سبه‌ی چوار شه‌ممه، ژماره سێی گۆڤاری بزاڤ بڵاوده‌كرێته‌وه، كه چه‌ندین بابه‌تی گرنگ‌و هه‌نوكه‌یی له‌خۆ گرتووه.
بریاره سبه‌ی چوار شه‌ممه 05/03/2014 ژماره سێی گۆڤاری بزاڤ بڵاوببێته‌وه كه گۆڤارێكی مانگانه‌ی سیاسی شیكاری سه‌ربه‌خۆیه.
ئه‌م ژماره‌یه‌ی بزاڤ چه‌ندین دیدار‌و راپۆرت‌و به‌ڵگه‌نامه له‌خۆ ده‌گرێت، كه زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر رووداوه ناوخۆییه‌كانی ئێستای هه‌رێم له‌خۆ گرتووه.
گرنگترین بابه‌ته‌كانی ئه‌مجاره‌ی بزاڤ:
دیدارێكی شالاو عه‌لی عه‌سكه‌رییه كه ده‌ڵێت پێویسته یه‌كێتی واز له‌م بێ عه‌قڵییه‌ی بهێنێت، هه‌روه‌ها دیدارێكی رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئسلامی كه باس له دۆخی حزبه‌كه‌ی ده‌كات‌و چه‌ند زانیارییه‌ك له‌باره‌ی رێكه‌وتنامه‌ی تاران ده‌خاته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها چه‌ند راپۆرتێك بڵاوكراوه‌ته‌وه گرنگترینیان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان گۆڕان‌و پارتی‌و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.
هه‌مانكات چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی گرنگی مێژووی بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌وانه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گرنگی نه‌وشیروان مسته‌فا كه باس له‌وه ده‌كات داوای چاوپۆشی له ئاژاوه‌چییه‌كان ده‌كات، جگه‌له‌وه‌ش به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كه له‌باره‌ی نوسینه‌كانی شه‌هید ئارام كه له‌باره‌ی پارتی‌و بارزانییه‌وه رای خۆی ده‌ربڕیوه.
د.ع