02/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
رانیە: هەرچەندە پارە بۆ یادى راپەڕین تەرخان نەکراوە بەڵام یادەکە دەکرێتەوە
لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكاندا بۆ چۆنیەتی بەرێوەچوونی یادی (5/3/1991) راپەرینی خەڵكی كوردستان و شاری رانیە وەك دەروازەی راپەرین هەوڵەكان بەردەوامن بۆ بەرزراگرتنی ئەم یادە بە شێوەیەكی شایستە
لەوبارەیەوە سەرپەرشتیارى ئیدارەى راپەرین وتى" لەگەڵ ئەوەی هیچ پارەیەك تەرخان نەكراوە بۆ چۆنیەتی بەرێوەچوونی ئەم یادە , بەڵام وەك ئیدارەی راپەرین و قائمقامیەتی قەزای رانیە هەوڵمانداوە یادەكە بەشێوەیەكی باش بەرێوە بچێت"
عبدالحمید عبدالله وتیشى "لەم چوارچێوەیەش دا چەندین چالاكی هونەری و وەرزشی بەرێوە دەچێت كە لەلایەن فەرمانگە حكومیەكانی ناوچەكە ئامادەكراوە, ئاماژەشی بەوەكرد لەلایەن وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان مەدالیای رێزلێنانیا بۆ ئامادەكراوە لەم رۆژەدا پێشكەش بە كەس و كاری شەهیدان دەکرێت"
سەبارەت بە پرسیارى ئەوەى كە گوایە چۆنیەتی بەرێوەچوونی یادەكە سستی پێوە دیارە یاخود هەر ناكرێت سەرپەرشتیارى ئیدارەى راپەرین وتى " ئەمە یادێكی نەتەوەییە و رۆژێكی مێژوویە گرنگە بۆ دەڤەرەكەمان و خەڵكی شاری رانیە بە تایبەت، بۆیە لەگەڵ تەرخان نەكردنی بووجە بۆ یادەكە, بەڵام هەوڵ دەدرێت پر شكۆ یادەكە بەرز راگیرێت و لەم پێناوەشدا خەڵكی خۆبەخشانە هاتوونەتە پێشەوەو كاردەكەن بۆ بەرێوەچوونی یادەكە بەشێوەیەكی شایستە"
جێگەى بیر هێنانەوەیە هەموو ساڵێک لەگەڵ نزیک ٥ى مانگى ئازار ئامادەکارى دەکرێت بۆ یادکرنەوەى راپەرینە جەماوەریەکەى ١٩٩١ى شارى رانیەو دەوروبەرى بەڵام بەهۆى نەمانى پارە لەبانقەکان و کێشە داراییەکانى حکومەتى هەرێمەوە بۆ ئەمساڵ هیچ برە پارەیەک بۆ یادەکانى ئازارو نەورۆز تەرخان نەکراوە.