نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی تایله‌ند
رایگه‌یاند كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته شاری بانكۆكی پایته‌ختی جێ هێشتووه
و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵهاتووه.
نوسینگه‌ی ئهنگلاك شیناواتی سه‌رۆك
وه‌زیرانی تایله‌ند رایگه‌یاند كه شیناوات شاری بانكۆكی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ی جێ
هێشتووه و به‌ره‌و شارێكی تر به رێكه‌وتووه كه 150 كیلۆمه‌تر له پایته‌خته‌وه
دووره به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ناوی شاره‌كه بدات.
هاوكات له‌گه‌ڵ زیادبوونی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی
ئه‌و وڵاته برایوس چان ئۆچا سه‌ركرده‌ی سوپای تایله‌ند رایگه‌یاند كه سوپای ئه‌و
وڵاته به هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندی به‌و گرژی و ئاڵۆزییانه‌وه نییه كه له‌وڵاتدا
روو ده‌ده‌ن و داوای له حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنیش كرد كه‌له رێگای گفتوگۆوه كێشه‌كانی
نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
تایله‌ند ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌مڕۆ 25/2 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته
كۆده‌بنه‌وه و به دووری زانی كه كۆبونه‌وه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی شاری بانكۆكی پایته‌خت
به‌ڕێوه بچێت، ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد كه هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر شوێنی یهنگلاك
شیناوات نییه.
شایه‌نی باسه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی
رابردوودا چه‌ندین خۆپیشانده‌ر له وڵاتی تایله‌ند به گوللـه‌ی چه‌ند كه‌سێكی نادیار
گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها بان كی مۆن ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه چه‌كدارییانه‌ی كرد كه ده‌كرێته سه‌ر خۆپیشانده‌رانی وڵاتی
تایله‌ند و داواشی كرد، سزا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا بسه‌پێنرێت كه له پشت ئه‌و
هێرشه چهكدارییانهوهن.