كاروان عه‌بدول كه‌ریم وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ 27-2 له له گه‌ڕه‌كی نه‌وه‌دوچواری باداوای شاری هه‌ولێر باوكێك به 15 فیشه‌ك كچه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت و دواتر باوكه‌كه هه‌ڵدێت.
وتیشی: كچه‌كه ناوی ( ئ،ع،و ) له دایكبووی ساڵی 1998 و ته‌رمه‌كه‌شی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری كراوه له هه‌ولێر.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: پێده‌چێت روداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بوبێت كه پێشتریش ئه‌و خێزانه دۆسیه‌ی تریان لای پۆلیس هه‌بووه.
هەروەها له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه ورد له روداوه‌كه ده‌ستپێكردووه و دۆسیه‌ی تایبه‌ت له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه كراوه‌ته‌وه.