پارتى نقومى قەیران بووە
26/02/2014 نوسەر: bzavpress

پارتى نقومى قەیران بووە


کوردستان پێگەی‌ زۆر بەرز ببۆوە کەچی‌ لەنگی‌ لە زانیاریەکانی‌ سەرکردەی‌ کورد بەرەبەرە نزمیان کردەوە ،هەڵسان عێراقیان لە بەندی‌ 7 دەرهێنا ،چەکیان بۆسوپا پەیدا کرد،کێشەکانیان بۆ چارە دەکرد،حکومەتیان بۆ مالیکی‌ دروستکرد.. لەناکاویش پشتیان تێکردو ڕوویان لە ناحەزەکانی‌ کرد،لەناوەخۆش خوا دەرفەتی‌ زیڕینی‌ بۆ خولقاندبووین کەچی‌ خیرا لە خۆبایی‌ بوون وئەندامیکی‌ (م س)ی‌ پارتی‌ لە سۆران ووتی‌ : ئێمەی‌ پارتی‌ بۆکورد لە پێغمبەر بۆمەدینە باش تر بووینە ،ئەوان تەنها (امنهم من خوف)یان پێ زامن کرا کەچی‌ ئیمە (امنهم من خوف والجوع)مان زامن کرد! لە دوای‌ ئەو ووتیان مانگانە بۆ هەر خیزانیک 700$ لە داهاتی‌ نەوت دەدرێ ! هەموو ئەوانە نیشانەی‌ نەشارەزاییە لە سیاسەت ویاسای‌ دەولی‌ وقەبلاندنی‌ پێگەی‌ کوردستان ..سەرەڕای‌ ئەوانەش هەر بەو (زانیاریە لەنگە) چووینە بەرەیەکی‌ رۆژهەلاتی‌ ناوەڕاست کیشەی‌ زۆر گەورەی‌ بۆ دروست کردین ..ئینجا وەک راستەوخۆش (پ د ک)کیشەی‌ لەگەڵ پەکەکەو پەیەدەو یەکیتی‌ وگۆڕان و ..ئێستاش لەگەڵ ئەمریکاو بریتانیا وفرنساو زۆربەی‌ رێکخراوە نیو دەولەتیەکان وبەغداو وزۆر لاهەیە ..مالیکی‌ هەموو ئەوانەی‌ قۆزتیتەوە بۆیە بەو لاوازیەی‌ ئەو مەرجە قوڕسانە بەسەر کورد دەسەپێنێ ، هەمومان زۆر پێمان ناخۆش بوو کە مالیکی‌ بە سەرۆکی‌ وەفدی‌ کوردی‌ ووتبوو تەنها 6دەقیقە مەجالم هەیە قسەت لەگەڵ بکەم ..کەچی‌ هەر ئابلوقە ئابووریەکەی‌ سەپاند ،لە بەرامبەریشدا کورد دیسان بەنیازە بچێتە بەغدا بپاڕێتەوە ..زۆر دلخۆش بووین کە ئەو شەو سەرۆکی‌ هەریم ئەو لیدوانە توندەی‌ دا، واچاکە بە خیرایی‌ برایانی‌ (پ د ک) و هەمو لایەک بە خۆ دابچنەوەو بزانن چارەی‌ هەموو ئەو قەیرانانە یەکڕێزیە لە ڕێی‌ دروست کردنی‌ هەیئەیەکی‌ سەرۆکایەتی‌ هەرێم پێکهاتوو لەسەرۆکی‌ حزبە سەرەکیەکان .