01/03/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ناسنامه‌که‌ت بۆ فرۆشتن 360 ملیۆن ئه‌کاونت دزراوه
ده‌زگای ئاسایشی جیهانی ئه‌نته‌رنێت ئاشکرای کرد که 360 ملیۆن زانیاری تاکه که‌س و کۆمپانیاکان دزراوه و له بازاڕی ڕه‌ش ده‌فرۆشێت و مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌کرێت .
ڕۆیته‌ر بڵاوی کرده‌وه له‌سه‌ر زاری گه‌وره به‌رپرسی ئاسایشی ئه‌نته‌رنێت که 1.25 ملیار ئه‌مێڵ دزراوه و له بازاڕه‌کانی وه‌ک یاهو و گۆگڵ و هۆتمهڵ دا به نادیاری له مامه‌ڵه‌دایه و کڕین و فرۆشتنی پێوه ده‌کرێت .
ئیلکیس هۆلاد گه‌وره به‌رپرسی ئه‌م ده‌زگا ئاسایشه ده‌ڵت که هه‌وڵ ده‌ده‌ین که ناوی ئه‌وانه ئاشکرا بکه‌ین که بوونه‌ته قوربانی ئه‌م دزیه گه‌وره‌یه به تایبه‌تی ژماره بانق و زانیاری تاکه که‌س له چه‌ند حه‌فته‌ی داهاتودا بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قوربانیه‌کان بزانن که ناسنامه‌و ژماره‌ی بانقیان له مامه‌ڵه‌ی بازاڕی ڕه‌ش دایه‌و بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن .
ئه‌م دزیه گه‌وره‌یه‌ی سه‌ر ئه‌نته‌رنێت به گه‌وره‌ترین دزی داده‌نرێت که تائێستا ڕوویدابێت.
زیاتر له 1.2 ملیۆن فایل هه‌یه له‌ناو دزیه‌که‌دا که هی بازرگانی و ته‌ندرستی و ئاسایشه و ناو وشه‌ی نهێنی ماڵپه‌ڕه‌کان و ژماره‌ی بانقی و هتد..
له ئێستادا له‌وانه‌یه تۆش بتوانی به دوای ناوی خۆتدا بگه‌ڕێیت و بزانیت ئایا ئه‌کاونته‌که‌ت دزراوه یان نا !.