به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت كه كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدانی تایبه‌ت گه‌یشتۆته هه‌رێم.
هه‌ندرێن محه‌مه‌د به‌رپرسی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 24/2 به شی یه‌كه‌می كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدانی تایبه‌ت به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس گه‌یشتوه‌ته ده‌ست كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌پارێزگای هه‌ولێر.
هەروەها له رێگه‌ی تیمه‌كانه‌وه ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی كارته‌كان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی كۆمسیۆندا له شار و قه‌زاو ناحیه‌كان، تا ده‌نگده‌رانی ئه‌و پڕۆسه‌یه بتوانن به ئاسانترین شێوه سودمه‌ندبن له‌وه‌رگرتنی كارته‌كه.