نەوشیروان مستەفا
26/02/2014 نوسەر: bzavpress

نەوشیروان مستەفا "بز‌ووتنەوەی گۆڕان پشگیریی هەمو‌و پەیوەندییەكی سیاسی و ئابوری و كەلتوری لەگەڵ توركیادا دەكات


نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان پشتگیریی بزووتنەوەكەی بۆ پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان ‌و توركیا لە بوارەكانی "سیاسی، ئابووری و كەلتووری" راگەیاند.لە درێژەی سەردانەكانیدا بۆلای هێز و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ فاروق كایماكچی، باڵیۆزی نوێی توركیا لە عێراق، سەردانی  نەوشیراون مستەفا، رێكخەری گشتی بز‌ووتنەوەی گۆڕانی كرد. دیدارەكە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ژو‌وری پەیوەندیە سیاسییەكانی گۆڕان ‌و ئەكیف ئینام، كونسوڵی توركیا لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
بەپێی راگەیاندنی بزووتنەوەكە، نەوشیروان مستەفا گوتوویەتی "بز‌ووتنەوەی گۆڕان پشگیریی هەمو‌و پەیوەندییەكی سیاسی و ئابوری و كەلتوری لەگەڵ توركیادا دەكات". هەروەك بو‌ونی بازاڕی ئازادو وەبەرهێنانی بیانیشی بۆ ئاوەدانكردنەوەی زیاتری هەرێمی كوردستان بە گرنگ وەسفكردووە.