04/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان
هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی 43 ملیارد به‌رمیل یه‌ده‌گی نه‌وته , كه له رووی یه‌ده‌گی نه‌وت وغازه‌وه له گه‌ڵ وولاتانی لیبیا و كازاخستان به‌راورد ده‌كرێ .
له پاش رووخانی رژێمی به‌عس و هاتنه سه‌ركاری سیسته‌مێكی نوێ , گۆرانكاری به‌رچاو له عێراقدا روویدا به شێوه‌یه‌ك یه‌كه‌م میراتێك له وێرانكاری و كاولكاری جێ‌ما و دووه‌م خه‌ڵكی عێراق توانی سیسته‌می سیاسی خۆی هه‌ڵبژێرێت , له گه‌ڵ ئه‌و گۆرانه به‌رچاوه‌ی كه له پێكهاته‌ی سیاسی وولاتدا روویدا و هاتنه سه‌ر كاری حكومه‌تێكی نوێ بهلاَم به هۆی ئه‌و ویرانی و كاولكارییه‌ی كه له لایه‌ن رژێمی پێشوو روویدا و بووه هۆی له ناوچوون و په‌كخستنی ژێرخانی ئابووری وولات وای كرد كه به‌رنامه رێژی ئابووری و گرنگی به گه‌شه و پێشكه‌وتنی ئابووری له گرنگترین ئامانجه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته بێت .
به گه‌رانه‌وه‌ی ئاسایش و ئارامی بۆ عێراق له هه‌ندێك ناوچه‌دا و پاشه‌كشێی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌قامگیری ته‌واوی پێكهاته‌ی سیاسی , گه‌شه و پێشكه‌وتنی ئابووری له پێشه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاری ده‌وله‌تی تازه‌وه‌یه .
هه‌رێمی كوردستان یه‌كێكه له‌و ناوچه گرنگانه‌ی كه له رووی سیاسی و ئابووری یه‌وه رۆڵ و پێكه‌ی خۆی هه‌یه , كه به هۆی سه‌قامگیری سیسته‌می سیاسی نوێ , هه‌وڵ بۆ فراوانكردنی زیاتری پێكهاته‌ی ئابووری خۆی ده‌دات , كه له ههلكهوتهی ئابووری ئه‌م ناوچه‌یه كاریگه‌ری به‌رچاو له سه‌ر عێراق داده‌نێت .
95 له سه‌دی بودجه‌ی گشتی عێراق كه له‌م بڕه 17 له سه‌دی بۆ هه‌ریمه له سه‌ر داهاتی سه‌رچاوه نهوتیهكانه , كه ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ردوو هه‌رێمی كوردستان و عێراق ببنه ده‌وڵه‌تێكی نه‌وتی له ناوچه‌كه , بهلاَم پرسیاری هه‌ره سه‌ره‌كی كه رووبه‌رووی هه‌رێم ده‌بێته‌وه ئه‌وه‌یه كه رێژه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه له سه‌رچاوه نه‌وتیه‌كانی عیراق چه‌نده؟
ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسی كه له هه‌ولێر بۆی سازكرا بوو وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌ی دایه‌وه و جه‌ختی له سه‌ر مادده‌ی 112 و 115 ده‌ستووری عێراق كرده‌وه و تیایدا ده‌لێت : له كاتی روودانی ناكۆكی له نێوان هه‌ردوولا واته ده‌وله‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێم و له كاتی په‌سه‌ند نه‌كردنی یاسای نه‌وتی عێراق بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێك گه‌رانه‌وه‌یه بۆ یاسای هه‌رێم كه به پێی یاساكه ئه‌ركی ده‌وله‌تی ناوه‌ندیه له جێبه‌جێكردنی یاساكه وه‌كو ناردن و به بازاركردنی نه‌وت و غازی ده‌رهاتوو , به‌م پێیه هه‌رێمه‌كان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه كه هه‌ستن به دۆزینه‌وه و ده‌رهێنانی نه‌وت له ناوچه تازه‌كان , به واتایه‌كی تر وه‌به‌رهێنه‌رانی بواری نه‌وت له هه‌رێمه‌كان ته‌نها وه‌لامی پرسیاری به‌رپرسانی هه‌رێمه‌كه ده‌ده‌نه‌وه . ئاشتی هه‌ورامی به ده‌رخستنی ئه‌و بابه‌ته‌ی كه یاسا له به‌رامبه‌ر دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی نه‌وتی تازه بێ ده‌نگه و ئه‌م مافه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه نه‌وتیه تازه‌كان به‌ره‌وا ده‌بینێ و حكومه‌تی هه‌رێم ته‌واوی به‌رپرسیاریه‌تی ده‌گرێته ئه‌ستۆ , هه‌روه‌ها هیوای خواست كه له گه‌ل حكومه‌تی ناوه‌ند بگه‌نه رێكه‌وتن و ئه‌نجامی باش .
له سالی 2009 هه‌رێمی كوردستان چه‌ند گرێبه‌ستێكی نه‌وتی له گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بیانی بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له ناوچه‌كانی ته‌ق ته‌ق و تاوكی واژوو كرد له‌وانه كۆمپانیای DNO, EXON MOBIL, TOTAL,GENEL ENERGY پرسی فراوانكردنی ناوچه نه‌وتیه‌كانی هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ریم و به‌غدادی لاواز كردووه , ناكۆكیه‌كی تری كه له‌م نێوه‌نده هاتۆته پێش ئه‌وه بوو كه چ لایه‌نێك تێچوونی دۆزینه‌وه‌ی ناوچه نه‌وتیه‌كان بدات , ده‌وله‌تی نووری مالیكی رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان له دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه نه‌وتیه‌كان رووده‌دات كارێكی نایاساییه , راشیگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان پێویسته له‌و بودجه سالانهیهی كه هه‌یه‌تی تێچووی ئه‌م كۆمپانیا نه‌وتیانه بدات .
له ئۆكتۆبه‌ری 2009 هه‌رێمی كورستان هه‌نارده كردنی نه‌وتی هه‌لپه‌سارد و به‌رهه‌مهینانی نه‌وتی بۆ 20 هه‌زار به‌رمیل له رۆژدا كه‌مكرده‌وه , له 2010 هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی له سه‌ر به‌رهه‌م هینان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت گه‌یشتنه رێكه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی , له‌و كاته‌دا به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی هه‌رێم 80 هه‌زار به‌رمیل بوو له رۆژێكدا كه 50 هه‌زاری هه‌نارده ده‌كرا و ماوه‌كه‌شی بۆ خه‌رجی ناوخۆیی داده‌نرا , ته‌نها پرسێك كه له‌م نێوه‌نده‌دا به هه‌ڵپه‌سێراوی مابوویه‌وه ئه‌وه بوو كه رێكه‌وتنی دارایی نێوان هه‌رێم و كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان روون نه‌بوو , حسین شه‌هرستانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ووزه رایگه‌یاند به‌رده‌وامی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به رێگه چاره‌كان بۆ به‌ڵێنه داراییه‌كانی هه‌رێم له گه‌ڵ كۆمپانیا بیانیه‌كان نیه و ده‌وله‌تی ناوه‌ند هیچ پاپهندییهكی به‌رامبه‌ر ئه‌م ریكه‌وتن و كرێبهستانه نیه .
نه‌وت
عیراق له رووی سامانی سروشتی به گشتی و نه‌وت به تایبه‌تی زۆر ده‌وله‌مه‌نده , هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستانیش خاوه‌نی ناوچه‌یه‌كی نه‌وت و غازی ده‌وله‌مه‌نده , ناوه‌ندی نیوهدهولهتی لیكۆلینه‌وه‌ی ئاشتی IPSC له راپۆرتیكی خوی له باره‌ی نه‌وتی هه‌ریمی كوردستان له رووی دهولهمهندییهوه له گه‌ل لیبیا به‌راوردی ده‌كات , به پێی ئه‌م راپۆرته هه‌ریمی كوردستان خاوه‌ن 43 ملیارد به‌رمیل یه‌ده‌گی نه‌وته كه له كه‌ل وولاتانی لیبیا و كازاخستان به‌راورد ده‌كرێ , به پێی ریژه‌ی خه‌مڵێنراو له سه‌رانسه‌ری عیراق 115 ملیارد نه‌وتی یه‌ده‌ك هه‌یه كه له‌م ریژه‌یه 43 ملیاردی له هه‌ریمی كوردستان و كه‌ركووك و ناوچه كیشه له سهرهكانه , كه ده‌كاته 38 له سه‌دی یه‌ده‌گی نه‌وتی عیراق .
له سالی 2006 هه‌ولی زۆر درا بۆ ده‌ستكاری له یاسای تایبه‌ت به نه‌وت و غاز و دابه‌شكردنی داهاته‌كانی , گرنگی یاساكه له‌وه‌دا بوو كه دلنیایی ته‌واوی دایه هه‌موو گروپه جیاوازه‌كان بۆ ئه‌و ریژه‌یه‌ی كه ده‌ستیان ده‌كه‌وێ له داهاتی نه‌وت , ئه‌وه‌ی جێێ ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ك بوو دابه‌ش كردنی داهاته‌كان بوو به پیی ریژه‌ی دانیشتوان به پیی ئه‌م ریكه‌وتنه هه‌ریمی كوردستان 17 له سه‌دی ئه‌و ریژه‌یه‌ی به‌رده‌كه‌وێ , چ وه‌كو پێكهاته‌ی نه‌وتی هه‌ریم و یاخود نه‌وتی ناوچه‌كانی تر .
ئه‌م رێكه‌وتنه بۆ هه‌رێم و ناوه‌ند گرنگی زۆری هه‌بوو چونكه به پیی ئه‌م ریكه‌وتنه كیشه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی ناوچه كیشه له سهرهكان وه‌كو كه‌ركووك كه‌م ده‌بوویه‌وه , چونكه داهاتی فرشتنی نه‌وتی ئه‌م ناوچانه به هه‌مان ریژه‌ی ریكه‌وتنه‌كه دابه‌ش ده‌كرا , ره‌ش نووسی ئه‌م ریكه‌وتنه له سالی 2007 نووسرا , هه‌ریم رای وا بوو كه ئه‌م ره‌شنووسه بۆ په‌سه‌ند كردنی كۆتایی پیویسته بنیردریته په‌رله‌مان .
سیاسه‌تیكی تر كه ده‌وله‌تی ناوه‌ندی گرتیه به‌ر به پیی یاسایی سالی 2003 و له سه‌ر بنه‌مای مۆدیلی گریبه‌ستی راكیشانی سه‌رمایه‌ی بیانی بوو كه له لایه‌ن هه‌ریمه‌وه ره‌خنه‌ی لی گیرا .
به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت :
ده‌وله‌تی نوری مالكی له سالی 2010 به دانانی حسین شه‌هرستانی بۆ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ووزه و پیدانی صهلاحیاتی ته‌واو به شه‌هرستانی هه‌ولی كۆنترولی پرسی په‌یوه‌ندی داری به نه‌وتی دا , به فشاری هاوپه‌یمانی كوردستان مالكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی له شه‌هرستانی وه‌رگرته‌وه و دایه ده‌ستی عبدالكریم العیبی كه سه‌ر به هاوپه‌یمانی ده‌وله‌تی یاسایه و په‌یوه‌ندی باشی له گه‌ل هه‌ریم هه‌یه و به نیوه‌ندی كردن, هه‌ولی چاره‌سه‌ری كیشه‌كانی نیوان هه‌ریم و به‌غدادی ده‌دا. ده‌وله‌تی مالیكی به به‌رنامه‌ی كورت ماوه بۆ زیادكردنی به‌رهه‌می نه‌وتی خۆی بۆ 12 ملیون به‌رمیل له رۆژیكدا له هه‌ولدایه بۆ به‌هیز كردنی وولاتی عیراق وه‌كو به‌هیزترین وولاتی نه‌وتی له جیهاندا , به‌سه‌ركه‌وتنی ئه‌م به‌رنامه‌یه عیراق ده‌توانێـت پێش سعودیه بكه‌وێت .
له نۆفه‌مبه‌ری 2010 به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی عیراق گه‌شته 2 ملیون به‌رمیل له رۆژیكدا و هه‌ریمی كوردستانیش 100 هه‌زار به‌رمیل له رۆژیكدا , له‌مه‌وه ناكۆكیه‌كانی نیوان به‌غداد و هه‌ریم زیادی كرد , ده‌وله‌تی ناوه‌ند هه‌ولی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه بودجه‌ی هه‌ریمی دا چونكه حكومه‌تی ناوه‌ند گریبهستهكانی هه‌ریمی له گه‌ل ناوه‌ندا به ناشه‌فاف و نایاسایی له قه‌له‌م ده‌دا و به‌رده‌وامی دۆزینه‌وه‌ی بیره نه‌وته‌كان له هه‌ریمی كوردستان و به‌ستنی گریبه‌ستی جۆراوجۆر له گه‌ل كۆمپانیا بیانیه‌كان به سه‌رمایه‌ی نزیكی 10 ملیارد دۆلار هۆكار گهلیگی تر بوون بۆ ناكۆكی نیوان به‌غداد و هه‌ریم ,ئه‌مه سه‌ره‌رای ته‌هدید كردنی كۆمپانیا بیانیه‌كان له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه به دوورخستنه‌وه‌یان له بازاری نه‌وتی عیراق ,به‌م بارودۆخه‌شه‌وه خه‌ملاندنی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی هه‌ریم له 2014 ده‌گه‌یشته یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له رۆژیكدا ,به‌لام ئه‌م گریمانه واده‌رنه‌چوو كه له ئیستادا هه‌ریم توانای 400 هه‌زار به‌رمیلیشی نیه كه سه‌رچاوه‌یه‌كی تری ناكۆكیه‌كانی هه‌ردوولایه, هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌ریم زیاتر له ریگه‌ی ته‌نكه‌ره بارهه‌لگره‌كان و هیلی بۆرییهوهیه كه له ریگه‌ی توركیاوه ده‌گاته به‌نده‌ری جه‌یهان .
هه‌ریمی كوردستان به به‌ستنی گریبه‌ستێك له گه‌ل كۆمپانیای RWE كه گروپیكی پیشه‌سازی نه‌وتی گه‌وره‌ی ئه‌لمانیه هه‌ستا به فراوانكردنی ده‌رهینانی گازی سروشتی كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌رپرسانی هه‌ریم به ده‌ستكه‌وتیكی گرنگیان ده‌زانی .
وه‌به‌رهێنانی بیانی :
گۆرانكاری و په‌سه‌ندكردنی یاسای وه‌به‌رهێنان له كوردستان و هه‌لومه‌رجی ئاسایش و ئارامی و له‌باری ژینگه‌ی كوردستان به به‌راورد له گه‌ل ناوچه‌كانی تری عیراق بووه هۆی راكیشانی وه‌به‌رهینه‌ری بیانی بۆ هه‌ریمی كوردستان, له مانگی مارسی 2011 گۆڤاری به‌ریتانی FDI شاری هه‌ولیری وه‌كو پێنجه‌مین شاری گونجاوی ناوچه‌كه بۆ وه‌به‌رهینه‌ران ناساند , به پیی خه‌ملاندنی به‌رپرسانی هه‌ریم , سه‌رمایه‌ی وه‌به‌رهینان له بهشهجیاوازكانی هه‌ریمی كوردستان ده‌گاته سه‌روو 20 ملیارد دۆلار كۆ خۆی له وه‌به‌رهینانی كارگه‌ی دروستكردنی چیمه‌نتو و كارگه‌ی تر و بینا و بالاخانه و كۆمه‌لگای بازرگانی ده‌بینێته‌وه سه‌ره‌رای وه‌به‌رهینان له كه‌رتی پیشه‌سازی نه‌وت و غاز كه له ئیستادا هه‌ریمی كوردستان 57 گریبه‌ستی له گه‌ل كۆمپانیا بیانیه‌كان واژوو كردووه كه جگه له خودی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان هیچ لایه‌ك ته‌نانه‌ت ئه‌نجوومه‌نی نه‌وت و غازی هه‌ریم و په‌رله‌مانی كوردستانیش ئاگاداری ناوه‌رۆكی گریبهستهكان نین.
له سالی 2011 رجب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌كو یه‌كه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا سه‌ردانی هه‌ریمی كوردستان كرد و مه‌یلی توركیای بۆ زیاد كردنی ئالۆگۆری بازركانی له گه‌ل هه‌ریم راگه‌یاند له‌و كاته به دواوه په‌یوه‌ندییه‌كانی بازرگانی نیوان توركیا و هه‌ریم زیادی كردووه , نزیكه‌ی 60 له سه‌دی پێكهاته‌ی كۆمپانیا بیانیه‌كان له هه‌ریمی كوردستان پێك دین له كۆمپانیا توركیه‌كان .كه ئالۆگۆری بازرگانی نیوان هه‌ردوولا نزیكی 6 ملیارد دۆلاره.
توركیا و هه‌ریمی كوردستان :
ئابووری توركیا له‌م سالانه‌ی دوایی له گه‌ل شكستی ئابووری جیهان به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردندا بووه , توركیا له ئیستادا شه‌شه‌مین هیزی ئابووری ئه‌وروپا و پانزده‌یه‌مین هیزی ئابووری جیهانه كه ئابووری ئه‌م وولاته له چاو سالانی پیشوو 4 له سه‌د گه‌شه‌ی كردووه ,له‌م رووه‌وه عیراق رۆل و گرنگی زۆری بۆ سیاسه‌تی ئابووری و بازرگانی توركیا هه‌یه بری ئالوگۆری بازرگانی نیوان توركیا و عیراق له كۆتایی سالی 2011 , 12 ملیارد دۆلاری تێپه‌راندوه , له سالی 2011 عیراق به گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانی توركیا ناسرا, خالی گرنگ لیره‌دا ئه‌وه‌یه كه ریژه‌ی زۆری ئه‌م بازرگانیه له نیوان هه‌ریمی كوردستان وه‌كو به‌شیك له عیراق و توركیا ئه‌نجام دراوه , له‌م رووه‌وه ده‌توانین بلیین كه ئه‌نقه‌ره له گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندی له گه‌ل هه‌ریم زیاتر بیری له قازانجی ئابووری كردۆته‌وه .
په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له گه‌ل دراوسیكانی له‌م دواییانه‌دا به هۆی نائارامی و ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه تووشی سارد و سری هات ,هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندی توركیا له گه‌ل هه‌ریم پیش هه‌ر شتیك نیازی توركیایه بۆ ووزه , توركیا یه‌كیكه له خیراترین وولاتان بۆ پیشكه‌وتنی ئابووری و خواستی ئه‌م وولاته بۆ ووزه به‌رده‌وام له زیاد بووندایه , یه‌ده‌گی نه‌وت و غازی هه‌ریم به‌شیكی به‌رچاو له نیازه‌كانی توركیا ده‌هینیته دی و یارمه‌تی ئه‌و وولاته ده‌دات تا سه‌رچاوه‌كانی ووزه‌ی خۆی په‌ره پێبدات .
راكیشانی هیلی بۆری نه‌وت و غازی هه‌ریم بۆ توركیا بووه جیی ناره‌زایی حكومه‌تی ناوه‌ند , چونكه به بۆچوونی ئه‌وان پرۆژه‌یه‌كی وا گرنگ و هه‌ولدان بۆ به‌ستنه‌وه‌ی كه‌ركووك به كوردستانه‌وه یه‌كه‌مین هه‌نگاوی سهربهخۆسی كوردستان و لیك هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی عیراقه , به‌م شرۆڤه‌یه ده‌توانین بلیین هاوكارییه‌كانی توركیا و هه‌ریمی كوردستان له بواری ووزه ناكۆكی نیوخۆیی له عیراق و له زه‌مینه‌ی ده‌رهینان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گاز به تایبه‌ت له ناوچه نه‌وتیه‌كانی كه‌ركووك زیاد ده‌كات .
كیشه چاوه‌روانكراوه‌كان :
یه‌كێك له‌و كیشانه‌ی كه پێكهاته‌ی ئابووری عیراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی رووبه‌رووی بۆته‌وه نه‌بوونی شه‌فافیه‌ته له پێكهاته‌ی دارایی و تێچوون و داهاتی ناوخۆیی و نزیكی و خزمایه‌تی و پاره به‌هه‌ده‌ردان له‌و بواره‌دا.
وه‌به‌رهێنان له ئابووری تازه پێگه‌یشتوو پێویستی به سیسته‌مێكی بانكی كارایه , هه‌رێم له‌م بواره‌شدا لاوازه و كێشه‌ی هه‌یه , بۆ نموونه گواستنه‌وه‌ی پاره له زۆرێك له بواره‌كان به شێوه‌ی گواستنه‌وه‌ی كاش به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سیسته‌می حه‌واله و ئالۆگۆری دراو لاوازه , هه‌رچه‌نده له سالی 2004 به په‌سه‌ند كردنی یاسای تایبه‌ت به سیسته‌می بانكداری و خزمه‌تگوزاری نه‌ختینه‌یی بانكی رێوشوێنێك له زه‌مینه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م بواره گیرایه به‌ر و رێگه به هاتنه ناوهوهنی چه‌ندین بانكی بیانی درا بێنه هه‌رێم و سیسته‌می بانكی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن , به‌لام هێشتا گرفته‌كه به ته‌واوی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه,
له سالی 2008 بانكی لوبنانی بابیلیون لقی خۆی له هه‌ولیر كرده‌وه و بانكی بازرگانی كوێتی هه‌ولی خۆی بۆ كردنه‌وه‌ی لقی خۆی له سلیمانی خسته كار , بانكی دارالسلام وه‌كو هاوپشكێكی بانكی HSBC لقی خۆی له هه‌ولیر كرده‌وه , هه‌روه‌ها چه‌ندین بانكی بیانی تر هه‌وله‌كانیان بۆ كردنه‌وه‌ی لق له هه‌رێم خسته كار , ئه‌م بانكه بیانیانه له گه‌ل هه‌ندیك بانكی نیوخۆیی عیراقی وه‌كو بانكی شرق الاوسگ و بانكی كوردستانی نیوده‌وله‌تیش كه خاوه‌نی سیسته‌مێكی بانكی به‌هیزن له كوردستان لقه‌كانیان كاران و به سیسته‌میكی مۆدیرنی بانكداری كار ده‌كه‌ن ,هه‌روه‌ها چه‌ندین بانكی توركی وه‌كو زیراب و اكلیفار لقی خۆیان له هه‌ولیر كرده‌وه .
له سالی 2011 له پاش ئه‌و گۆرانكارییانه‌ی كه هه‌ندیك وولاتانی عه‌ره‌بی گرته‌وه و تیایدا سیسته‌می سیاسی له هه‌ندیك وولاتی وه‌كو تونس و میصر گۆڕا , شه‌پۆلێكی ناره‌زایی جه‌ماوه‌ریش هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه , خواستی سه‌ره‌كی جه‌ماوه‌ر باشتر كردنی ژیانی خه‌لك وله ناو بردنی گه‌نده‌لی بوو له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه , ئه‌م ناره‌زاییانه له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه سه‌ركووت كرا و ژماره‌یه‌ك كه‌سی سیڤیل و بی تاوان كوژران و بریندار كران و له كۆتاییشدا به هیزی سه‌ربازی پاش مانگیك كۆتایی به ناره‌زاییه‌كان هات .
هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداد به دانانی به‌رنامه‌ی درێژ ماوه‌ی فراوانكردن و به‌رهه‌م هێنان و هه‌نارده كردنی نه‌وت هه‌ولیان بو ده‌ستخستنی داهاتی زیاتره له ئه‌نجامی فرۆشتن و هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو , به‌لام له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ولانه كیشه گه‌لێك هه‌ن كه رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه له‌وانه عێراق سالانیك و له كاتی رژیمی به‌عس رووبه‌رووی ئابلۆقه‌ی ئابووری بۆته‌وه و له ئیستاش دا هه‌ره‌شه‌ی شه‌ری تائیفی و نیوخۆیی و په‌یدا بوونی گروپه تیرۆریستیه‌كان له سه‌ر عیراق هه‌یه كه ئه‌مانه‌ش ژیرخانی ئابووری عیراقی تووشی دارمان كردووه , كه وای كردووه ره‌وه‌ندی گه‌شه و پێشكه‌وتن زۆر به هیواشی به‌رێوه بچێت ئه‌مه جگه له جیاوازی دیدی سیاسی لایه‌نه به‌شداره‌كان و ئه‌و ناكۆكیانه‌ی كه له نیوانیاندا هه‌یه هه‌موو ئه‌مانه بونه‌ته گرفت له به‌رده‌م گه‌شه‌ی سیاسی و ئابووری وولات .
هه‌رێمی كوردستانیش وه‌كو به‌شێك له عیراق به‌ده‌ر نیه له كیشه و گرفت له پرسی به‌ره‌و پێش بردنی سیاسه‌تی نه‌وتی كه هه‌ره سه‌ره‌كی ترینیان كیشه‌كانی نیوان هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غداده كه تا ئیستاشی له گه‌ل بێـت هیچ رێكه‌وتنێكی ته‌واو و كۆنكریتی له نیوان هه‌ر دوولادا نیه و ئه‌سته‌مه به ئاسانیش ببێت .
بۆ ئه‌م بابه‌ته سوودم له ئه‌نته‌رنێت و ئه‌رشیفی سایتی حكومه‌ت وه‌رگرتووه