له به‌رانبه‌ر بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پاڵپشتیی پارتی دیموكراتی كوردسان خۆی بۆ ئه‌گه‌رێك ئاماده ده‌كات. سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕووبدات دوور نییه پێكدادانی سه‌ربازی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست ببێت".
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی بۆ نێو به‌شێك له میدیا و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دزه‌ی پێكراوه، نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر مالیكی و حكومه‌تی به‌غدا به‌رده‌وام بن له نه‌ناردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆكان له‌گه‌ڵیان به‌بنبه‌ست بگات، ئه‌وا ڕێگه ناده‌ین یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركووك به خاكی هه‌رێمی كوردستاندا بڕوات".
سایتی شرۆڤه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه "نێچیرڤان بارزانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراودا باسی له‌وه كردووه، ئه‌گه‌ر بێت‌و به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببڕێت، ئه‌وا ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و بۆرییه نه‌وته‌ی كه‌ركوودا ده‌گرین كه نه‌وت له كه‌ركووكه‌وه به خاكی هه‌رێمدا ده‌گوازێته‌وه بۆ به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی".
سه‌رچاوه‌كه ته‌ئكیدیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه "حكومه‌تی هه‌رێم به پاڵپشتیی پارتی دیموكراتی كوردستان پلانی ته‌واوی داڕشتووه بۆ ئه‌و كاره و دوێنێش له ڕێگه‌ی گردبوونه‌وه‌كه‌ی كه‌ركووكه‌وه ویستی ئه‌و په‌یامه بدات به به‌غدا".
له لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ سایتی (شرۆڤه) پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕووبدات و هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و بۆریه نه‌وته‌ی كه‌ركووكدا بگرێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری پێكدادانی سه‌ربازیی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا زۆر نزیك ده‌بێته‌وه و زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م و كۆتاییش ته‌نها خه‌ڵكی كوردستانه".