئایەت وفەرمودەكان بكەین شت لەبارەی پەروەردە زۆرە ، ئیسلام باسی پەروەردە كردنی ئینسان ، بەپیاوو بەئافرەت، بەهەموو ئاست وپۆست وقۆناغەكان دەكا، هەركەسێك خۆی بەئیسلام پەروەردەو گۆش بكا باشترین كەس دەردەچێت. ئیسلام باس لەپەروەردەی ئینسان دەكا هەر لەسەرەتای لەدایك بوون وشیرەخۆری تا دەگاتە لێواری گۆڕو مردن . بۆنموونە خوای گەورە دەفەرموێ :
ئەی ئیماندارینە، خۆتان وخاوخێزان وماڵا ومناڵتان لەئاگری دۆزەخ بپارێزن ، ئەو ئاگرەی كەخواردن وخۆراك وسوتەمەنی دارو بەردو خەڵكە .
خوای گەورە دەفەرموێ : دەبێ دایكان تادوو ساڵی تەواو شیریان بەمناڵەكانیان بدەن تاباش بەخێوو وپەروەردە بكرێن وژیانیان دابین وبەرقەراربێ بۆ ئەوكەسەی دەیەوێ شیری تەواو بە منالەكانی بدات .
وە دەفەرموێ : خەم وپەژارە مەدەنە یەتیم و بێ باوك ، ماڵا وسەروەت وسامانی بەناهەق مەخۆن .
وە دەفەرموێ : ئەی حەزرەتی یەحیا ئەو پەرتوكەی كەكەلامی خوای گەورەیە ، ئەو پەیام وبەرنامەو سروشەی بۆت هاتووە ، بەباشی و بەڕێكی دەستی پێوەبگرن وجێبەجێی بكە و پێیەوە پەیوەست بە .
وەدەفەرموێ : لەترسی هەژاری ونەداری و نەبوونی وگرانی مناڵەكانتان مەكوژن ، ئێمە ڕزق وڕۆزی ئەوان وئێوەیش دەدەین ، كوشتنی ئەوان گوناهو تاوانێكی زۆر گەورەیە.
پێغەمبەریش ) صلى الله علیه وعلى اله وسلم دەفەرموێ : هەمووتان شوانن ، وەهەر كەسێكیش لەئێوە لەشوانێتی وخاوخێزانی خۆی بەرپرسیارە ، لەڕۆژی دوایی لێتان دەپرسرێتەوە ئاخۆ چۆن ئاڕستەو پەروەردەتان كردون، چونكە ئینسان سەرەتا بەپاكی و بەموسڵمانێتی لەدایك بووە . وەلێ: دایك وباوك ودەوروبەرو پەروەردەكەی دەیكاتە جولەكەو گاورو ئاگرپەرست وخراپ وبێدین وخوانەناس .
وە دەفەرموێ : هەرلەتەمەنی حەوت ساڵی فرمان بەمناڵەكانتان بكەن بۆنوێژ كردن ، كاتێ كەگەیشتنە دەساڵای ئاگاداریان بكەنەوەو لەسەرئەوە بیانترسێنن ، جێی نوستنیشیان لێك جیابكەنەوە .
وە دەفەرموێ : ئەگەر پیاوێك ڕۆڵەكەی خۆی باش پەروەردە بكا لەوە باشترەكە مەنێك بكاتە خێر.
وە دەفەرموێ : هەموتان شوانن لەبەرانبەر پەروەردەو بەخێوكردنی خاوخێزانتاندا ، هەمووتان بەرپرسن لەبەرانبەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی شوانێتی وسەردارێتی تاندا .
وەدەفەرموێ : هەركەسێك كچۆڵەیەكی هەبێ، زیندە بەچاڵی نەكا، باش بەخێوی بكا، خوای گەورە دەیباتە بەهەشت . لەخوای گەورە بترس ، لەنێوان مناڵەكانتاندا باش و دادگەربن ، باش بەخێویان بكەن .
وەزانایان لە بارەیەوە دەڵێن : پەروەردە هۆكارو بنچینەی گەشەكردنە. پەروەردەو زانست فێركرن لەمناڵی وەكو نەقش هەڵكەندنە لەسەر بەرد. بەكارهێنانی دارو لێدان بۆكەسێكە كەیاخی بێ وسەرپێچی بكات. هەر كەسێك مناڵەكەی لەبچوكی پەروەردەو گۆش بكا لەگەورەیی پێی خۆشیارو ئاسودە بێت. لەگچكەیی منڵەكانتان پەروەردەبكە تالەگەورەیی پێی خۆشحاڵا وئاسودەو حەساوە بیت .