01/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
یەكێتی و پارتی یەكتریان بەتیرۆرست تۆماركردووە
ئێستا مەسەلەیەكی گرنگ لەئارایە ودەوروژێنرێ ، ئەوەیش مەسەلەی یەكێتی وپارتی یە لەلیستی ڕەش وتیرۆرست، شتێكی سەیرە، بۆ یەكێتی وپارتی لەلیستی تیرۆرستی ئەمریكان ، بۆئەم مەسەلەیە لەم كات وساتەدا دەوروژێنرێ، بۆتا ئێستا ئەمریكا مامەڵە لەگەڵا ئەم دوو لایەنە دەكاو خۆی لەوە بێدەنگ كردووە كەچی ئێستا باس لەوە دەكا، دیارە ئەوە كۆمەڵێ هۆكارو مەبەست ونهێنی هەن، ئێمە لێرە دابەكورتی باسیان دەكەین : ئەم مەسەلەیە ئەسڵێكی هەیەو ڕاستیەكەی بەم شێوەیە : پارتی ویەكێتی لەمیانەی شەڕی براكوژی نێوانیان ، زۆركەسیان لەیەكترو لەخەڵكی كوردستان كوشت ، كرداری توندوتیژی و ناشایستە وقێزەون و وێرانكاری زۆریان كرد ، لەوەش خراپتر لەگۆڤارو بڵاوكراوەكانیان یەكتریان بەتیرۆرست تاوانبار كرد، لەڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان سكاڵایان لەسەر یەكتری بەتیرۆرست تۆماركرد، لەسۆنگەی ئەوەوە لەساڵی 1999 ئەمریكا ئەم دوو پارتەی بەتیرۆرست لەقەڵەم داون ، كەچی لەبەر بەرژەوەندی خۆی تائێستا مامەڵەی لەگەڵدا كردوون، لەبەرئەوەی ئەمریكا لەسەر ئەساسی دوڕوی وبەرژەوەندی گەرایی مامەڵە لەگەڵا خەڵكدا دەكات، دەنا بۆتا ئێستا خۆی كەڕكردووە، بەپێچەوانەوە ئێستا لەبەرخاتری عێڕاق ولەبەر هەندێ بەرژەوەندی تری لەناوچەكە ئەم دۆسێ یە زیندو دەكاتەوە، ئەمە پەیامێكە پیشانی هەرێمی كوردستانی دەدا، واتە: ئێوە ڕەسمی نین، مامەڵەی ڕەسمی لەگەڵا عێڕاق دەكەم، بەگوێم نەكەن پشتتان تێ دەكەم وبەگورگا خواردوتان دەدەم، باسی چارەخۆنوسی ودەوڵەتی سەربەخۆی كورد مەكەن، عێڕاق بەئێوە نادەم، نابێ بێ من لەگەڵا توركیا وشوێنی تر ڕێك بكەون، ئەمانەو چەندان مانای تر دەگێنن، بەوە فشار لەهەرێمی كوردستان دەكا تازیاتر ژێربارو ژێردەستەی خۆیان بكات، دۆسێی تیرۆریشیان لەسەر زیندوو دەكاتەوە، دەنا بۆتا ئەمڕۆ مامەڵەی لەگەڵدا كردوون . لەلایەكی ترەوە پارتی ویەكێتی پێیان خۆشە بڵێن: ئەم بڕیارە هی ساڵی هەشتاكانی سەردەمی سەددامە، كاتی دژی سەددام بوین. كەچی هەقیقەت ئەوەیە: لەسەردەمی سەددام یش ، ئەمریكا لەبەر خاتری حزبی بەعس یەكێتی وپارتی بەتیرۆرست ویاخی لەقەڵەم داوە، لەساڵی نۆهەدەكانیش لەبەر شەڕی براكوژی وسكاڵاو هەڵسوكەوتی خۆیانی بەتیرۆرست لەقەڵەم داون، وە لەدوهەزارەكانیش، دوای ئەوەی لەبورجەكانی ئەمریكا دراو ڕوداوی سپتێمبەر ڕویدا، ئەمریكا یاسایەكی تیرۆرستی دەركرد، تیایدا بەسێ ئاست هەنێ لە لایەنە چەكدارەكانی جیهانی بەتیرۆرست ناوزەدو پۆلێن كرد، یەكێتی وپارتی لەنێو ئەم بڕیارەش بەتیرۆرست لەپلەی سێ یەم لەقەڵەم دراون ، كەواتە تا ئێستا لەلایەن ئەمریكا یەكێتی و پارتی لەلیستی تیرۆرستن ، وەلێ یەكێتی وپارتی ئەم مەسەلەیە كپ دەكەن، كەچی ئەوان بەخەڵكی تردەڵێن تیرۆریست، وەپارەو هەوڵی زۆریان سەرف كردووە خۆیان لەم تەنگژەو لیستە قوتار بكەن نەیان توانیوە. لەوەش فراوانتر وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕەوشی ئاسایشی هەرێم بەتوندوتیژ و پێشێلكردنی مرۆیی لەقەڵەم دەدا ، هەموو ئەوانە ئاماژەن بۆتێكچوون وخراپ بوونی پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا. ئەوەش بەزەرەری كوردو بەقازانجی نەیارانی تەواو دەبێت .