25/02/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
بۆچی تیڤی منداڵ له فێر بوون دوور ده‌خاته‌وه
له توێژینه‌وه‌یه‌کی زانکۆی واشنتۆن دوای لێکوڵینهویهک له‌سه‌ر فێر بوون و زمان گرتنی منداڵ بۆیان ده‌رکه‌وتوه که به‌ردوام سه‌یر کردنی تیڤی له لایه‌ن منداڵه‌وه ده‌بێته هۆی دواخستنی فێربونی زمان و ژیانی ئاسای لای منداڵ .
دکتۆره کاسی هیرش ده‌ڵێت له سه‌یر کردنی به‌رنامه تۆمار کراوه‌کان بۆ منداڵ ته‌نها بێده‌نگی ده‌کات و ڕێگریشه له فێر بوونی شتی تازه که بۆ منداڵ زۆر پێویسته له سه‌رتای یه‌ک ساڵیه‌وه به‌تایبه‌تی زمان .
ئه‌گه‌ر منداڵ سه‌یری به‌رنامه ڕاسته‌وخۆکانی فێربوون بگرێت باشتره له تۆمار کراو وه قسه کردن به سکایب و ڤیدۆی ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری خۆی ده‌بێت له فێر بوون به‌ڵام باشترین شت بۆ فێر بونی منداڵ ئه‌وه‌یه که ڕووبه ڕوو بێت و له‌گه‌ڵ گونجانی ئه‌و ده‌نگه‌ی که له‌گه‌ڵی ده‌دوێت .
ڕاسته که تیڤی منداڵ ژیر ده‌کاته‌وه و ده‌رفه‌تێکی باشتر ده‌دات به دایک و باوک که منداڵه‌که‌یان ئارام بێت به‌ڵام باش بزانن که فێر بوونی دوا ده‌خات ، به‌تایبه‌تی زمان ، به‌رزونزمی ده‌نگی تیڤی کاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر منداڵ چونکه هه‌ندێ جار به ده‌ست ئه‌و نیه‌و نازانێ که له‌گه‌ڵ حه‌زی خۆی بیگونجێنێت .
منداڵ زۆر وشه له گه‌وره‌وه هه‌ڵ ده‌گرێته‌وه که ڕاسته‌وخۆ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کات ته‌ماشای چاوی قسه که‌ر ده‌کات له‌گه‌ڵ ناسینه‌وه‌ی ده‌نگه‌که به‌تایبه‌تی دایک ئه‌گه‌ر چی ئێمه هه‌ست به‌وه ناکه‌ین ئایا فێری وشه ده‌بێت یان نا به‌ڵام منداڵ زۆر ئاسوده‌یه که دایکی ده‌ی دوێنێت هه‌میشه ده‌نگی دایکی به‌لاوه ئارام که‌ره‌وه‌یه بۆی چونکه له کاتی دووگیانی دایکی ئه‌و ده‌نگه‌ی پێ ئاشنا بووه .