ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ زانیاریی نوێ له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته حكومی و په‌رله‌مانییه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كانیش بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پاڵێوراوه‌كانی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان و وه‌زیری ناوخۆ یه‌كلاكردووه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركی بڵاویكرده‌وه: "پێده‌چێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌م یه‌كلاببێته‌وه و هه‌فته‌ی داهاتووش په‌رله‌مان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵده‌بژێرێت".
ئاژانسه‌كه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، زانیاریی داوه: "سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پارتی و جێگری سه‌رۆك بۆ یه‌كێتی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ بزووتنه‌وه‌كه‌یان ده‌بێت. كاندیدی بزووتنه‌وه‌كه‌ش بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان (یوسف محه‌ممه‌د سادق) رێكخه‌ری پێشووی ژووری توێژینه‌وه‌ی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ناوبراوه".
له ورده‌كاریی دابه‌شكردنی چوار وه‌زاره‌ته سیادییه‌كانی كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێمیشدا، هاتووه: "وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان و پێشمه‌رگه بۆ پارتی، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بۆ یه‌كێتی و وه‌زاره‌تی ناوخۆش بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌بێت‌و كاندیدی وه‌زاره‌تی ناوخۆیش مسته‌فای سه‌ید قادره".
له‌ئێستادا 157 رۆژ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت و هێشتا سێ لایه‌نه یه‌كه‌مه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكۆكییه‌كانیان له‌باره‌ی پۆسته‌كانه‌وه كۆتایی پێنه‌هێناوه.