27/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
جه‌سته پێوه‌ری بوون نیه
بيرۆكه‌ی دروستبوونی ئاماده‌كردنی ئه‌م بابه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆیه‌كێك له‌موحازه‌ره‌كان،كاتێك باسی له‌باربردنی منداڵ هاته‌پێش،به‌شێك له‌خوێندكاران ده‌یانووت:هه‌ركات كه‌م ئه‌ندامی منداڵ ده‌ركه‌وت له‌سكی دایكی‌دا ،له‌ناو ببرێت باشه ،نه‌ك بێته دونیا‌و ببێته بار له‌كۆمه‌ڵگاگدا.
هه‌ندێك كه‌س كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری بۆچونی ئه‌و فه‌یله‌سووف وبیرمه‌ندانه‌ی كه داویان كردوه منداڵی كه‌م ئه‌ندام له‌ناببرێت و نه‌هێڵرێت بێته دونیاوه،بێگومان ئه‌وه‌ش كارێكی ئه‌وپه‌ڕی نامرۆڤانه‌یه.
منیش ده‌مه‌وێت به‌هه‌موو ئه‌وكه‌سانه بڵێم :ئه‌وه ئیراده‌و ویسته واله‌ئینسان ده‌كات پێشبكه‌وێت و خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی بكات.
چه‌ند ناوێكی زیندووی خاوه‌ن پێداوستی تایبه‌ت.
يه‌كه‌م (د. زه‌كی عوسمان)له‌ساڵی (1953) له‌دایك بووه ،هه‌ربه‌مناڵی توشی ئیفلیجی و كوێری هات،هه‌رچه‌ند سه‌ردانی چه‌ندین دكتۆری پێكرا به‌ڵام دكتۆره‌كان ڕایان گه‌یاند چاره‌سه‌ری نیه‌و به‌وشێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه ، دكتۆر زه‌كی به‌مناڵی قورئانی خوێندوه‌و شاره‌زای باشی تیایدا په‌یاكردوه،دكتۆر هه‌رچه‌ند نابینا‌و ئیفلیج بوو به‌ڵام توانی به‌وره‌ی به‌رزی به‌رده‌وام بێت له‌خوێندن ودواناوه‌ندهی ته‌واو كردوو له كۆلێژی (ئسوڵی دین)وه‌رگیرا،له ساڵی (1979) له‌ئسوڵی دیندا لیسانسی وه‌رگرت سه‌باره‌ت به(بانگه‌وازو ڕۆشنبیری ئیسلامی)هه‌روه‌ها لیسانسێكی تری له(ته‌فسیردا)له‌ساڵی (1983)وه‌رگرت.
دكتۆر فه‌رمانبه‌ربووه بۆماوه‌ی حه‌وت ساڵ له‌ئه‌وقاف له‌ساڵی(1980-1987) ،له‌ساڵی (1986) بڕوانامه‌ی (ماسته‌ر)ی به‌پله‌ی (زۆرباش)به‌ده‌ست هێنا به‌ناونیشانی (ڕێبازی ئیسلام له‌گه‌شه‌پێدانی ئابووریدا)، دواتر كرایه مامۆستای یاریده‌ده‌ر له‌كۆلێژی بانگه‌واز دانرا، دكتۆر زه‌كی هه‌ربه‌رده‌وام بوو توانی پله‌ی دكتۆراش وه‌ربگرێت به‌ناونیشانی (بانگه‌وازی ئیسلامی له‌سه‌ده‌ی شه‌شه‌می كۆچی‌دا) دكتۆر خاوه‌نی زیاترله (24)كتێبه له‌بواره‌كانی بانگه‌وازو ته‌فسیرو ڕۆشنبیری وكۆمه‌ڵایه‌تی ، وه‌سه‌رپه‌رشتی زیاتر له(17)تێزی دكتۆرای كردوه.
دووه‌م ( لویس بریل) :له‌ساڵی (1809)له‌دایك بووه‌و له‌ساڵی (1852) مردوه ،لویس بریل خه‌ڵكی فه‌ره‌نسابووه ،به‌مناڵی له‌ڕوداوێكدا چاوه‌كانی له‌ده‌ست داوه.
لویس بریڵ خاوه‌نی شێوه نووسینی بریله كه‌به‌هۆیه‌وه نابینا‌كان پیته‌كانی پێده‌خوێننه‌وه،بریل له‌بنچینه‌دا ئه‌وشێوه نووسینه‌ی بۆئه‌وه دانا كه‌سه‌ربازه‌كان سوودی لێببینن ،په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌یه‌كتره‌وه،به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستیان به‌قسه‌كردن هه‌بێت ،واته زمانێكی نهێنی بوو له‌نێوان سه‌ربازه‌كاندا .بریل نابینا بوو به‌ڵام توانی ناوی خی له‌مێژودا تۆماربكات .
سێ یه‌م (لۆد ڤیج ڤان بدهۆڤن) : له‌ساڵی (1770)له‌دایك بووه‌و له‌ساڵی (1827)مردوه خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا بووه ،بتهۆڤن (كه‌ڕ)بووه ، یه‌كێكه له‌به‌ناوبانگترین موسقیه‌كان ،وه‌داهێنه‌ری چه‌ندین كاری مۆسیقیه كه‌زۆر كه‌م وێنه‌ن و ناوازه‌ن ، فه‌زڵی گه‌وره له پێشخستن وگه‌دان به مۆسیقای كلاسیكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆبت هۆڤن ،بتهۆڤن گوێیه‌كانی نه‌ی بیستوه به‌ڵام كاری نه‌كردۆته سه‌ركاره‌كه‌ی ،خاوه‌نی چه‌ندین پارچه مۆسیقای به‌ناوبانگه.
زۆرن ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌یه‌كێك یان زیاتر له‌ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یان كارناكات ،به‌ڵام توانیویانه شوێن ده‌ستی خۆیان له‌سه‌ر شانۆی ژیان بنوێنن وناویان بچێته ناو كه‌سه ناوداره‌كانی مێژوه‌وه .
بۆنووسینی ئه‌م بابه‌ته سوودم له( ویكیپیدیا)وه‌رگرتوه له‌سه‌ر تۆری ئینته‌رنێت.