25/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له جێی پێشینان خۆم دێمه قسه
هه‌ركه‌س نایه‌وێت پێم بڵێت به‌سه
هه‌ر چه‌نده دۆستی یه‌كاو یه‌كت بێت
ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌ستی له پشت بێت
بۆ خۆشه‌ویستان مه‌یكه زیاده‌رۆ
نه‌كو رۆژێك بێت بڵه‌ی دۆستم رۆ
ئه‌زمونی راستیی ئه‌وه‌م پێده‌ڵێت
ده‌تكه‌نه په‌ندو ئه‌نجا بۆی هه‌ڵدێت
هه‌ر دۆسته‌كانن له سه‌ری ڕێوه
وێنه‌ت تاڵ ده‌كه‌ن به‌ژه‌هرو خوێوه
ته‌قوا و ته‌زكیه زۆرجار شیعاره
به روو مه‌ڕێكه‌و به دڵیش ماره
دۆست و خزمی وا نیه‌تی چاره
خۆزگه‌ت هه‌میشه به سه‌گی هاره
به‌ڵام چی بێژم ئه‌مه‌ش رۆژگاره
رفیقێك كه‌مه‌و دووانیش سه‌رباره ..