02/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕێكخراوی سپی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات
به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی یاده‌كانی كیمیاباران‌و ئه‌نفال، ڕێكخراوی سپی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم دهكاتو له پێناو دووباره‌نه‌بونه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی سالاَنی ڕابردووش چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌ك ده‌خاته ڕوو.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
په‌یامێك بۆ یاده‌كانی كیمیاباران‌و ئه‌نفال له پێناو ئه‌نجامدانی یادو مه‌راسیمێكی شایسته‌دا
ئێمه له ڕێكخراوی سپی بۆ ناوچه كیمیابارانكراوه‌كانی كوردستان و له پاش ئه‌نجامدانی ڕاپرسیه‌ك له ساڵی 2013 كه 2500 هاولاَتی له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌شداریان تێدا كرد و دوای ڕاگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی ڕاپرسیه‌كه له 6/3/2013 ، وه‌ك هه‌ستكردن به بهرپرسیارێتیو پاش ئه‌وه‌ی ده‌ركمان به‌وه‌كرد كه ئه‌نجامی ڕاپرسیه‌كه له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به یادكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كانی كیمیاباران‌و ئه‌نفال ، به تایبه‌ت وه‌زاره‌تی شههیدانو كاروباری ئه‌نفالكراوان فه‌رامۆشكراوه ، كه له‌ماوه‌ی ڕابردودا سامانێكی زۆری له بوجه‌ی ئه‌م هه‌رێمه خه‌رجكردووه له پێناو یادكردنه‌وه‌یه‌كی تهشریفاتیو تێپه‌ڕاندنێكی خێرای ڕۆژی بۆنه‌كان‌و پاشان داخستنی دۆسیه‌كان تاوه‌كو ساڵی داهاتوو ، به نمونه ساڵی (2013) به‌پێی نوسراوی ژماره (1180) كه له (6/3/2013) له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ده‌رچووه به ناونیشانی (فه‌رمانی وه‌زاری) به بڕی (1700000) یه‌ك ملیۆن‌و حه‌وت سه‌د هه‌زار دۆلار گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (Solution Event Management )ئه‌نجامدراوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یادی هه‌ڵه‌بجه له هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ولێر ، كه ئه‌و كۆمپانیایه تا ئه‌و به‌رواره له هه‌رێمی كوردستان تۆمارنه‌كراوه ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه نه‌نگیه بۆ هه‌رێمی كوردستان كۆمپانیایه‌كی بیانی یاده‌كانی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێت به پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی له كاتێكدا ساڵی پار ساده‌ترین شێوازی یادكردنه‌وه به‌ڕێوه‌چوو .
له پێناو دوباره نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌مته‌رخه‌میانه‌ی كه له ماوه‌ی سالاَنی ڕابردوودا ڕویانداو بۆ ده‌رچوون له ده‌ستوه‌ردانی حیزبی‌و ئه‌نجامدانی یادێكی شایسته‌و به نیشتمانی كردنی یاده‌كانی كیمیاباران‌و ئهنفالو ده‌رهێنانیان له چوارچێوه‌یه‌كی ناوچه‌گه‌ری و پاشان هه‌وڵدان بۆ ناساندنی تاوانه‌كان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا وه‌ك جینۆساید‌و به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌ك ده‌خه‌ینه ڕوو بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و وه‌زاره‌ته تایبه‌تمه‌نده‌كان ، چونكه ئه‌م دۆسیه‌یه ته‌نها دۆسیه‌ی ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو نیه به‌ڵكو دۆسیه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كه بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێویسته به‌جددی كاریان له‌سه‌ر بكات :
یه‌كه‌م : ئه‌و لیژنانه‌ی كه بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی یاده‌كان دا ئه‌نرێن پێك بێن له خه‌ڵكی پرۆفیشناڵ وكه‌سوكاری شه‌هیدان و ڕێكخراوه‌كان و به‌دوربن له كاریگه‌ری حیزبایه‌تی و بیری ناوچه‌گه‌ری .
دووه‌م : دیاریكردنی ڕۆژێكی تایبه‌ت به تاوانی جینۆساید له هه‌رێمی كوردستان كه له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی ئه‌م یاده له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمدا بكرێته‌وه، به‌تایبه‌تی له قوتابخانه‌كاندا ئه‌و ڕۆژه ته‌رخان بكرێت بۆ ناساندنێكی زانستیانه‌ی ئه‌و تاوانانه و ڕۆشنبیركردنی نه‌وه‌ی نوێ له‌و مێژوه .
سێهه‌م : ته‌رخانكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ توێژه‌ران و فیلمسازان و نوسه‌ران بۆ ئیشكردن له‌سه‌ر پرسی ئه‌نفال و كیمیاباران و وه‌رگێران و تایتڵ كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ زمانه جیهانیه‌كان به‌تایبه‌تی "عه‌ره‌بی و ئینگلیزی " بۆ ئاشناكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به گه‌وره‌یی ئه‌و تاوانانه .
چواره‌م : ته‌رخانكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ گرنگیدان به تاوانه‌كانی كیمیاباران و ئه‌نفال له تۆره‌كانی ئینته‌رنێت به‌تایبه‌تی تۆره كۆمهلاَیهتیهكان و ئه‌و تۆڕانه‌ی كه له ئاستێكی فراواندا ناسراون و له‌ماوه‌ی ڕابوردوو له‌لایه‌ن به‌رپرس و پارته سیاسیه‌كان و كه‌سوكاریان به‌كار هێنران بۆ پروپاگه‌نده بۆ خۆیان .
پێنجه‌م : دروستكردنی ژێرخان بۆ یاده‌كان و دامه‌زراندنی مۆزه‌خانه‌یه‌كی نیشتمانی بۆكۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌و دۆكیومێنته‌كان و شایه‌تحاڵه‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران به ستانداردی جیهانی هاوشێوه‌ی مۆزه‌خانه‌ی "یادڤاشیم " بۆ هۆلۆكۆست .
شه‌شه‌م : دروستكردنی فه‌رمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت كه ڕاسته‌وخۆ به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه به‌سترابێت بۆ كاركردن له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی جینۆسایدی گه‌لی كورد له ئاستی نێودهوڵهتیداو سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی ماددی‌و مرۆیی بخرێته به‌رده‌ست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته .
حه‌وته‌م : ته‌رخانكردنی سه‌رچاوه‌ی مرۆیی و مادی بۆ گرنگیدان به‌و ناوچانه‌ی ڕوبه‌ڕوی ئه‌نفال و كیمیاباران بونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوشان له‌گه‌ڵ یاده‌كاندا ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كان سه‌لمێنه‌ری خه‌مخۆری راسته‌قینه بێت نه‌ك ته‌نها له یاده‌كاندا به‌رپرسان سه‌ردانێكی به‌په‌له‌ی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن وه دواتر ئاماده نه‌بن گرنگی به‌و ناوچانه بده‌ن.