
سه‌ره‌تا به‌رله‌وه‌ی ده‌ست به‌بابه‌ته‌كه بكه‌م ئه‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیم له‌نوسینی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه ببێته به‌رچاو ڕونیه‌ك و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا ئه‌درێ به گوێی قوتابیاندا و مامۆستایانی له‌سه‌ر ته‌ڵقین كراوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه نه‌خشه و دۆزینه‌وه جوگرافیه‌كان ته‌نها و ته‌نها ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ هه‌وڵی گه‌ڕیده و جوگرافیناسه ئه‌وروپیه‌كان، له‌كاتێكدا ئێستا له جیهاندا هه‌ر یه‌كه له‌م ده‌ریاوان و جوگرافیناس و گه‌ڕیده موسڵمانانه بونه‌ته به‌شێك له مێژووی جیهان و چونكه كاریگه‌رییان بووه له‌سه‌ر دوای خۆیان. ئه‌وروپاش باش له‌وه گه‌یشتووه كه پێویستی به پێداچونه‌وه هه‌یه به مێژووی زانسته‌كاندا و پێویسته ڕۆڵی ولاَتانی تری جیهانیش له‌و مێژووه‌دا به‌ده‌رخرێ ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ناوی لێنانرێ به مێژووی زانسته‌كان و گه‌شه‌یان له‌جیهاندا به‌ڵكو تایبه‌ته به كیشوه‌رێكه‌وه كه ئه‌ویش كیشوه‌ری ئه‌وروپایه و ناكرێ و ناشبێ جیهان ماوه‌ی 1000ساڵ له تاریكی و شه‌وه زه‌نگیدا بووبێت و له‌پاشان له‌خه‌و ڕاپه‌ڕیبێت و له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا به‌بێ هیچ كاریگه‌ریه‌ك گه‌یشتبێته پله‌یه‌كی بالاَ چونكه له‌و ماوه‌ی له خۆرئاوای مه‌سیحیدا به‌سه‌ده‌ی تاریكی ناوده‌برا و زانست جولاَندن و بیركردنه‌وه‌ی عه‌قڵی بڤه بوو، جیهانی ئیسلامی له ئه‌نده‌لوس تا چین پڕی بوو له لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و گه‌شته دوور و درێژه‌كانی زانایانی گه‌ڕیده و ده‌ریاوان و جوگرافیناسان و به‌حه‌زه‌وه و وه‌كو به‌شێك له عیباده‌ت خه‌ریكی دۆزینه‌وه جوگرافی و شاره‌زابون له كلتور و ئاین و ڕه‌چه‌ڵه‌ك و لایه‌نی شارستانی ولاَته‌كانی جیهانی ئیسلامی و ده‌ره‌وه‌ی جیهانی ئیسلامی بوون. هه‌ر بۆیه پێویسته پێداچونه‌وه‌یه‌كی وورد بكرێ بۆ دۆزینه‌وه جوگرافیه‌كان و ده‌رئه‌نجامێكی عه‌قڵی و زانستیانه ده‌ربهێنرێت نه‌ك كۆمه‌ڵێ چیرۆكی خورافی و سه‌یر و سه‌مه‌ره بكرێته نێو مێژوویه‌ك كه ڕۆڵی گه‌وره‌ی بوو له پێشخستنی ولاَتاندا!
ئه‌م لێكۆڵینه‌وه به‌ده‌رخستنی ڕۆڵی زانایانی موسڵمانه له‌بواری جوگرافیا و نه‌خشه و گه‌شت و دۆزینه‌وه جوگرافیه‌كان.. به‌و هیوایه‌م خوێنه‌ر به‌وردی سه‌رنجی بدات و خۆی له‌كۆتایدا بڕیار بدات ڕۆڵێكی به‌و جۆره له زانستی جوگرافیا و دۆزینه‌وه جوگرافیه‌كان جێگای ئه‌سه‌ف نیه چه‌ندین ساڵ بشارێته‌وه و به‌ده‌رنه‌خرێ؟!
پێغه‌مبه‌ری خوا محمد (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمێ: (مَنْ سَڵكَ گَڕیقًا ێلْتَمِسُ فِیهِ عِلْمًا سَهَّڵ اللَّهُ ڵهُ گَڕیقًا إِڵی الْجَنَّه‌ِ)رواه أبوالدردا‌و- الترمژی
گه‌ڕان و به‌دواداچون به‌شوێن زانست و زانیاری و شاره‌زایی په‌یداكردن به‌رامبه‌ر بێت به عیباده‌ت، وای كردووه به‌درێژایی سه‌رده‌مه جیاجیاكانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی كۆمه‌ڵێ خۆیان به‌و بواره‌وه ته‌رخان بكه‌ن و به‌شوێن وه‌ده‌ست هێنانی زانیاریه‌وه بن له‌ولاَتانی جیهانی ئیسلامی و ده‌ره‌وه‌ی.
خوارزمی
یه‌كه‌م هه‌وڵی دیاری موسڵمانه‌كان، سود وه‌رگرتن بوو له زانستی فه‌له‌ك و بیركاری بۆ مه‌به‌ستی زانستی جوگرافیا، یه‌كه‌م كاری ئه‌م بواره‌ش له‌ده‌ورانی مه‌ئمون (198-218ك/813-833ز)ی خه‌لیفه‌ی عه‌باسیه‌وه ده‌ستی پێكرد كه‌دۆزینه‌وه‌ی تیره‌ی زه‌وی بوو له‌لایه‌ن كوڕانی شاكره‌وه كه‌له خۆرئاوا به (سێ براكه) ناسراون. هه‌روه‌ها خوارزمی بۆ خۆی توانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌پێز له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له ڕووباری دیجله و فورات و نیل ئه‌نجام بدات، له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌ی شاری به‌غداد، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مجاریش توانی نه‌خشه‌ی گۆی زه‌وی بكێشێ كه (فوئاد سزگین) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای مێژووی زانسته ئیسلامیه‌كان له زانكۆی (یوهان ڤوڵفگانگ گوته) له‌م سالاَنه‌ی دوایدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش دروستی كرده‌وه له‌به‌ر گرنگی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی خوارزمی له مێژووی نه‌خشه‌ی جیهاندا.
یه‌عقوبی
له كتێبی "البلدان" ساڵی 891ز تیایدا باسی له گه‌شته دوور و درێژه‌كه‌ی كردووه بۆ ولاَتان و ناوی شار و ولاَته‌كانی بردووه و باسی له گه‌ل و نه‌ته‌وه جۆربه‌جۆره‌كان كردووه و له هه‌مان كاتیش‌دا وێنه و نه‌خشه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كێشاوه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نه‌خشه‌یه‌كی وردی شه‌به‌كه‌ی ئاوی شاری به‌غدادی كێشا، كه‌له پولی پۆسته‌ی ساڵی 1962ز دانرا له به‌غداد.
ئیبن فه‌زلاَن
له سه‌ده‌ی (10)زدا ژیاوه، ئه‌م كه‌سه به‌توانایه له‌لایه‌ن خه‌لیفه‌ی عه‌باسی "مقتدر بالله"ه‌وه نێردرا بۆ باكوری ئه‌وروپا تاوه‌كو وه‌سفی ژیانی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه و سروشته‌كه‌یان بزانێ، هه‌ربۆیه به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌م بواره‌دا بۆته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ هۆز و نه‌ته‌وه‌كانی فاكینگ كه‌له‌وێدا ژیاون.
ئیبن خردازبه
له‌ساڵی 912ز له كتێبی "المسالك و الممالك"دا وه‌سفی ڕێگای سه‌ره‌كی جیهانی ئیسلامی كردووه بۆ چین و كۆریا و یابان هه‌تاوه‌كو ڕوباری براهما بوترا و دورگه‌ی ئه‌ندامان و ملایا و جاوه.
مقدسی
له‌پاش چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه و گه‌ڕان له ولاَتانی ئیسلامی، له‌ساڵی (985)ز كتێبێكی نوسی به‌نێوی "أحسن التقاسیم فی معرفه الإقالیم". ئه‌م كتێبه بووه بنه‌ڕه‌تێكی باش بۆ جوگرافیای ولاَتانی ئیسلامی.
محمود ئه‌لكاشغرلی
جوگرافیناسێكی تورك بوو له‌ساڵی (1073)ز هه‌ستا به كێشانی نه‌خشه‌ی جیهان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی باس له شێوه زار و زمانه‌كانی توركی كردووه له ئاسیای بچوك و باكوری ئه‌فریقیا و چین.
ئه‌بو عوبێد ئه‌لبه‌كری و ئیبن جوبه‌یر
له‌سه‌ده‌ی (11 و 12)ز ده‌ركه‌وتن، پاش لێكۆڵینه‌وه و دراسه‌یه‌كی باش هه‌ستان به به‌راوردكاری و به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی ولاَتان و تۆماركردنی گه‌شتی حاجیان و گه‌شته‌كانی دی. ئه‌بو عوبێد ئه‌لبكری له پاش ئه‌وه هه‌ستا له زانكۆكانی ئه‌نده‌لوس ئه‌م بابه‌تانه‌ی وه‌كو ده‌رس وته‌وه.
ئیدریسی
موحه‌ممه‌د ئیدریسی پاش ئه‌وه‌ی پاشای صقلیه‌ی نورماندی "روجری دووه‌م"له‌ساڵی (1139)ز له‌خۆی نزیك كرده‌وه و هاوكاری كرد له دراسه‌كردنی زانستی جوگرافیادا، ئه‌وه‌بوو ئیدریسیش هه‌ستا به لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌رچی نه‌خشه جوگرافیه‌كانه و زیاتر له هه‌زار گه‌ڕیده و ده‌ریاوانی بینی و له‌پاش (15)ساڵ توانی كتێبه‌كه‌ی بنوسێت به‌نێوی "نزهه المشتاق إلی اختراق اڵافاق" كه به كتێبه‌كه‌ی ڕوجریش ده‌ناسرێ (The book of Roger) و پێشكه‌شی پاشای بكات كه پێك هاتبوو له (70) نه‌خشه‌ی وردی ولاَتان و جیهان كه پێشتر هیچ جۆره هاوشێوه‌یه‌كی نه‌بوو، له‌گه‌ڵ شیكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واوه‌تی بۆ هه‌ر سێ كیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌فریقیا و ئه‌وروپا بكات تاوه‌كو هێڵی كه‌مه‌ره‌یی، ئه‌مه‌ش به 200ساڵ پێش ماركۆ پۆلۆ بوو. هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مجار پێشبینی كرد بۆ چێوه‌ی زه‌وی و به (22.900)میل پێوانه‌ی كرد كه به پێی زانستی ئه‌مرۆ نزیكایه‌تی زۆری هه‌یه كه‌به (24.902)میل دیاریكراوه.
یاقوت حه‌مه‌وی
ده‌ركه‌وت له به‌صره له‌سه‌ده‌ی (13)ز و پاشان چووه حه‌له‌ب و دواتر چووه فه‌ڵه‌ستین و میسر و ولاَتانی فارس، له‌و دانراوانه‌ی دایناون له‌بواری جوگرافیادا (4) كتێب بوون، باشترینیان كتێبی (معجم البلدان)ه، كه ئینسكلۆپیدیایه‌كی جوگرافی به‌رفراوانه له‌بواره‌كانی ئیپنولۆجی (زانستی مرۆڤناسی). باسه‌كانی حه‌مه‌وی له‌باره‌ی ولاَته‌كانه‌وه له‌ڕوی (خوێندن، ئابوری، دانیشتوان، ڕه‌چه‌ڵه‌ك، مێژوو)ه‌وه شتێكی نوێ و بێوێنه بوو تا ئه‌وكات. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌سه‌ده‌ی (13)ز قه‌زوینی و ئه‌بو ئه‌لفدا‌و هه‌ن كه دانراون و به‌رهه‌مه‌كانیان له‌سه‌ده‌كانی 16 و 17دا وه‌رگێڕدرا بۆ سه‌ر زمانه‌كانی ئه‌وروپا له‌به‌ر گرنگی بابه‌ته‌كانیان.
ئیبن به‌توته
محمد كوڕی عبدالله ئه‌للواتی ئیبن به‌توته (تنجه-مه‌غریب، 1304-1378ز) له‌ته‌مه‌نی (28)ساڵیه‌وه گه‌شته‌كه‌ی ده‌ست پێكرد، گه‌شتی یه‌كه‌می بۆ حه‌ج بوو له ڕێگای باكوری ئه‌فریقیاوه بۆ میسر، پاشان چووه شام و دواتر فارس و ولاَتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژهه‌لاَتی ئه‌فریقیا و ئاسیای بچوك و قرم و ده‌ریاچه‌ی ڤۆڵگای سه‌روو، دواتریش بۆ قوسته‌نتنیه و پاشان به‌ره‌و خوارزم و بوخارا و توركستان و ئه‌فغانستان و هیند و دلهی و پاش دووساڵ مانه‌وه‌ی له‌وێ سه‌فه‌ری كرد بۆ دوورگه‌ی مالادیف، هه‌روه‌ها چووه ئه‌ندونیسیا و پاشانیش گه‌ڕایه‌وه تنجه.
ئیبن ماجد
شێری ده‌ریا و ده‌ریاوانی زه‌ریای هیندی، له‌ته‌مه‌نی (17) ساڵیه‌وه بوو به كاپتن و خاوه‌نی 38 كتێب و مه‌قاله‌یه له‌بواری ده‌ریاوانیدا. له‌سه‌ده‌ی (15)ز ژیاوه. شاره‌زاییه‌كی باشی له ژمێریاری هیندی و عه‌ره‌بی و زنجیدا بووه، هه‌روه‌ها ناوی هه‌ساره‌كانی به عه‌ره‌بی و یۆنانی ده‌زانی و ده‌یتوای زۆر به شاره‌زایانه ئوسترلاب به‌كاربهێنێ و شاره‌زاییه‌كی باشی له بواری جوگرافیا و مێژوو و ئه‌ده‌ب و ڕه‌چه‌ڵه‌كه‌كاندا بووه. هه‌ربۆیه توانی له‌سه‌رده‌می خۆیدا ببێته شاره‌زاترین كه‌س له زه‌ریای هیندیدا. محمد شمسی له بابه‌تی "لماژا فعلت ژلك یا أسد البحر" ده‌ڵێ: (فاسكودیگاما بۆ گه‌یشتنی به هیندستان ئیبن ماجدی كرده ڕێنیشانده‌ری خۆی).
ماركۆپۆلۆ بۆ؟!
ئه‌وه‌ی ماركۆپۆڵۆی گه‌وره كرد گه‌شته‌كه‌ی بوو بۆ ولاَتی چین به‌لاَم مێژوی دۆزینه‌وه و جوگرافیناسانی ئیسلامی پڕیه‌تی له كه‌سانی شاره‌زا به‌ره‌و ولاَتی چین و شتانێكیان له نوسینه‌كانیاندا تۆماركردووه زۆر له‌وه‌ی ماركۆپۆلۆ گه‌وره‌تر و به‌نرختر و كۆنتریشه:
ئیبن وه‌هب له‌سه‌ده‌ی (9)یه‌مدا ژیاوه، له‌به‌صره‌وه چۆته چین بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی، له‌وێ وه‌سفی پایته‌ختی چین ده‌كات كه ڕێگایه‌ك به نێویدا ده‌ڕوات و شاره‌كه‌ی كردوه به دوو به‌شه‌وه. هه‌روه‌ها گه‌شتكه‌ری سه‌ده‌ی (9 و 10) ئیبن فقیه ئه‌لهه‌مه‌زانی به‌راوردكاری ده‌كات له‌نێوان هیند و چیندا له ڕوی كلتور و جلوبه‌رگ و ئاووهه‌وا و ژیانی ڕووه‌كی و ئاژه‌ڵی ئه‌و ناوچانه‌دا. یه‌عقوبیش له سه‌ده‌ی (9)زیه‌مدا وه‌سفی چین ده‌كات و ده‌ڵێ "چین ولاَتێكی سه‌رنج ڕاكێشه و حه‌وت ده‌ریای تێدایه كه هه‌ریه‌كه‌یان ڕه‌نگێكی هه‌یه و ئاووهه‌وایه‌ك". ئیبن خردازبه له سه‌ده‌ی (10)زیه‌مدا باس له ڕێگای سه‌ره‌كی جیهانی ئیسلامی بۆ چین و كۆریا و یابان ده‌كات تاوه‌كو ڕوباری برهمابوترا و دورگه‌ی ئه‌ندامان و ملایا و جاوه. قه‌زوینیش له‌سه‌ده‌ی (13)زیه‌مدا باس له گیانداری سه‌یر ده‌كات له ده‌ریای چیندا هه‌یه و باس له جۆرێ ماسی ده‌كات و ده‌ڵێ "ماسیه‌كانی ئه‌م ده‌ریایه گه‌وره و سه‌یرن" كه ڕه‌نگه مه‌به‌ست لێی نه‌هه‌نگ بێت. ئیبن به‌توته‌ش كه‌له سه‌ده‌ی (14)ز ژیاوه باس له چین ده‌كات و ده‌ڵێ " چین ولاَتێكی به‌رفراوانه و ژماره‌ی دانیشتوانی زۆره و شوێنێكی خۆش و دڵگیره بۆ گه‌شتیاران و ماوه‌ی 9مانگ به ئارامی تیایدا مامه‌وه". هه‌ربۆیه پێم وایه و لام ڕونه ئه‌وه‌ی ماركۆ كردی ته‌نها ڕۆڵێكی ساده‌یه له‌و بواره‌دا و بۆ ئه‌وروپیه‌كان شتێكی نوێ بوو به‌لاَم له‌سه‌ر ئاستی جیهانی هیچ گۆڕانێك نه‌بوو.
تشینگ خه (زینگ هی)
موسڵمان و ده‌ریاوانێكی چینیه و بنه‌ماڵه‌یان عه‌ره‌بی و چینیان زانیوه، له‌ساڵی (1371)ز له‌دایكبووه. له‌مناڵیه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانی (مینگ)ی مه‌غۆلی گه‌وره بووه له كونمنگ. جافین منزیس له كتێبی (1421)دا ده‌ڵێ: (موسڵمانێكی بڕوادار و سه‌ربازێكی سه‌رنج ڕاكێش بوو، باڵای 2مه‌تر و كێشی له‌سه‌روی 100كیلۆوه بوو، خاوه‌نی ده‌موچاوێكی هه‌ڵمه‌ت پڵنگی بوو. سه‌ره‌تا فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی بوو له‌لای دوق له كۆشكی ئیمپراتۆری "زهودی" كه‌له‌پاش "یونگ لی" هاته سه‌ر ده‌سه‌لاَت. له‌پاشان بووه موسته‌شار و دواتر زهودی به‌هۆی ئازایی و لێهاتویی و ده‌ست پاكیه‌كه‌ی و سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی له‌جه‌نگدا كردیه ئه‌میری ده‌ریاوان له په‌كینی ئێستادا).
زینگ هی گه‌شته‌كانی له‌نێوان سالاَنی (1405 - 1433)زدا كردووه، له‌ته‌مه‌نی (28)ساڵیه‌وه گه‌شته‌كانی ده‌ست پێكردووه و 7جار گه‌شتی كردووه و 37ولاَتی ته‌واو گه‌ڕاوه. به‌ته‌نها له گه‌شتی یه‌كه‌میدا (27.870)پیاوی له‌گه‌ڵدا بووه به (317) كه‌شتی گه‌شتیان كردووه، هه‌روه‌ها بۆ خۆشی له‌باره‌ی یه‌كێ له گه‌شته‌كانیه‌وه ده‌ڵێ: "62 كه‌شتی بوین و هه‌ریه‌ك له كه‌شتیه‌كان 440پێ بوو و پانی 180پێ ده‌بوو، هه‌ر كه‌شتیه‌كیشیان نزیكه‌ی 1000كه‌سی تێدابوو، كه پێنج سه‌دیان ده‌ریاوان بون و 450یشیان كه‌سی ئاینی و پزیشك و وه‌رگێڕ و زانای فه‌له‌كی بوون".
له گه‌شتی حه‌وته‌میدا له‌ساڵی (1433)ز له‌ولاَتی هیندستان كۆچی دوایی كرد، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌شت و نوسینه‌كانی پاش 100ساڵ له‌وه‌فاتكردنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی چینی له‌ساڵی (1525)ز فه‌رمانی له‌ناوبردنی ته‌واوی كه‌شتیه‌كانیدا كه نزیكه‌ی (3.500)كه‌شتی بوون. به‌لاَم له‌ساڵی (1985)زدا و له‌یادی (580)ساڵیدا هه‌ستان به دروستكردنه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه‌ی و دروستكردنی مۆزه‌خانه‌یه‌ك تایبه‌ت به‌و تاوه‌كو یاده‌وه‌ری ئه‌و گه‌وره ده‌ریاوانه به‌رز ڕاگیرێ.
ئه‌م دوو ساڵه زێڕینه بناسه
(1421 و 1434)ز
هه‌ریه‌كه له‌م دووساڵه ناونیشانی كتێبی نوسه‌ری به‌ریتانی "جافین منزیس)ه. نوسه‌ر له كتێبی یه‌كه‌میدا كه ساڵی 2002ز به‌چاپی گه‌یاند به‌نێوی ( 1421 ئه‌و ساڵه‌ی چینیه‌كان جیهانی نوێیان دۆزیه‌وه). نوسه‌ر لێره‌دا جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌س گه‌شتی كرد بۆ ئه‌مریكا و دۆزیه‌وه (زینگ هی) بوو، به (300)كه‌شتی و (30)هه‌زار پیاوه‌وه. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه "مله‌ی هیوا/ رأس الرجا‌و الصالح"ی بڕی. دواتر چووه میسر و پاشان ئیتاڵیا و نه‌خشه‌كانی ئه‌م دوو شوێنه‌ی له‌نێو ده‌ریاوانانی ئیتاڵیادا بلاَوبۆوه و به‌مه‌ش هه‌ریه‌كه له فاسكودیگاما و كریستۆڤه‌ر و ماجلان دواتر گه‌شته‌كانیان ئه‌نجامدا. كه كریستۆڤه‌ر گه‌شته‌كه‌ی ناونا (ڕێگایه‌ك به‌ره‌و هیندستان) و فاسكودیگاماش به‌ناوی (مله‌ی هیوا) گه‌شته‌كه‌ی ناونا كه‌له‌كۆتایی كیشوه‌ری ئه‌فریقیا سوراوه به‌ره‌و هیندستان و هه‌رچی ماجه‌لانیشه (یه‌كه‌م گه‌شت به‌هه‌مو جیهاندا)ی ئه‌نجامدا. به‌لاَم دواتر ئه‌م سه‌روه‌ریه‌یان بۆ خۆیان تۆماركرد و ناویاننا دۆزینه‌وه جوگرافیه‌كان له كاتێكدا جگه له داگیركاری ئه‌و ناوچانه هیچی دی نه‌بوو. جافین منزیس نه‌ك به‌ته‌نها دۆزینه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌داته پاڵ چینیه‌كان و زینگ هی موسڵمان به‌ڵكو كیشوه‌ری ئوسترالیاش كه دوایی له‌لایه‌ن كاپتن "جیمس كوك"ه‌وه داگیركرا.
جافین منزیس ده‌ڵێ له گه‌شته‌كه‌یدا (زینگ هی Zheng He) ده‌ڵێ: "له زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیدا كۆمه‌ڵێ به‌شێوازی وه‌حشی و هه‌مه‌جی ده‌ژیان گوزه‌رانیان ده‌كرد " كه مه‌به‌ست لێی ئه‌مریكایه. له‌به‌ر ئه‌م گرنگیه فلیمێكی دۆكیۆمێنتی به‌نێوی " Ancient Voyages to America - Who Were The First Explorers "ده‌ركرا هه‌رچه‌نده فیلمه‌كه ده‌یه‌وێ كاره‌كه بشێوێنێ و بیگه‌یه‌نێته ئه‌وه‌ی كه چون به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌ر له‌وه‌ش بووه و چه‌ندین گه‌شتی تر كراوه! هه‌رچه‌نده وه‌سفی كه‌شتیه‌كه‌ی زینگ هی و هه‌وڵه‌كه‌ی ریس پیری ده‌كات كه دوایی باسی لێوه ده‌كه‌ین به‌لاَم ئه‌وه‌ی جێگای سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه سه‌رده‌می دۆزینه‌وه‌كه بۆ سه‌رده‌مێكی زۆر كۆنتر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه جێگای باوه‌ڕ نیه.

كتێبی دووه‌می ئه‌م نوسه‌ره له‌و باره‌یه‌وه بریتیه له "1434 ئه‌و ساڵه زێڕینه‌ی چینیه‌كان له‌ده‌ریاوه گه‌یشتنه ئیتاڵیا و بونه هۆی ڕێنیسانس". نوسه‌ر له‌م كتێبه‌یدا كه‌له‌ساڵی (2011)ز به‌چاپی گه‌یاند ئه‌وه ڕون ده‌كاته‌وه كه چۆن زانیاری و نه‌خشه‌كان گوازرانه‌وه ئه‌وروپا له‌ڕێگای به‌نده‌ره‌كانی ئیتاڵیاوه و له‌پاشاندا چۆن ده‌ریاوانه ئه‌وروپیه‌كان ده‌ستیان دایه داگیركاری ئه‌و شوێنه نوێیانه‌ی كه زانیاری و نه‌خشه‌یان كێشرابوو.
پیری ڕیس Piri Reisكێیه ؟
ناوی (پیری محی ا‌لدین) هه‌ندێكیش ده‌ڵێن نێوی (پیری كوڕی حاجی محمد)ه، له‌ساڵی (1465)ز له گالیبۆلی توركیا له‌دایك بووه، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مامی (ڕیس كمال) به‌شداری كردووه له‌شه‌ڕی عوسمانیه‌كان له‌ده‌ریادا له‌نێوان سالاَنی (1498-1502)ز كه ژماره‌یه‌كی زۆر شه‌ڕیان ئه‌نجامداوه له‌ده‌ریای سوور و زه‌ریای هیندی له‌گه‌ڵ پورتوگالیه‌كاندا، له‌پاش سه‌ركه‌وتنیان له‌شه‌ڕه‌كاندا له‌ساڵی (1517)ز گه‌ڕایه‌وه بۆ گالیبۆلی و یه‌كه‌م كتێبی خۆی دانا به‌ناوی (البحریه)یان (تقالید البحر)، هه‌روه‌ها له‌ساڵی (1528)یشدا نه‌خشه‌ی هه‌موو جیهانی كێشا و پاشان وه‌كو گه‌وره‌ی ده‌ریاوانانی ده‌ریای سوور و زه‌ریای هیندی له‌نیوه‌ی سه‌ده‌ی (16)ه‌وه ده‌ست به‌كاربۆوه.
كتێبی (البحریه Kitab-i-bahriya)
پیری ڕیس ئه‌م كتێبه‌ی پێش (450)ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نوسیوه‌و باس له فێركاری ده‌ریاوانی ده‌كات، به‌هۆی وه‌رگێڕانه جۆراوجۆره‌كانیه‌وه سێ ناوی بۆ دروست بووه ئه‌م كتێبه، ئه‌وانیش كتێبی (البحار) و (الدلیل الملاحی) و (تقالید البحر)، كه وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و گه‌شتوگوزاری توركی له 1991ز بلاَوی كرده‌وه و له‌چاپه نوێكه‌یدا به‌ڕه‌نگاوڕه‌نگ له‌چاپ درا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌قه عوسمانیه‌كه‌ی وه‌رگێڕدراوه بۆ لاتینی و توركی و ئینگلیزی. ئه‌م كتێبه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زانیاری و ڕێنمایی ته‌واوی تیایه بۆ گه‌شتكه‌ر و ده‌ریاوانان، هه‌روه‌ها زانیاری له‌سه‌ر ئاووهه‌وا و ناوچه‌كان و كه‌ناری كیشوه‌ره‌كانی تیایه، له‌گه‌ڵ 219نه‌خشه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر زۆربه‌ی ولاَتان و كیشوه‌ره‌كان و جیهان. نه‌خشه‌كان دیزاینێكی جوانیان بۆ كراوه و سودی له قیبله‌نما و لایه‌نی گه‌ردونی بینیوه بۆ كێشانی نه‌خشه‌كانی كه جێگای سه‌رسامی زانایانی هاوچه‌رخه. له ئێستادا ئه‌م كتێبه 30 نوسخه‌ی چاپی یه‌كه‌می هه‌یه له كتێبخانه‌كانی ئه‌وروپادا.
گرنگی نه‌خشه‌ی هه‌ردوو ئه‌مریكاكه و جیهان
له‌ساڵی (1929)ز نه‌خشه‌كه‌ی پیری ڕیس دۆزرایه‌وه له مۆزه‌خانه‌ی كۆشكی "توبكابی" له‌لایه‌ن خه‌لیل ئه‌دهه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری مۆزه‌خانه‌كه‌وه، ئه‌م نه‌خشه‌یه كه‌بریتیه له‌كتێبی "البحریه" و چه‌ندین نه‌خشه‌ی تیایه له‌ولاَتانی ئه‌وروپا و باكوری ئه‌فریقیا و له‌نێو ئه‌وانه‌شدا نه‌خشه‌ی هه‌ردوو ئه‌مریكاكه‌ی تیایه كه نه‌خشه‌یه‌كی وێنه‌داری ڕه‌نگاوڕه‌نگ و زۆر سه‌رنج ڕاكێشه كه جوگرافیناسانی تاوه‌كو ئێستاش سه‌رسامكردوه و ئه‌م كه‌سایه‌تیه بۆته كه‌سێكی عه‌بقه‌ری له‌دیدی رۆژئاواییه‌كانه‌وه و هه‌ندێكیان وا لێكی ئه‌ده‌نه‌وه ئه‌م نه‌خشه‌كێشانه‌ی پیری ڕیس وه‌رگرتنی زانیاری بووه له‌لایه‌ن كه‌سانی هه‌ساره‌كانی تره‌وه، هه‌روه‌ها له‌یه‌كێ له‌یاریه به‌ناوبانگه‌كاندا به‌ناوی (Assassins بكوژ) ئه‌م ده‌ریاوانه وه‌كو هاوكارێكی پاڵه‌وانه‌كه كه نه‌خشه‌ی ناوچه‌كانی بۆ دیاری ده‌كات!
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسامیه له‌پاش (307) له‌كێشانی ئه‌و نه‌خشه‌یه، له‌ساڵی 1966ز (تشارلز هابغود charles hapgood) كه‌یه‌كێ بوو له نه‌خشه‌ناسان وتی: "نه‌خشه‌كه‌ی پیری ڕیس بریتیه له ئه‌نتاركتیكا/ كیشوه‌ری به‌سته‌ڵه‌كی باشوور" به‌و جۆره له‌نه‌خشه‌كه‌ی پیری ڕیس گه‌یشتبوو، به‌لاَم له‌ئێستادا ده‌زانین له‌ڕێگای مانگه‌ده‌ستكرده‌كانه‌وه كه بریتیه له هه‌ردوو ئه‌مریكاكه و چیای ئه‌ندێزی تیایه كه ئیسپانیه‌كان له‌ساڵی (1527)دا بینیویانه به‌لاَم پیری ڕیس له (1517)ز نه‌خشه‌ی كێشاوه. هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌و ڕاستیانه‌ی كه شاراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه‌به‌پێی نه‌خشه‌كان له‌ساڵی (1465)زه‌وه كه‌ناره‌كانی ڕۆژهه‌لاَتی كیشوه‌ری ئه‌مریكا له‌ڕیزی پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا بووه به‌ناوی (ئه‌نتیلیا)واته پێش (27)ساڵ له‌چونی كۆڵۆمبس، كه ئه‌م باسه درێژه ده‌كێشێ!
پیری ڕیس به‌ته‌نها به‌مه‌وه نه‌وه‌ستاوه به‌ڵكو توانیویه‌تی له‌ساڵی (1528)ز نه‌خشه‌ی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی و جیهانی نوێ له (فه‌نزوێلا) و (نیوفاوندلاند) له‌گه‌ڵ (گرین‌لاند) بكێشێ، كه تاوه‌كو ئێستا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ی به‌رده‌وامه چونكه ئه‌وروپیه‌كان له‌سه‌ده‌ی (18)دا ئه‌و شوێنانه‌یان دۆزیه‌وه و داگیریان كرد.

له‌كۆتایی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی بڵێین موسڵمانه‌كان له‌سه‌رده‌می زێڕینی خۆیاندا هه‌موو جیهانیان دۆزیوه‌ته‌وه و ناسیویانه و نه‌خشه‌شیان كێشاوه و تێگه‌یشتون له‌حاڵی هه‌موو خه‌ڵكی و لایه‌نی كلتوری و ژیانی زۆربه‌ی ناوچه‌كانیان هه‌ڵسه‌نگاندووه. ئه‌وه‌ی پێویستیشه پسپۆرانی بواری پرۆگرامه‌كانی خوێندن ئاوڕێكی جددی له‌مه بده‌نه و چیدی مێشكی قوتابیان به چیرۆكی سه‌یر و بڕیقه‌داری دۆزینه‌وه جوگرافیه‌كانی ئه‌وروپیه‌كان پڕنه‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌وروپیه‌كان كردویانه داگیركاری و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن بوو نه‌ك گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی جیهان له‌پێناو وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری له‌سه‌ر ولاَتان.
سه‌رچاوه‌كان
1. هاینكه زودهوف:معژره‌ً كولومبوس,ڵسْتَ أول من اكتشف أمریكا.ترجمه: د. حسین عمران
2. الدكتور عبدالرحمن حمیده: أعلام الجغرافیین العرب
3. البروفیسور سلیم الحسنی: 1001 اختراع واختراع
4. ابن بگوگه: رحله ابن بگوگه
5. مقاله (د.زینب بیره جكلی): اكتشاف المسلمین ڵ‌مریكا فی العهد العپمانی
6. مقال (د.طارق البكری)من مجله الفاتح (العدد 182/ 15-10-2010): أسد البحار من هو؟
7. فیلمی دۆكیۆمێنتی (Ancient Voyages to America - Who Were The First Explorers )
8. له‌گه‌ڵ ده‌یان سه‌رچاوه و بابه‌تی ناو سایته‌كان