27/06/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودو قادر عه‌زیز به‌ربه‌ستیان شكاند
تائێستاهه‌شت كه‌س بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم خۆیان كاندیدكردوه،كه‌له‌ناویاندا(محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودسكرتێری حیزبی سۆشیالست و قادر عه‌زیز سه‌رۆكی حیزبی ئاینده)ده‌بینرت
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڵاویكرده‌وه تائێستا هه‌شت كه‌س له ئۆفیسی نیشتمانی كۆمسیۆن فۆرمی خۆ كانیدكردنیان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی كۆمسیۆن كه ئاماده‌نه‌بوه ناوه‌كه‌ی بڵاوبكرێته‌وه به‌ئاوێنه نیوزی راگه‌یاندوه: ئه‌و هه‌شت كه‌سه‌ش پێكهاتون له (محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، كه‌مال سه‌ید قادر، دلێر قادر عه‌زیز، رزگار گه‌ڵاڵه‌یی، میقداد وه‌سمان، سه‌فین شێخ محه‌مه‌د، مه‌غدید له رانیه‌و قادر عه‌زیز).
هه‌رچه‌نده‌پێشتریش رۆژی (30-6-2013) وه‌ك دوا واده‌ی پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم دیاریكرابو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه كۆمسیۆن واده‌كه‌ی بۆ (10) رۆژی دیكه درێژكرده‌وه.
پێشتریش عه‌بدولڕه‌حمان خه‌لیفه، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه جه‌ماوه‌رییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاندبوو، تائێستا هیچ لایه‌نێك لیستی كاندیدانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشكه‌ش نه‌كردوه و ئه‌وه‌ش گرفته و ئه‌گه‌ر ناوی كاندیده‌كان پێشكه‌ش نه‌كرێت پێده‌چێت هه‌ڵبژاردنه‌كه دوابخرێت.
بڕیاره رۆژی (21-9-2013) هه‌رسێ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ڕێوه‌بچێت و له ئێستاشدا ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری پارتی پرۆژه بڕیارێكیان پێشكه‌شكردوه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان تاكاتێكی دیاری نه‌كراو.
س.ع