دواى ئەوەى دوێنێ بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەرین رایگەیاند لە ٢٨ى مانگى رابردوو سێ کەسیان بە تۆمەتى دزى لە حاجیاوا دەستگیر کردووە دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا
لەو بارەیەوە بەڕێوەبەرى بنکەى پۆلیسى ماکۆک رایگەیاند: مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ماكۆك" دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانیاندا بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان، توانیان سێ كه‌س ده‌ستیگر بكه‌ن به‌تۆمه‌تی دزیكردن له ماڵان و دوای لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه‌ش تۆمه‌تباران له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵه‌ر دانیان به تاوانه‌كه‌یانداناوه
هاوكات به‌پێی زانیاریه‌كانی دەست بزاڤ کەوتووە " ئه‌م سێ تۆمه‌تباره شه‌ش ماڵیان به‌دزینی چه‌ندينی په‌له‌وه‌ری جۆراوجۆر بڕیوه دواتر دادگا بریاریدا به پیی ماده‌ی 443 له یاسایی سزادانی عێراقی هه‌رسێ تۆمه‌تاره‌كه ڕاگیربكات تا ئه‌نجامی كۆتای و لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستی پێكردووه.