25/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئه‌شواق جاف: پێویسته نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غداد ماگرتن رابگه‌یه‌نن
نوێنه‌رێكی كورد: ئه‌نجامی سیاسیه‌ته‌كانی مالیكی و سه‌ددام بۆ كورد یه‌كسانه
نوێنه‌رێكی كورد له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: به‌رامبه‌ر به‌بڕینی مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێم، پێویسته نوێنه‌رانی كورد له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق مانبگرن و په‌نا بۆ سه‌فاره‌ته‌كان.
ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌شواق جاف بة " بزاڤ پرێس"ی راگه‌یاند: به‌رامبه‌ر به‌سیاسه‌تی به‌نه‌دانی مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه پێویسته نوێنه‌رانی كورد به‌یه‌كده‌نگ مانگرتن رابگه‌یه‌نن به‌رامبه‌ر به‌بینایه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و په‌نا بۆ سه‌فاره‌تی وڵاتان ببرێ له‌به‌غدادی پایته‌خت، ئه‌گه‌رهاتوو هه‌وڵه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا مایه‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت: مه‌به‌ستی سیاسیه‌تی پێنه‌دانی مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێم له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه زۆر ئاشكرایه بۆ ئه‌وه‌یه كه هاوڵاتیانی هه‌رێم له‌حكوومه‌تی هه‌رێم تووڕه بكا، له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقدا كورد به‌شداری كه‌م بكات، هاوكات شكسته‌كانی خۆشیان په‌رده پۆش بكات.
رونیشیكرده‌وه، حكوومه‌تی نوری مالیكی حكوومه‌تی قه‌یرانه‌كانه چونكه به‌بێ قه‌یران ناتوانێ درێژه به‌ته‌مه‌نی خۆی بدات، به‌گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی كه‌م بۆ رابردوو ده‌بینین حكوومه‌تی ناوه‌ند چه‌ندین قه‌یرانی بۆ هه‌رێم دروست كردووه، كه ئه‌نجامی ئه‌و قه‌یرانانه یه‌كسانه به‌ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه سه‌ددام حسێن دژ به‌كورد ده‌یگرته‌به‌ر، به‌نموونه سیاسه‌تی گه‌مارۆیی ئابووری عێراق له‌سه‌ر هه‌رێم له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كاندا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رچه‌نده ئێمه دژی تیرۆرین و كار بۆ بنه‌بڕكردنی ده‌كه‌ین به‌ڵام كاره‌كانی مالیكی له‌ئه‌نبار به‌ته‌واوی ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ ئه‌و كه‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌و پارێزگایه بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی كێرڤی ده‌نگده‌رانی به‌رزبكاته‌وه له‌عێراقدا وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك بۆ ئه‌و زیانه‌ی ده‌ركه‌وت له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا له‌عێراق.
ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، هۆكاری دروست كردنی ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شكستی دۆسیه‌كانی ئه‌منی و خزمه‌تگوزاری به‌و هۆیه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه به‌رده‌وامی پێنه‌دات به‌ته‌واوی شكست ده‌هێنێ، به‌كورتی له‌راوچییه‌كی خراپ ده‌چێ ئاوی لێڵی ده‌وێ بۆ راو كردن.
زیاتر گوتی: ئه‌گه‌ر ناوه‌ند له‌سه‌ر سیاسه‌تی نه‌ناردنی مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێم به‌رده‌وام بێ ئه‌وا پێویسته له‌گه‌ڵ مانگرتنه‌كانی نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا له‌كاره‌كانیان، هه‌ر له‌به‌غداد بمێننه‌وه بۆ درێژه دانی پشتیوانی كارمه‌ندانی هه‌رێم، ناكرێ نوێنه‌رانی كورد له‌گه‌ڵ مانگرتندا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێم و له‌ماڵه‌كانیان دابنیشن و مووچه‌ی مانگانه‌ی خۆیان وه‌ربگرن و كارمه‌ندانی هه‌رێمیش بێ مووچه بن.